بۆ وەزیری دارایی.... تكایە چارەسەرێك بۆ موچەی فەرمانبەرانی میلاكی وەزارەتی كشتوكاڵ بدۆزنەوە
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
وەك هەموو لایەك دەزانین بریاری یەكخستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی ئەوانەی پێش ساڵی 2003دامەزراون هەنگاوێكی چاكە و لەبەرژەوەندی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەراندایەو مافێكی رەوای فەرمانبەرانیشە.
ئێمە وەكو كۆمەڵێك فەرمانبەری سەر میلاكی وەزارەتی كشتوكاڵی (ئیدارەی سلێمانی) كە دەرچوی كۆلیژبوین ساڵی 2002 دامەزراین،ئێمە ئەوكات جیاواز لەهەموو وەزارەتەكانی دیكە بە موچەی 138دیناری سویسری دامەزراین لەبەر ئەوەی لەسەر سیستەمی (موئەسەسە) دامەزراین نەوەك سیستەمی (مەدەنی)، بەڵام وەزارەتەكانی دیكە چونكە بەسیسستەمی (مەدەنی) بون دەرچوی كۆلیژ بە 148دینار دادەمەزرا،كە ئەمەش سیستەمێكی جیاوازی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو كات بوو.
ئێستا كە بەهۆی یەكخستنەوەی موچەوە چەند رێنماییەك دەرچوە تێبینی ئەو جیاوازییە نەكراوەو لیژنەكانی چاككردنەوەی موچە هیچ رێنماییەكیان لانیە تاوەكو فەرمانبەرانی میلاكی وەزارەتی كشتوكاڵیش وەك فەرمانبەرانی دیكە جیاوازییەكانیان بۆ بگێڕدرێتەوە.
بۆنمونە ئێستا ئێمە كۆمەڵێك فەرمانبەرین كەدەرچوی كۆلیژین و لەساڵەكانی 2001و 2002 و و2003دامەزراوین بە موچەی 138دینار لەسەر میلاكی وەزارەتی كشتوكاڵ لەبەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك (دەربەندیخان) بەپێچەوانەوە دەرچوی كۆلیژ لەوەزارەتەكانی دیكە بە148 دینار دادەمەزرا، لەبەرئەوەی ئێستا زۆربەمان گوازراوینەتەوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتەكانی دیكە ئێستا كەسەیری دۆسیەكانمان دەكرێت بۆ چاككردنەوەی موچەكانمان هەر بەموچەی 138 سەیردەكرێت و هیچ گۆڕانكارییەك لەموچەكانماندا رونادات،بەتایبەتی بەڵام ئەگەر وەك فەرمانبەرانی دیكە سەیربكرێت كە بەموچەی 148 دیناری سویسری دامەزراون موچەكانمان گۆڕانكاری بەسەردا دێت جیاوازییەكی زۆرمان بۆ دەگێڕدرێتەوە.
بۆیە داواكارین لەبەرێزتان بەرێنماییەكی تایبەت دەربكەن بۆ فەرمانبەرانی میلاكی وەزارەتی كشتوكاڵ چ ئەوانەی كە ئێستا لەسەر میلاكی وەزارەتی كشتوكاڵ ماون یاخود ئەوانەی كە گوازراونەتەوە بۆ سەرمیلاكی وەزارەتەكانی دیكە بەجۆرێك كە موچەی بنەڕەتیمان لە 138 دینارەوە بۆ بكرێتەوە 148 دینارو دواتریش بەهەمان سەرموچە یاساییەكانی دیكە سەرموچەمان بۆ زیادبكرێت لەبەرئەوەی مافێكی شەرعی خۆمانەو هاوتای فەرمانبەرانی دیكەش دەبینەوە.
كۆمەڵێك فەرمانبەری كشتوكاڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست