بەیاننامەی مامۆستا و فەرمانبەرانی مۆلەت پێدراوی وەزارەتی پەروەردە
Sunday, 18/03/2012, 12:00
لەدوای ئەوەی لە پەرلەمانی بەغدا بریاردرا بری ١٥٠ هەزار دینار وەک دەرماڵە بۆ تەواوی مامۆستاو فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە سەرف بکرێت بە بێ جیاوازی،دوابەدوای ئەوە وەزارەتی دارایی هەرێم بە رێنمایی ژمارە ٣٠ لە رێکەوتی ١٦-١١-٢٠١١ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بێ بەش کرد لەو دەرماڵەیە کە پلە تایبەتن یاخود مۆلەتی خوێندن و دایکایەتی و ئاسایی و نەخۆشییان وەرگرتوە،ئەمەش پیچەوانەی یاسایە کە نابێت جیاوازی موچە و دەرمالە هەبێت لە نیوان فەرمانبەرانی هەریم و بەغدا،وە ئێمە لە ماوەی رابردودا نوینەرەکانمان سەردانی پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردەو یەکیتی مامۆستایانیان کردوە،ئەوانیش بەلێنی بە دوادا چوون و چارەسەریان داوە بەلام تاوەکو ئێستا بێ ئەنجام بووە،لەبەر ئەوە بەم بەیاننامەیە کە نزیکەی ٧٠٠٠ کەسین لە مامۆستا و فەرمانبەری ماف خوراو لە هەمو کوردستان لایەنە پەیوەندی دارەکان ئاگادار دەکەینەوە و ماوەی ١٥ رۆژ مۆڵەت دەدەینە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بە:
١. دەرکردنی رێنمایی تازە بۆ ئەوەی ئێمەش سوود مەند بین لەم دەرمالەیە.
٢. لە بەرواری ١٩-٩-٢٠١١ وە بۆمان خەرج بکرێت.
٣. لە کاتی بێ دەنگی حکومەتدا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.
وێنەیەک بۆ
* پەرلەمانی کوردستان
* وەزارەتی دارایی
* وەزارەتی پەروەردە
* یەکیتی مامۆستایانی کوردستان
مامۆستا و فەرمانبەران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست