کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەپەروەردەی هەولێر، دایکە شەهیدێک دوایی سوکایەتی پێکردن لەنهۆمی سەرەوە فرێدەدرێتە سەر جادە

Saturday, 28/09/2013, 12:00


چ مرۆڤێک هەیە ئەم روداوە دڵتەزێنە بخوێنێتەوە و موەکانی لەشی بەرزنەبێتەوە و موچوڕک بە گیانی نەیەت وهەزاران نەفرەت و شەرمەزاری بۆ ئەو دەسەڵاتە مافیایە نەنێرێت ؟! ئاخر رۆژانە کۆمەڵێک روداوی بەعسی ئاسا چاو و گوێچکەکانمان بەرادەیەک ئازار دەدەن شەرم لە مرۆڤ بون و کوردبونی خۆمان دەکەین ! 
رۆژی پێنجشەمە ٢٦-٩-٢٠١٣،دایکی دوو شەهیدی سەنگەر و شاخ کە لە یەکێک لە خوێندنگاکانی دوروبەری هەولێر وەکو بەردەست کاردەکات،بەڵام بەمیزاجی بەڕێوبەری پەروەردەی دوروبەری هەولێر (فهمی سلێوی) لە گوندەکەی خۆی دەگواسترێتەوە شوێنێکی دوور،گوایە زیادەیە ! بەڵام رۆژگارێک سەدان پێشمەرگەی نان دەدا و شوێنی بۆ دەکردنەوە زیاد نەبو ؟! تۆ بڵێی کوڕەکانی ئەمیش زیاد نەبوبن بۆیە بونەتە پێشمەرگە ؟!
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی کە پێی وایە دایکە شەهیدە و حەقی لەسەر ئەو ولاتە هەیە نەک نابێت غەدری لێبکرێت بەڵکو چاوەروانی دەکرد رێزی لێبگرن،بەڵام دوای سەردانیکردنی کاکی نابەڕیوەبەری نا فەهمی لەبەڕێوبەرایەتی پەروەردەی دوروبەری هەولێر لە عەنکاوەی شاری هەولێر، بەجۆرێک سوکایەتی پێدەکرێت و بەسەریدا هاواردەکات لە ژورەکەی خۆی دەریدەکاتە دەرەوە،بەڵام ئەم دایکە شەهیدە کە بەردەستە لە قوتابخانەیەک هەر ویستویەتی کێشەی عیلاج بکات و ئینجا بچێتە دەرەوە،لەهەنگاوی دواتردا مامۆستا فهمی مدیر ئیدارەکە و چەند کارمەندێکیتر بانگ دەکات و دەڵێ فڕێیدەنە سەرجادە ئەوانیش زۆر نامەردانە لە نهۆمی سەرەوە بەراکێشان لەسەر پلیکانەکان فڕییدەنە خوارەوە،بەدەم نوزە و کروزانەوە گەرایەوە ماڵەوە!
دیمەنەکان هێندە کاریگەر بوو هەمو مراجعەکانی ئەو رۆژە معاملاتەکانیان بەجێهێشتوە و بەشێک لە فەرمانبەرانیش دەوامی فەرمیان نەکردوە،بەقسەی مامۆستا حاتەمی زاتیەش ئەو جۆرە روداوانە رۆژانە دووبارە دەبنەوە چونکە ئەم بەچکە بەعسیەی پەروەردەی هەولێر بەیانیان مەست و سەرخۆشە و تا سعات ١١ مشروباتی کهولی تەواو بەرینادات و رۆژانە روداوی لەم شێوەیە دووبارە دەبێتەوە، چونکە شەوانە هەر خەریکی مێز رازاندنەوە و دورستکردنی شەوە سورەکانە بۆ بەرپرسان.
دیمەنەکان بهێننە بەرچاوتان ، پیرێژنێکی دووجار جەرگ سوتاو کە خوینی مناڵەکانی کردە کاسەوە تەنها لەبەر ئەوەی شەخێیات و کەرامەتی پارێزراو بێت،بۆئەوەی بەئازادی بژیت ،بەڵام لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی کوردی بەچکە مافیاکانی پارتی بەم شیوەیە ئیهانە سوکایەتی پێدەکەن و پاداشتی دەدەنەوە !! ئەم جۆرە پاداشتانە بەردەوام دەبێت کە مدیری دائیرەیەک کەسانی وەک فهمی بن،کەسێک کە لەهەمو ژیانی دژی کورد و کوردستان بوبێت و لەئەلف و بێی ئەخلاق و ئینسانیەت نەزانێت، روداوی لەم جۆرە ئاساییە ! کە شوێنی شیاو لە شوێنی شیاو جێگای نەبێتەوە و کاک نافەهمی کە توانای چوار رستەی مفیدی نەبێت و کوتلەکاری نێو حزب و ماستاو کردن و سەرشۆری بۆ بەرپرسان بەم پۆستەی گەیاندنێت،ئاساییە کە فەلاقەخانەیەکیش لەنێو پەروەردە بکرێتەوە .
ئەگەر بەرپرسانی دەسترۆیشتویی پارتی لەهەولێر، زەڕەیەک ئینسانیەت و ویژدانیان هەبێت(کە نیانە ! بۆیە ئەم نائینسان و ویژدان مردوەیان کردۆتە بەڕێوبەری پەروەردە) ،دەبێت ئەم نائینسانە و زۆڵە کوردە نەک لەپەروەردە بەڵکو لەکۆمەڵگا دووربخەنەوە،چونکە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر کۆمەڵگا .
تێبینی : ئەم وێنەی سەرەوە وێنەی فهمی سلێوەیە ،بەڕێوبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر ..

فەرمانبەرێکی ناو دیوان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە