ئیـــتــر بێدەنگ نابین
Friday, 23/09/2011, 12:00
نامەیەك بۆ / سەرۆكى حكومەت / وەزارەتى تەندروستى / وەزارەتى دارایى
بەڕێزان ئێمە وەك فەرمانبەرانى بەشە كارگێرى و بلیت بڕو , ژمێریارى و كارگوزارو 0000000 هتد ناو ناوەندە تەندروستى یەكانى سەر بەوەزارەتى تەندروستى ئیتر بێدەنگ نابین لەسە ئەو خەدرو جیاوازییانەى كەلیمان دەكرێ سەبارەت بەو دەرماڵە مەترسییەى كەڕێژەكەى(30%) كەلەسەرجەم عیراقدا خەرج دەكرێت وەنوسراویش بۆ هەرێى كوردستانیش كراوە كەدەبێت لە (1/4/2011) خەرج بكرێت بەلام لەلایەن هەرسێ لا تانەوە دەستى دەستیمان پێدەكرێت هەر ڕۆژەى بەبیانویەك بەلام ئەوە بزانن تاسەر ئاوا فریوو نادرێیین ویستمان لەبەروارى (21/ 9/2011) بەئامادەبونى سەرجەم كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە لەپاركى دایك كەمپینیك دروست بكەین و مان بگرین بەلام لەلایەن بەڕێز (هێرۆ) خان خانمى یەكەمى عیراق و لێپرسراوى مەڵبەندى (1) سلیمانى هاتەناوكێشەكەمانەوە بەڵینى دا لەماوەیكى كورتدا ئەم داوا ڕەوایەمان بۆچارە سەر بكات لەگەڵ سوپاسدا و وەئێمەش هیوادارین چارەسەر بكرێت وەبەپێچەوانەشەوە هەڵوێستى جدى وەردەگرین وەداوا لەسەرجەم بەشە كارگێرى وكارگوزاروو 00000 هتد دەكەین بایەك دەنگ و یەك هەڵوێست بین چونكە وەزارەتى تەندروستى تەنها موڵكى پزیشك و كارمەندى تەندروستى نیە موڵكى هەمووانە ئێمە نەئاژاوە گێرین نە بەفیتى هیچ كەس و لایەنێك ئەمە دەكەین تەنها داواى حەقى خۆمان دەكەین و وەدەست بەردار مافەكانمان نابین.
فەرمانبەرانى سەرجەم بەشە كارگێرییەكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست