دكتۆر بەرهەم نەگبەتیت بێت هێرشی محرم تەگبیركەرت بێت
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
حكومەتێك سەرۆكەكەی دكتۆری گەندەل بێت و تەگبیر كەرەكەی هێرشی محرم بێت چ پشتێكی پێدەبەسرێت , هێرشی محرم داوێن پیسەو پۆستەكەی بۆ گەیشتن بە مەرامە گڵاوەكانی بەكار دەهێنێت.
من ئافرەتێكی فەرمانبەر بووم لە سلیمانی بەهۆی كاركردنەوە پێویستی دەكرد جۆرە تێكەڵاویەك لەگەلأ هێرشدا پەیدابكەم نەمدەزانی ئەم داوێَنپیسە پلانی هەیە و هەولأ دەدات مەرامی چەوت و ناڕەوای بهێنێتەدی.
بەهۆی پێویستی كارەكانەوە ئیمێڵمان دەگۆڕیەوە تاكو ڕۆژێكیان داوایلێكردم لەسەر ماسنجەر پەیوەندی بەیەكەوە بكەین كە وێنەیەك لەو پەیوەندیە هاوپێچە كە زیاتر لە سەعاتێكی خایاند وە لە كاتی دەوامی رەسمیدا بێگومان چەند كەسێك لەو كاتەدا لە هەولێر لە ئۆفیسەكەی چاوەڕوانی بەڕێزیان دەكرد و سكرتێرەكەی ئەیووت زۆر مەشغولە. هێرش ئەوەندە جورئەتی هەبوو وە پشتی بەوەزیفەو سوڵتەكەی هەبوو داوای پیوەندی سێكسی دەكر بە الحاحەوە شانازی دەكرد بەوەی كە پەیوەندی لەگەلأ چەند ئافرەتێكدا هەیە زیاتر لەوەش باسی چەند شوێنیك دەكات لە هەولێر كە لەژێر دەستیدایە بۆ گەیشتن بە ئارەزوە چەوتەكانی, هێندە پارەدارە هێرش خەرجیەكانی سەفەر بۆ دەرەوەی ووڵات بۆ گەیشتن بە مەرامێكی نارەوا بەئاسانی تحمل دەكات. ئایا كەسێكی چەوتی وەها بۆچی هێندە نزیكبێت لە سوڵتەوە ئەگەر سوڵتەكەش چەوت نەبێت وەك هێرش.
زۆر جار بیرم دەكردەوە پەنابەرمە بەریاسا بۆ سەندنەوەی كرامەتی خۆم بەڵام لەبەر حەیای خۆم و كەسوكارەكەم دەمكوتم بەڵام كە لە تلفزیون دەبینم هێرشی گەندەلأ لە گەلأ سەرۆكی هەرێم و حكومەت تەرانتەرێن دەكات لەشوێنیخۆمدا دەچم بەناخی زەویدا.
كورد دەڵی هەمەوەند نەگبەتیت بێت قالەی عاسە تەگبیر كەرتبێت دكتۆری گەندەڵیش نەگبەتیەتی كە هێرشی محرم كلیلی عەقڵێتی.
ئافرەتێكی فەرمانبەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست