کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گلەى كۆمەلەَ فەرمانبەرێك

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


دواى 19 ساڵ لە نەمانى رژێمى بەعس لە كوردستان بەڵام بوونى كەلتوورو پەروەدەى بەعس زۆر بەروونى لە نێو وەزارەتى خۆێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زۆر بە باشى هەستى پێ دەكرێت چەندان بە ناو پرۆفیسۆر و دكتۆراو مامۆستا هەن كە بە زەمالەى رژێمى بەعس خوێندنیان تەواو كردووە ماوەیەكە دكتۆر جعفرێك كە لە قوتابخانەى بەعس پەروەدە و گۆش كراوە ئێست بە ناو ڕاگرى كۆلیژى خۆێندنى ئێوارانە بە وەكالەت زۆربەى فەرمانبەران لە كاتى دەوامى ئاسایى وا هەست دەكەن لە سەردەمى بەعس دان چونكە ئامۆزایەكى و برایەكى لەگەڵ خۆى رۆژانە بۆ دەوامى ئاسایى دەهێنێت و لە سەرەتایى دەوام تا كۆتایى ماوە ماوە سەردانى ژوورى فەرمانبەران دەكەن تا بزانى كەس باسى دكتۆرى نامبارەك و خەڵفاو دەكات یان وە ناوى ئامۆزاكەى (عبدالمناف) ە وە هەندى فەرمانبەرى هەیە كە دەوام ناكەن مانگانە مووچەش وەردەگرن یەكێك لەوانە (هۆگر بایز) كە دكتۆر جعفر رێگەى پێداوە كە دەوام ناكەن گوایە بە كارێكى زۆر گرنگ كە ڕاگر خۆى رێگەى پێداوە . لەم نزیكانە خەریكە دەوامى هەر پێنج كۆلیژى ئیواران درێژ دەكاتەوە لە 3 بۆ 9 شەو كە زۆربەى فەرمانبەران خاوەنى خێزانن و نارازین بەم وەزعە بە تایبەت لە كاتى ئیستا دا كوردستان بەرەو هەڵبژاردن دەچیت بۆ داوا لە وەزارەتى خەوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەكەین رێگە چارەسەرى گونجاو بۆ دكتۆر جعفر و ئەو فەوزایەى كە دروست كراوە بدۆزنەوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە