كۆمەلە فەرمانبەرێك :هەوادارانى بزووتنەوەى گۆران لە وەزارەتى سامانە سروشتییەكان لەبەر رەفتارەكانى سیروان ئەبوبەكرى گەندەل و پیاوەكانى ژما
Saturday, 27/02/2010, 12:00
بزوتنەوەى گۆران لەكوردستان ناگاتەسالێك سەرى هەلداوە توانیوە لە ماوەى ئەوتەمەنە كورتەدا چەندەها خەلك لەژێرچەترى خۆى كۆبكاتەوە ،لەزۆربەى شاروشارۆچكەكان و لادێیەكانى كوردستان وە هەروەها لە زۆربەى دام ودەزگایەكانى حیزبى و حكومى (بەتایبەتى یەكێتى) گۆران خوازان ژمارەیان لەزیاد بووندایە، بەلام سەیر لە ئەوە دایە وەزارەتێكى وەكو سامانەسروشتییەكان كە زۆربەى فەرمانبەرانى پارتین وە ژمارەیەكى كەم لەفەرمانبەران یەكێتى وحیزبەكانى ترە وە زۆربەى بەرپرسەكانى ئەم وەزارەتە پارتین بەلام چ پارتییەك ؟ ئەو پارتییەى كەدوژمنى پارتى یە نەك هەر دوژمنى یەكێتى یە بێگومان یەكێك لەو بەرپرسانە سیروان ئەبوبەكرە كە راوێژكارە لەم وەزارەتە وە زۆربەى دەسەلاتەكانى وەزارەتەكە بۆخۆى گەراندووتەوە وەهیچ حساب بۆ وەزیرو بەرێوەبەرە گشتییەكان و راوێژكارو فەرمانبەران ناكەت وە لەلاى هەموو فەرمانبەرانى ئەم وەزارەتە ناسراوە بەسیروانى گەندەل و نەفس نزم بەلام بەداخەوە پشتگیرییەكى زۆرى لێ دەكرێت بۆیە هەتا ئێستاش هەر لە پۆستەكەى ماوەتەوە وە چەندەها بەلگەى سەلمێندراوى لەسەرە كە شەخسێكى گەندەل ودزو بێ ئەخلاقە بەلام تائێستا كەس محاسبەیەكى وەهاى نەكردووە ، وەجۆرە رەفتارێكى هەیە كەدرندەترین رەفتارە لە هیچ بەرپرسێكى حكومى ئەم رەفتارە بەدى ناكرێت كەهەردەم بەكارى دەهێنێت بەرمبەرفەرمانبەرانى وەزارەتەكە وە بەمەزاجى خۆى بەرپرسى بەش و بەرێوەبەرو بەرێوەبەرى گشتى دادەنێت بەلام بەمەرجێك كە ببنە پیاوى ئەو وە چەندەها كارى نایاسایى پێدەكات وە سەرەراى ئەوەش خۆى و پیاوەكانى تحروشى جنسى بەرامبەر بەئافرەتانى فەرمانبەرانى خۆیان دەكەن ، وە هەموو فەرمانبەران بەتایبەتى پارتییەكان گلەیەكى زۆر لەو گەندەل و نەفس نزمە دەكەن وە یاسالەلاى خۆى كردووتە لاستیك وە حوكمەكەشى وەكو حوكمى قەرقوشە وە هەر فەرمانبەرێك لەم وەزارەتە نابێت لەژێر ملكەچى ئەو دەربچێت ئەگەرنە خراپترین رەفتاربەرامبەریان دەكات . وەبەزۆربەى فەرمانبەرانى پارتى ووتوە هەر قسەیەك بكەن ئەوە سزاتان دەدەم وە یان دەتان گوازمەوە بۆفەرمانگەكانى تر ئەى بۆ یەكێتى چى پێیان دەلێت . نزیكترین خزمەكانى سیروانى گەندەل و نەفس نزم قسەلەگەل ناكەن وە بەپێ ى قسەى پارتییەكانى وەزارەت رۆژێك بەرپرسێكى لقى دووى پارتى چونكە خۆشى ئەندامى لقە چەند ئامۆژگارییەك لەئەو گەندەلە كرد وە پێ ى ووتبوو تۆ سمعەى خۆت و بنەمالەكەت و لقى دوو و دابەزاندووە وە هەروەها سمعەى پارتى و وەزارەتى سامانە سروشتییەكان دابەزاندووە بەسە چیتر ئەو رەفتارە بەرامبەرفەرمانبەران بەكارمەهێنە وەبەسە خەلك لێمان بكەیە دووژمن وە لەكۆتایدا خۆى زۆرى لێ توورە كردبوو وە جوێنى ناشرینى پێدابوو بەلام ئەو سیروانە گەندەلە بەناوبانگە بەشەخسێكى لووس ترسناك وە ئامۆژگارى لەكەس وەرناگرێت وە زۆرجارفشەفشیش دەكات بەلام جوورئەتى ریویشى تێدا نى یە بەرێوە بەرێكى گشتى لەم وەزارەتە لەلاى نزیكترین برادەرى خۆى ووتبوو برادەرەكەشى قسەكەى بلاو كردبووە ووتبوو من نازانم چۆن ئەو پۆستە بەجێبێلم چونكە كاك سیروان زۆرشتى نایاسایى پێمان دەكات وە زۆر دەترسم كێشەمان بۆدروست ببێت كاك سیروان دەتوانێت خۆى رزگار بكات چونكە براى شەهیدى پارتى یە كەچى من كەسم نى یە شەهید بێت . 80%فەرمانبەرانى ئەم وەزارەتە گلەیى و نارازایەكى زۆر لەسیروانى گەندەل و نەفس نزم پیاوەكانى دەكەن زیاتر لە دە كۆمپانیاى نەوتى بییانى كەلەهەرێمى كوردستان ئیش دەكەن ئەم سیروانە گەندەلە ئیشرافى لەسەر دەكات كە زۆربەى خزم و برادەرانى خۆى لەو كۆمپانیانە دامەزراندووە كەچى فەرمانبەرانى وەزارەت بەتایبەتى پارتى و یەكێتى تەهمیش كردووە وە ئەگەر لە كۆمپانیاكانیش دابنرێن حسابى كرێكارێك بۆیان دەكەن . ئەو دە كۆمپانیانەى كە سیروانى گەندەل و نەفس نزم موشرفە لە سەر یان گلەیەكى زۆر لێ ى دەكەن چونكە چەند مەرجى زیاد لە سەریان دادەنێت كە لە گرێبەستەكە دەنین . وە یەكێك لەبەرێوەبەر كۆمپانیایەكان بەتەلەفون لەگەل ئاشتى هەورامى باس لەرەفتارەكانى سیروان كردبوو بەلام ئاشتى هەورامى هەتا ئێستا هیچ رەت دانەوەیەكى نەبووە وە ئەگەر قەناعەت ناكەن دەتونن بۆ خۆتان لێكۆلینەوە بكەن . هەلبژاردنى 25/7، 89 فەرمانبەرى یەكێتى لەوەزارەت و فەرمانگەكانى هەولێر دەنگى خۆیان بەبزووتنەوەى گۆرانیان دا ، هرچى فەرمانبەرانى پارتى كەژمارەیان 57 فەرمانبەربوو بەشێوەیەكى ئاشكرا لەبەر رەفتارەكانى سیروانى گەندەل و نەفس نزم و پیاوەكانى بەرامبەریان دەنگى خۆیان بەبزووتنەوەى گۆرانیان دا ،بەلام ئەم جارەیان زۆر جیاوەزە مفاجئەیەكى گەورە لەم وەزارەتە دروست دەبێت وە ئەگەر مەلبەندوكۆمیتە و لق و ناوچە قەناعەت ناكەن بالێكۆلینەوە لەفەرمانگەكان بكەن وە ئەو فەرمانبەرانەى كەئەم جارە دەنگى خۆیان بەلیستى ژمارە 329 دەدەن زۆربەیان پارتین كەلە رەفتارەكانى سیروانى گەندەل و نەفس نزم رازى نین . وە هەموویان دەلێن ئێمە بەو وێژدانە دەنگى خۆمان ئەو لیستە دەدەین ،چونكە بروامان پێ ى هەیە وە هەولى گۆران دەدات لەهەموو دام و دەزگایەكانى حكومەت وە هەولدەدات بۆلەناوبردنى ئەم سیروانە گەندەل و نەفس نزم و پیاوەكانى تر ، ئایا هەردوو حزبى دەسەلات تاكەى ئێوە چاوپۆشى دەكەن لەشەخسى وەكو سیروانى گەندەل و نەفس نزم و كارمەندى ترى حكومەت ،ئایالەبەرنامەتان نىیە رۆژێك محاسبەى گەندەلەكانتان بكەن ،وە هەموو فەرمانبەران زۆر پێیان سەیرە چۆن پارتى بەیەك جارئەم سیروانە گەندەلە كەبرغوفرۆش بووە هێناویانە كردوویانە (كل فى كل) لەم وەزارەتە بەبێ ئەوەى ئەو ئاستەى هەبێت وە هەموو خەلك گلەى لێ دەكەن وە غەدرو تەعداو تحرشێكى زۆر لەفەرمانبەران دەكات ، ئەگەر ئەم سیروانە گەندەلە بكرێتە شوانێك نەك شوانى زۆر حەیوان بەلكو شوانى یەك بزن ناتوانێت بەرێوە ببات ،ئەى ئەم وەزارەتە تەسلیمتان كردووە كەرۆژبەرۆژ وەزارەتەكە بەرو رمان و تەدمیركردن دەبات وە یەكێتى مان هەلدەستێت بەدانانى شەخسى وەكو (فتاح رحمان) وەكو بەرێوەبەرێكى گشتى چونكە خزمى بەرپرسێكى یەكێتى یە كەچى جەنابى (فتاح رحمان) ئیش و كارى تەنها بۆتە ماستاو وەرگرتن بۆسیروانى گەندەل بۆئەوەى بكاتە راوێژكارو موچەكەى زیادبێت كەچى هیچ كاتێك جورئەتى ئەوەى نەبووە پشتگیریمان بكات ئێمەش وەكو پارتییەكان مافمان نەخورێت ، چۆن ئومێدمان بەوحیزبە هەبێت ، بۆیە ئێمە هەموومان بەپارتى و بەیەكێتى دەنگى خۆمان بەبزووتنەوەى گۆران دەدەین ..........
كوَمەلە فەرمانبەرێك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست