کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵی چاودێری دارایی سلیمانی و پۆستە تایبەتەكانی

Wednesday, 06/07/2011, 12:00


پاش یەك گرتنەوەی سەرۆكایەتی دیوانی چاودێری دارایی سلیمانی و هەولێر ،فەرمانبەرانی ئاسایی هەردوو سەرۆكایەتی ناوبراو زور گەشبین بوون بەرامبەر دانانی سەرۆكی نوێ كە گوایە كەسێكی ڕۆشنبیر و ڕاستگۆ و سادەیە و ئەتوانریت تێكرای ئەو ستەم و غەدروناپاكیانەی پێش خۆی ئەنجام دراوە پەردەیان لەسەر هەڵماڵێت و تروسكاییەك بخاتە چاوی فەرمانبەران وشادیان بكات بەو ژیان و یەكسانیەی خۆی كە لە هاوڵاتیانی ولاتی كەندا بینیویتی بەلام سەد مەخابن بۆ كردەوە ناشرینەكانی كە هەموو ستراتیجیەتی ئەم پیاوە بۆ سەروەت و سامان پەیدا كردنە هەروەك چون لە سەر بودجەی چاودیری سلیمانی تەنها پارەی حەوانەوەی خۆی و ماڵ و منداڵ و كەسوكاری لە ئوتێل وچیشتخانەكان خەرج دەكات و وەك بنكەیەكی خەرجی سەیری دەكات نەك كاروچالاكی فەرمانگەیەكی سەرەكی و خەریكی فروشتنی موڵكەكانی بغدادیەتی روژانە كە بە زیاتر لە بڕی 000 500دۆلار(تەنها پێنچ سەد هەزار دۆلار) نرخێندراوە سەرەرای كاروباری وەرگرتنی زەوی و ئیمتیازات لە سنوری شاری هەولیر وەك پلەی وەزیر. بەڕیزانم سەرقاڵی ئەم پیاوە وای كردوە پلەتایبەتەكانی چاودێری بە جێگری سەرۆكی دیوان كە پلەی تایبەتی ئەم حكومەتە جوانەیە و كرێچی دوكانەكانی شارەوانی سلیمانیە لە گەرەكی عقاری سلیمانی وەك بێ شەرمێك و پێشتر دوكانی فرۆشتنی پێكی مەی بوو لە فولكەی خاڵەحاجی لە سلیمانی .....وە زور زور لە پوستەكەی ئەترس هەربۆیە ناوێری لە ئاستی پلە تایبەتەكاندا هیچ بڵی و دائیمە ملكەچیانە
كەسێكی تر بە پلەی بەرێوەبەری گشتی لە چاودێری سلیمانی بە ناوی نەسری حمە دەروێش كە پێشتر لە بەرێوەبەرایەتی ئاوەدان كردنەوەی سلیمانی بووە و پەیوەندیەكی زور باشی لەگەڵ مخابەراتی بەعس هەبووە و یەكەم راپۆرتی ئەو سەردەمەی لە ئافەرەتێك داوە كە براكەی پێشمەركە بوو بە وە شەهید بوو ناوی (نەشمیل حمد كریم) و راستەو خو ماڵی ئەو ئافرەتە داخراو هەراجیان كرد وە ئیستاش (نەشمیل) خانەنشین بووە و چەند جاریك بە ئاگاداری فەرمانبەرای چاودێری سلیمانی سكاڵای لە دیوان توماركردووە بەڵام شاردراوەتەوە و بە ئەنجام نەگەێندراوە (شیخ بایز تاڵەبانی لەوسەردەمە لە ئاوەدان كردنەوە بووە ئەم راستی یە ئەزانی) و پاشان ئەم ئافرەتە پەیوەندی نادروستی لەگەڵ عدنان رەشید بەرێوەبەری گشتی رەقابە هەبوو و ڕۆژانە لە خانووەكەی لای شەست مەتری سلیمانی بەرامبەر سوپەرماركیتی ئاڵتون بە تەنها یەكتریان ئەبینی لە سەر حسابی دەوامی دیوانی چاودێری بۆ ئەوەی كەس هەستیان پێ نەكات وە فەزحیان نەكەن تا خێزانی عدنان رەشید پێزانی و لە بەرچاوی هەموو فەرمانبەرانی دیوان بەدەنگی بەرز حەیایی بردن و ئیستاش ئەم ئافرەتە بێ .....ویژدانە بۆتە بەرێوەبەری گشتی و ئەركی پاراستنی ماڵی حكومەتی پێ سپێردراوە
.....بەڕێزان لەم سایتە بەڕێزەتانەوە داوای لیژنەیەیەكی دادوەری گشتی ئەكەین سەردانی دیوانی چاودێری دارایی سلیمانی بكەن و بێ جیاوازی فەرمانبەر ببینن سەرپێەیە یاساییەكان توماربكەن و ڕوو بەڕی دادگا بكرێتەوە تا نەگاتە ئاستێك فەرمانبەران بای كوتی دەوامی رەسمی بكەن و داوای لیژنەی پەرلەمان بكەن!؟
لەگەڵ ڕێزدا 
چەند فەرمانبەرێكی چاودیری دارایی سلیمانی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە