کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیكی كراوە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بۆ مەسعود بەرزانی

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


چەند رۆژێك لەمەوبەر  كاك مەسعودبارزانی لەگەل وەزارەتی تەندروستی كۆبووە زۆر شتیان باسكرد یەكێك لەمانە باسی ئەمەی كرد كە نابێت بڵێن ئەمە پارتیە یان یەكێتیە یان ئیسلامیە یان شیوعیە یان بێلایەنە یان هەرشتێكی ترە، دەبێت هەموو فەرمانبەران بەیەك چاو سەیر بكرێت كێ ئیش بكات ئەو لەپێش بێت. ئێمە دەڵێین كاك مەسعود لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئەم ناعەدالەتیە لە هەموو جێگایەك زیاتر هەیە و وە ئەمەش سیروان ابوبكر كە راوێژكارە وەزیر تەنها لە گەل ئەم قسە دەكات وەهەموو دەسەلاتێكی پێداوە وە بەئارەزووى خۆى فەرمانبەر دەگوازێتەوە تاكو ئێستا چەندین فەرمانبەرى دڵسۆزى پارتى گواستۆتەوە، وە لەبارەى ئیفادكرنیش بە ئارەزووى خۆى تەنها چەند كەسێك ئیفاد دەكات بە بەردەوامى یەكێك لەوانە ئافرەتێكە جیۆلۆجیە لەهەموو ئیفادەكان لەگەڵدایە بەتایبەتى كە خۆشى لەگەڵ ئیفادەكەبێ وە ئەم وەزارەتەى كردووە بە زیندان، وە چایچیەكى كردووە بە جاسووس لەسەر فەرمانبەرەكان وە فەرمانبەرانى ئەم وەزارەتە كە دەچن بۆ دەوام وا دەزانن بۆ سجن دەچن، فەرمانبەرى پلەدار هەیە لە پەناى سیروان ئەبوبەكرەوە بەرتیل لە فەرمانبەران وەردەگرێت بە مەبەستى ڕایی كردنى كارەكانیان بەتایبەتى پلەى وەزیفەیی، وەكاتى خۆى پارێزگارى هەولێر مەلا حسامەدینى لادا لە بەڕێوەبەرایەتى مستەودەعى هەولێر چونكە دەیزانى لەگەڵ سیروان ئەبوبەكر خەریكى دزییە وە سیروان ئەبوبەكر بردیە لاى خۆى كردیە جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى وە هەر شتێك پارەى تێدابێت مەلا حسامەدینى تێدایە وە ئێمە ئەم گەندەڵیانە دەخەینە بەردەمى بەڕێزتان لە ڕێگاى كوردستانپۆستەوە چونكە كەس ناوێرى شكات لە سیروانن ئەبوبەكر بكات لەترسان، بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەین لێكۆلینەوە لەگەڵ سیروان ئەبوبەكر بكەن بۆئەوەى خەڵك نەلێن قسەكانى كاك مەسعود تەنها پرۆپاگەندەى هەڵبژاردنە.
85%ى فەرمانبەرانى ئەم وەزارەتە لەبەر سیروان ئەبوبەكر دەنگ نادەن بەلیستى كوردستانى، بەڕێزتان تەنها داواى جەوازى ئیڤان بكەن ئینجا دەزانن چەند جار ئیفادكراوە وەهەندێ جار ئیڤان كچى ترى بۆ ئیقناع دەكات ئەویش ئیفاد دەكات لەگەڵ خۆى ، ئەم ئافرەتە چوار ساڵە دامەزراوە كەچى هەر ڕۆژەى پۆستێكى پێدەدات وەلەهەمان كاتیشدا سكرتێرەیتى (دەبێـت فەرمانبەرێك بەڕێوەبەر بێـت و سكرتێرەش بێت!!!!) .

سیروان ئەبوبەكر زۆر زمان لووسە تا ئێستا 3 پارچە زەوى وەرگرتووە تەنانەت فەرمانبەر هەیە یەك پارچە زەویشى وەرنەگرتووە .

بووە بە خاوەن دەواجن و دوكان دەیان پڕۆژەى گرنگ و پارەیەكى زۆرو زۆر شتى تریش كەكاتى خۆى هیچى نەبوو براكەى مەوادى سەیارەى لە دەرەوە دەهێناو ئەویش دەیفرۆشتەوە.

هەر یەكێك قسە بكات دەلێـت من لەلایەن كاك مەسعودەوە دانراوم.

وەوامان لێهاتبوو كە چاوەڕێى ئەوەبوین كە ئەم وەزارەتە دابمەزرێت بۆئەوەى دەسەڵاتى كەم ببێـەوە، بەڵام لەڕێ ى وەزیرەوە بەزمانى لووس توانى دەسەڵاتەكەى خۆى هەربهێلێتەوە بۆیە چاوەڕێ ى بەڕێزتانین بۆئەوەى ئەم فەرمانبەرانە لەم زیندانە ڕزگار بكەى ......
لەگەل ڕێزماندا

چەند فەرمانبەرێكى وەزارت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە