کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژنامەنووسێكی ئەمریكی: پێویستە ئەردۆغان و بارزانی قەرەبووی ئێزدییەكان بكەنەوە

Tuesday, 06/09/2022, 14:43


مایكل ڕوبین، ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی ڕایگەیاند، دەبێت سەرۆك كۆماری توركیا و مەسعود بارزانی، قەرەبووی ئێزدییەكان بكەنەوە، لەبەرئەوەی پشتیوانیی داعشیان كردووە.
مایكل ڕوبین، ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی وتارێكی لە ڕۆژنامەی (The Washington Examiner) لە ژێر ناونیشانی “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و مەسعود بارزانی قەرزداری قەرەبووكردنەوەی ئێزدییەكانن” بڵاوكردوەتەوە و نووسیویەتی: هەشت ساڵ بەسەر كۆمەڵكوژی داعش لە باشووری كوردستان و عێراقدا تێدەپەڕێت، بەڵام زەبر و زەنگ بۆسەر پێكهاتەكانی ئێزدی لە شەنگال بەردەوامە.
ڕوبین لە درێژەی وتارەكەیدا دەڵێت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لەبەر هۆكاری ئایدیۆلۆژی، دوویاری لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئەنجامدا، بەڵام تاكە كەس نەبوو كە سوودی لە سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی وەرگرت، لە ساڵی ٢٠١٤ هێشتا نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، مەسعود بارزانی ویستی مالیكی لاواز بكات و بەر لەوەی ڕێكخراوی داعش دەست بەسەر موسڵدا بگرێت، لەو بڕوایەدابوو، كە بە ڕاپەڕین و خۆپیشاندان بەغدا لاواز دەبێت، بە شێوەیەكی شاراوە چەكی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی و گروپە ئیسلامیە سونەكانی تر نارد، ئەوە نائەخلاقی بوو، بووە هۆی ئەوەی هەزاران مرۆڤ گیانیان لەدەست بدەن.
“كوڕەكەی بارزانی مەسروریش بەرپرسیارە، نەك لەبەر لێهاتوویی، بەڵكو بە هۆی فێڵبازییەوە، بووە هۆی ئەوەی بارزانی باوك مەسرور بخاتە سەر هەواڵگریی كورد، مەسرور دواتر لە بری ئەوەی كە ڕووی سەرچاوەكانی خۆی بكاتە هەڕەشەكان لە دەرەوە، ڕووی كردنە چەوساندنەوەی كۆمەڵگای مەدەنی، بە هەڵە خوێندنەوەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی كرد، ئێزدییەكان بەم جۆرەیان نەكرد، پێش ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی هێرش بكاتە سەر خاكەكەیان، داوایان لە بارزانی كرد، خاكەكەیان بەهێز بكات، ئەویش ئەمەی ڕەتكردەوە، پاشان بۆ پاراستنی خاكەكەیان داوای چەكیان كرد، بارزانی جارێكی تر ڕەتیكردەوە، كاتێك دەوڵەتی ئیسلامی بەرەو شارۆچكە و گوندەكان دەستی بە پێشڕەوی كرد، بارزانی هێزەكانی پێشمەرگەی خۆی كشاندەوە و ئێزدییەكانی بێ چەك بۆ چارەنووسی خۆیان جێهێشت” مایكل ڕوبین وای وت.
ئەو ڕۆژنامە نووسە ئەمریكیە جەختیش دەكاتەوە، تاكە كورد كە ئێزدییەكانیان پاراست، پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكە بوو، بۆئەوەی هەزاران ئێزدیی ڕزگار بكەن، ڕێڕەوی كردەوە، بارزانی و كوڕەكەی تا ئەمڕۆش بڵاوكردنەوەی مانیفیستۆی فڕینی كایەی ئاسمانی هەولێر بۆ كاتێك كە پێویستی كرد كوردان بباتە دەرەوە، ڕەتكردەوە.
ڕوبین هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەمڕۆ بارزانی بەردەوامە لە قوربانیكردنی ئێزدییەكان، هێزەكانی مەسرور ئێزدییەكان لە کامپەکاندا دەهێڵنەوە و ناهێڵن بگەڕێنەوە سەر ئەو خاكەی كە بارزانییەكان بە ئومێدی دزینی بوون، بازانی هاوكاری توركیا دەكات لە بۆمبارانكردنی شارۆچكە و گوندەكانی ئێزدییەكان، كە ئاوەدانكراونەتەوە.
ڕوبین دەشڵێت: جیهان چاوپۆشی لە ئازارەكانی ئێزدییەكان دەكات، لە كاتێكدا ئێزدییەكان لە كەمپی ئاوارەكانیان ئازار دەچێژن، بارزانی بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار موڵك لە لۆس ئەنجلۆس، پاریس، لەندەن و دوبەی دەكڕێت و كۆشكێك دروست دەكات كە ٣٠ هێندەی كۆشكی سپی ئەردۆغان گەورەترە.
لە كۆتایشدا ئەو ڕۆژنامەنووسە جەختلەوەدەكاتەوە، كاتی ئەوە هاتووە ئەردۆغان و بارزانی قەرەبووی ئێزدییەكان بكەنەوە.

 سەرچاوە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە