فول گۆڕان
Friday, 27/01/2012, 12:00
گومان لەوە دانیە كە پارتى و یەكێتى ئەوەندەى پشت بە دەزگا جاسوسیەكانیان دەبەستن،ئەوەندە مەنتقى سیاسى و خویندنەوەى گۆرەپانەكە بوونى نیە لە كارنامە و بەرنامەى هەردوو لادا.رەنگە دوایى خوێندنەوەى ئەم نوسینە باشتر لە مەبەستم بگەن.
هاورێیان من پسپۆرنیم لە بوارى لێكۆلینەوەى پۆلیسى یا هەوالگرى ،بەلام عەرەب قسەیەكیان هەیە دەلێ:كەسى زیرەك بەچاو تێدەگا..
بۆیە داواتان لێدەكەم كە بەخێرایى قەسەیەك لەسەر فول گۆڕانەكانى پارتى و یەكێتى بكەین،لێرەش مەبەستم ئەو گۆڕانخوازانەیە كە لە ئەسلدا جاسوسن وەك ئەو تێكۆشەرەى كە دەنگى كاك نوشێروانى ریكۆردكرد و داى بە تالەبانى ،وەك ئەو دوو بێژەرە بادینیەیى (ك ن ن)لە هەلبژاردنەكانى 25/7 كە كاكە حەمە تۆفیق بەسەرى دا تێپەر بوو كاندیدى كردن و دواتر یەكێتى كڕینى و هەلگەرانەوە لە گۆڕان،وەك مەجرومەكەى كاندیدى كاكە عوسمان و سەفین لە خەلیفان كە بە معریفەتەوە بێبەرى خۆى ڕاگەیاند لە گۆڕان و چۆوە ناو ماڵە گەورەكە،وەك محمد المانیەكەى كاكە عوسمانى بانى مارانى كە پاراست ناردبووى ،وەك 30 چاودێرەكەیى سەفینى مەلا قەرە لە بازنەى باداوە كە بورهانى سەعید چۆپى بە 1000دۆلار هەموانى كڕى ،وەك ستافە پۆلاینیەكەى مەلبەندى3 یەكێتى كە پێك هاتبوون لە محمد سلێمان و مامۆستا فرهاد و جمیل ئەنوەر و ئیبراهیم سۆفى و ئازاد جۆلا و موحسن یاسین كە شێخ هیمداد هیرانى پۆزى پێ لێدەدان و دواتر پۆزى پێ شكا و هەموو چوونەوە باوەشى كۆسرەت لەو كاتەى كە نیوشیروان لە هەولێر بوو،وەك كیفى و مام سلێمانى رێكخراوە دیموكراتیەكان كە كاردۆى سەرۆكى فدراسیۆنى گۆڕان بە خولە پیسە ناویى دەبردن و لەگەڵ یەكەم فرسەت چونەوە كۆشى مەلا و پۆرتى كاردۆ یان خستە علاگە،وەك دختۆر نەبەزەكەى كاروان سالح ،وەك شینەى مەجید فەردە،وەك محمد فاتیح فیلەسوفەكەى گۆڕان كە لە دوایى 17ى شوبات ڕاستەوخۆ بوو بەخەتى گشتى و ئێستا دەزگاى زانیاریە لەلاى م.كاوە،
هەریەك لەم حالەتانەى كە باسمكرد بە توقیتى دیاریكراو لە گۆران پاشگەز دەبنەوە و بە بیانوى سەیر و سەمەرە دواترینیش ئەو چوار ئەندام پەرلەمانەن كە لە دوواى 48كاتژمێر لە سەردانەكەى نیچیر بارزانى هەلویست لە گۆڕان وەردەگرن كە یەكێكیان كاروان سالحە كە لە نەوەتەكان بە دەستى پاراستن و لە رێگاى زەعیم على خزمى دەیویست كۆمەلەى رەنجدەران دروست بكاتەوە ،ئەو كاروانەى لەكاتى لێپیچنەوە لە گەڵ كەریم سنجارى لە ناو هۆلى پەرلەمان دیار نەبوو نەوەك برادەرەكانى پێ بڵین هەستە باسى فعلەكانى خۆت و پاراستن مان بۆ بكە،ئیستاش دەلێ لەبەر تەكەتولات واز لە گۆڕان دێنم .ئاخۆ كاروان دەتوانى پێمان بلێ تەكەتولەكەى ئەو كێ و كێن ؟...یان من بۆى بژمێرم.
عبدلرحمان زاخۆى لە 25/7 بە 72سەعات چوە سەر تەلەفزیۆنى یەكیتى و گوتى من گۆران نیم و لەو لیستە نابم.ئەرێ سەركردایەتى بزونتەوەى گۆڕان پێمان ناڵین ئەم هەموو خەرقە ئەمنیە بۆ بەسەرتان تێدەپەرێ؟بۆ ئەوەى ئێوە دەستى والا دەكەن جاسوس دەردەچێ؟.بەم زوانەش هەندێك ناوى فول گۆڕانى ترتان بۆ دەلێم لەگەڵ كردەوەكانیان بۆ مێژوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست