خانەقینیەكان ئامادەن بۆ ڕاپەرین
Thursday, 27/01/2011, 12:00
بابەتێكم لە سایتى كوردستان پۆستى بەڕێزم بینى نوسرابوو گەنجانى كوردستان خۆتان ئامادە بكەن بۆ ڕاپەرین و كۆتایى هاتن بەم ڕژێمە بۆ سەرنجى ڕا كێشام و لەگەڵ چەند برادەریكى نوسەرى خانەقینى گفتوگۆم كرد بۆ ئەوەى ئەگەر شارەكانى تر وەكو سلیمانى و هەولیر و كەلار و كفرى و دەربەندیخان و شوینەكانى تر خۆپیشاندانیان كرد لە دژى ئەم ڕژێمە ئێمەش لە دژى مەلا كەمتیار و دارو دەسەكەى خۆپیشاندان دەكەین چونكە سەردەمى حیزبى بەعسى لە گۆڕنراو چوو كۆتایى هات بەڵام ئێستا سەردەمى كاك مەڵا بەختیار هاتوە كە وەكو عودەى كورى ێدام حسێن بوەتە گورگە هارەكەى خانەقین ئەرزو باخى بۆ خەڵكى خانەقین نەهێشتۆتەوە هەمووى داگیر كردووە لە بەرامبەر باوە محمود كە لە كەلارەوە داخڵى خانەقین دەبیت مەڵا قەسرێكى لێ داوە لە بەرزایەكەوە حەوشەكەى زیاتر لە 5 هەزار مەتر دەبێت لە بەڕامبەر باخەكەى قایمقام كە پێش ئەوەى ببێتە قایمقام خانەقین لە كەلار سۆپەرێكى هەبوو بە پەت حندوقەكەى دەبەست ئەویش جەنابى مەلا بەختیار كردى بە قایمقام و پێ دەڵێن محمد بە نیوە چونكە هەموو شتێ بە نیوە كاردەكات لەگەڵ مەلا بەختیار بۆیە خەڵكە هەژارەكە زۆر بێزارن لەدەست مەلا بەختیار و دارو دەستەكەى چاوەڕى ئیشارەتێكێت بۆ ئەوەى ڕاپەڕین لە خانەقینەوە دروست بكەین چونكە لە و شارە كورد و پێشمەرگە و بنەماڵەى شەهیدان دەرەجە دوون توركمان كۆنە بەعسیەكان دەرەجە یەكن و بۆیە ئەم گورگە هارەمان لە كۆڵ نابێتەوە بۆیە ڕۆژێك دەتەقینەوە خۆمان لە دەست عودەى دووەم نەجات دەدەین..
چاوەڕوانى زانیارى زیاتر بكەن بۆتان دەخەینە بەرچاو بەبەڵگەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست