کورته‌ وه‌ڵامێک بۆ ((پێشمه‌رگه‌یه‌ک)) ..

Thursday, 21/04/2011, 12:00





رۆژی 20/4/2011 له‌م سایته‌ به‌ڕێزه‌دا براده‌رێک به‌ ناوی ((پێشمه‌رگه‌یه‌ک))

روونکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی (پیلانی نێوان شێخ جه‌عفه‌ر و مامه‌ غه‌فه‌) نووسیوه‌ ، ناوبراو ده‌ڵێت هێزه‌ تایبه‌تییه‌کانی کاک کۆسره‌ت به‌شداری سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری سلێمانیان نه‌کردووه‌ ، به‌و برایه‌ ده‌ڵێم کاک کۆسره‌ت ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌یه‌ که‌ تا ئێستاش جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانێکی به‌رچاوی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاراسته‌ی رووداوه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌کان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع له‌به‌ر ئه‌وه‌ ته‌نها به‌ به‌شداری نه‌کردن له‌ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی سلێمانی ناتوانن بڵێن له‌به‌ره‌ی گه‌لداین چونکه‌ بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی کاک کۆسره‌ت و هێزه‌کانی له‌ رووداوه‌کانی دوو مانگی رابردوودا رازیبوونه‌ به‌ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری کوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتکاره‌کانی پارتی و یه‌کێتی ، له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کاک کۆسره‌ت پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی شاری هه‌ولێره‌ و له‌سه‌ر هه‌ولێر حسابه‌ ئه‌ی باشه‌ بێبه‌شکردنی خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌ مافێکی ره‌وای خۆیان که‌ چه‌ندین جار هه‌وڵی خۆپیشاندان درا و له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ به‌ زه‌بری هێز و ترس و تۆقاندن سه‌رکوتکرا ، کاک کۆسره‌ت و هێزه‌کانی له‌ کوێ بوون ، بۆچی هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو ، له‌ دوا دێری روونکردنه‌وه‌که‌یدا ئه‌و برا (پێشمه‌رگه‌یه‌) ده‌ڵێت له‌ کاتی پێویستدا روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ کێ دژی گه‌له‌ و کێ له‌ به‌ره‌ی گه‌لدایه‌ ! ئه‌م رسته‌یه‌ رێک له‌و نوکته‌یه‌ ده‌چێت که‌ ده‌ڵێن کابرایێک ده‌مانچه‌ به‌ قه‌دییه‌وه‌ ده‌بێت و له‌ لایه‌ن دوو چه‌قۆ کێشه‌وه‌ شلوکوت ده‌کرێت پاشان لێی ده‌پرسن بۆ وات به‌سه‌ر هاتووه‌ خۆ تۆ ده‌مانچه‌ت هه‌ڵگرتووه‌ ، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت کاکه‌ من ده‌مانچه‌م بۆ رۆژی ته‌نگانه‌ هه‌ڵگرتووه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە