ڕاگەیەنراوى ژمارە (سێ)
Monday, 25/04/2011, 12:00
سڵاوێكى شۆڕش گێڕانە لە جەماوەرى بەشەرفى كوردستان و قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان لە كوردستان...سڵاو لەو هەسە بەرزەى شۆڕشگێڕان سڵاو لە گیانى پاكى شەهیدانى شۆڕشى ئازادى كوردستان....
بەڕێزان جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان ئێمە وەك گروپى زەنگى زانكۆ لەزانكۆى سەلاحەددین پشتگیرى و پشتیوانى خۆمان بۆ هەموو خۆپیشاندانەكانتان دەردەبڕێن و وەبەگیان و ڕۆحیشەوە لەگەڵ قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایانى سنورى پارێزگاى سلێمانین بۆ بایكۆت كردن لە چونە ژوورەوەى هۆڵەكانى خوێندن لە سەنجەم ناوەندەكانى خوێندن، ئێوە بەردەوامبن ئێمەش لەگەڵتانداین لەگەڵ ئێوەى شۆڕش گێڕ بایكۆتى خوێندنى خۆمان دەكەین تا دەسەڵاتە سەكوت كەرەكەى پارتى و یەكێتى ئەو بارە سەربازییەى كە لەهەرێمى كوردستان بەگشتى و سنورى پارێزگاى سلێمانى بەتایبەتى دروستى كردووە.
شۆڕش گێڕە سەربەرزەكان ئێمە هەمیشە لەهەوڵداین بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان بۆ ئازادى كوردستان لە هەولێر و زانكۆكەمان بەڵام ئەم دەسەڵاتە دیكتاتۆرەى پارتى بەگیان و بیركردنەوەیەكى بەعسى ئاسا ڕێگریەكى توندمان لێدەكات ، بەعسى ئاسا سەركوتى هەموو دەنگێكى ناڕەزاى دەكات لە هەر جێكایەك و كوچە و كۆڵانێك هەبێت، بە گرتن و بێ سەروشوێن كردن و ئازاردان و دەركردنى هاوڵاتیان لەسەر كارەكانیان بڕینى موچەكانیان وهەموو جۆرە هەڕەشە و چاو لێ سوركردنەوەیەك بەرامبەر خەڵكى بەكار دەهێنێت. ئەم دەسەڵاتە خوێنمژەى پارتى لەسنورى شارەكەمان و زانكۆكەمان بەتایبەتى هەموو هەڵێكى خۆى چڕكردۆتەوە بۆ سەپاندنى حكومى بنەماڵەیى لە ناوچەكەمان،و زانكۆكەمانى كردووەتە مەیدانى تاودانى ئەسپى دیكتاتۆرى دەسەڵاتە گەندەڵەكەى خۆى.بۆیە ئێمە بە شۆڕشگێڕانى كوردى هەرێمەكەمانى ڕادەگەیەنین لەگەڵتانین تا ڕوخانى حكومى دیكتاتۆرى بنەماڵەى.
سەركەوتوبێت شۆڕشى ئازادى كوردستان شەكاوەبێت ئاڵاى كوردستان بڕوخێت دەسەڵاتى دیكتاتورى بەعس ئاساى یەكێتى و پارتى و گەندەڵكاران.
گروپى زەنگى زانكۆ لە زانكۆى سەلاحەددین
25/4/2011
ناونیشانى ئەلیكترونى
Zang zanko/www.facebook.com
Zang.zanko
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست