کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌نها روخاوه‌كان قه‌رزاری پارتیبونێكن

Monday, 03/07/2023, 18:59


زۆرجار ده‌بیسم خه‌لًكانی به‌ حه‌ق روخاو ده‌ڵێن له‌ كۆتاییدا هه‌مووان قه‌رزباری پارتیبونێكین. ئه‌وه‌ی جێی خۆیه‌تی بیڵێین و به‌ راستی سه‌رسورهێنه‌ری ده‌بینین كه‌ زۆرینه‌ی روخاوه‌كانن له‌ دواجاردا مل به‌ره‌و پاڵدانه‌وه‌ بۆ شوینێكی به‌ناو ئارام ده‌نێن و به‌ ئاسانی و خۆرٍایی ملكه‌چیی بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌به‌ن بۆ خۆقوتاركردن له‌ نابوتی و داماوی و گه‌یشتن به‌ نائۆمیدی، بۆیه‌ پارتیش زۆر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیی ئه‌و جۆره‌ خه‌ڵكه‌ دابین ده‌كات و ئه‌وانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌وێدا مافی په‌نابه‌ری فكری و سیاسی و دابینكردنی پێداویستی  ژیانی خۆیان وه‌رده‌گرن، په‌نابردن بۆ لایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كه‌سی و روخانی فیكری خودیه‌ ته‌نانه‌ت  ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ په‌نا بۆ براوه‌ش  له‌ رووی فكر و فه‌لسه‌فه‌وه‌ به‌ خۆی  روخاو بێَت. بۆیه‌ هیچ گرنگ نیه‌ هه‌ر روخاوێك له‌ پای كام وێسته‌گه‌دا پاڵی بۆ ده‌داته‌وه‌ و هیچی بۆنامێنێت و هیچیشی بۆ ناكرێت، بۆیه‌ دواجار په‌نا بۆ لاوازترین په‌ناگه‌ ده‌بات و له‌وێشدا باش ده‌زانێت هیچی پێ ناكرێت جگه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ری ژیانی خودی.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ كۆتاییدا روو له‌ پارتیبوون ده‌كه‌ن، تا راده‌یه‌كی زۆر  شیوعی و كۆنه‌ چه‌په‌كانن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی زه‌مینه‌ و مه‌یدانی دوور له‌ واقیع و حه‌قیقه‌ت بگرنه‌به‌ر دواجار  پاشه‌كشه‌ده‌كه‌ن و دێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر خودی دیفاكتۆكه‌، كه‌چی ئه‌وانه‌ی رێز له‌ مێژووی خۆیان ده‌گرن هێورده‌بنه‌وه‌ و نه‌فره‌ت له‌ زۆر لایه‌ن ده‌كه‌ن و به‌ یه‌كجاری كۆتایی به‌ ژیانی سیاسیان دێنن.
له‌ زۆرێك له‌و جۆرانه‌م پرسیوه‌، ده‌ڵێن كه‌ باری سیاسی كوردستان ده‌خوێنینه‌وه‌، بۆ زیاتر زامنكردنی ژیانی تایبه‌تی خۆمان و مانه‌وه‌مان له‌ چاوه‌رٍوانی واقعێكی نوێ ئه‌م ساحه‌یه‌ زیاتر له‌ هه‌موو شوێنێكی تر ده‌سته‌به‌ر و گونجاوتره‌ . ده‌ك زیاتر ملكه‌چبن ، یان ئه‌وه‌تا كاری سیاسی به‌ وه‌زیفه‌ و كار داده‌نێن یان  بیرو فكر روخاون و هیچیان پێ نه‌ماوه‌ ده‌نا هیچ كه‌سێكی باوه‌ردار به‌ فكر و بیرو باوه‌رٍی راسته‌قینه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ نارٍوات بۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە