ئه‌ڵێی نه بایان دیوه و نه بۆران
Tuesday, 23/05/2023, 16:09
كه‌س نیه حه‌ز نه‌كات پارتی و یه‌كێتی ته‌با بن و هه‌ر هیچ نه‌بێت بریسكی شهرٍ و ئاشوبیان ته‌نها بۆ خۆیان بێت و به‌ر ئه‌م گه‌له به‌سته‌زمانه نه‌كه‌وێت، ،كه و نابێت شهرٍ و خێریان به‌ر هه‌مووان ده‌كه‌وێت. به‌ڵێ كه به‌خۆیان خه‌ریكی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانن و وه‌ك ئه‌وه‌یه كه‌سی تر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌وانه‌وه نه‌بێت، كه‌سیان له‌بیر نیه ، خه‌ڵكه‌كه وهرٍس بوون و ده‌ڵێن بۆ خۆیان چیی ده‌كه‌ن بیكه‌ن به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بێت زیانی گه‌وره‌یان بۆ هه‌موان نه‌بێت و خه‌ڵك توشی نائومێدی گه‌وره نه‌كه‌ن و ناكۆكیه‌كانیان نه‌گاته ئه‌وه‌ی ئێسكی یه‌ك بشكێنن و به یه‌كجاری ببنه دارده‌ستی ئه‌م و ئه‌و و وه‌كو باباكوشتهی یه‌كدی و بێ هێشتنه‌وه‌ی هیچ هێڵێكی گهرٍانهوه بۆ دوای ناكۆكی و دوژمنایه‌تی، روویان بێت به‌یه‌كه‌وه دانیشن و بۆ كاتی ئاشتیان قرتێك روو سووری بۆخۆیان بهێڵنه‌وه و شه‌رمه‌زاری دایكانی شه‌هیدان نه‌بن.
ئه‌وه‌ی له‌م دوو حزبه بینراوه، هه‌میشه له ناكۆكیه‌كاندا ده‌یگه‌یه‌ننه مریشكه ره‌شه و له ئاشتی و نزیكبونهوهیاندا ئه‌وه‌نده به رووكه‌ش ته‌با و برا و دڵسۆزی یه‌كن، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن كه نزیكبونهوهكهیان فشه‌ڵه و به جوڵه‌یه‌ك دۆ و دۆشاو دووباره تێكه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه، له‌وێشدا ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ند دیسان هه‌ر ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه كه به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه وا ده‌ناڵێنیت هیچ ئاواتی به كاری چاكه‌ی كه‌س نامێنێت و بۆ قوتاربوون ته‌نانه‌ت ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئاواته‌خواز بێت لایه‌نی ده‌ره‌كی و به تایبه‌تی ناوه‌ندی عیراق فریای بكه‌وێت و خه‌ڵك رزگاری بێت له‌م به ناو سیاسه‌ته تركهڵهكهی ئه‌مان.
ئه‌وه‌ی راستی بێت، ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستان هۆشیاریه‌كی سیاسیی باشی هه‌بێت، نه به ناكۆكی و نه‌ش به دۆستایه‌تی ئه‌مانه باوهرٍناكات و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یان نه‌هێشتۆته‌وه كه بروا به‌وه بكه‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌مانه به‌خۆیان به‌راستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن و باش له‌وه تێگه‌یشتوون كه نه دۆستایه‌تی و نه دوژمنایه‌تیان به‌رده‌وام نیه به‌ڵكو سیاسه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بهرٍێوهدهبهن. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌نده متمانه‌یان پێ نه‌كات و باوهرٍ به دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی ئه‌مانه نه‌بێت و ململاینێیان وه‌كو ناكۆكی مناڵان له‌سه‌ر ماڵه‌باجێنه بێت. بۆیه له كاتی پێكهوهییاندا، هه‌موان چاوهرٍێی له ئان و سات و كتوپرٍ تێكچوونی قۆناغی تهباییاندان و چاكبونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانیان ته‌نها به كارێكی كارتۆنی بێ بنه‌مای كاتی ده‌بینن. بۆیه گه‌ر به‌رواردی وه‌زعی سیاسی ئه‌م حزبانه و بارودۆخی كوردستان بكه‌یت، هاوشێوه‌ی ئه‌مانه له هیچ شوێنێكی دونیادا نا‌بینیت و ته‌نانه‌ت حزبایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی و بنكردایهتیشیان سه‌رلێشێواوانه دهحوڵێنهوه و كه‌س له كه‌س نیه، جگه له‌وه‌ی بیر له دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانی كادر و ئه‌ندامانی خۆیان و ئیمتیازات و پۆست و پاره‌ی خۆیان نه‌بێت حسابی تورێكی قورٍاوی بۆ ژیانی خه‌ڵك ناكه‌ن. به واتای راسته‌قینه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان، ئه‌مانه به ته‌واوی له خه‌ڵك دابرٍاون .
بۆیه ده‌كرێت بپرسین، ئه‌م هه‌موو ناكۆكی و دوژمنایه‌تیه‌ی ئه‌م ماویه درێژه‌ی پێشوو كه ئه‌وان به‌و كێشانه له خه‌ڵك دابرٍان، له‌سه‌ر چی بوو و چۆن له كتوپرێكیدا چاره‌سه‌ر كرا وئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره و رێگری نزیكبونه‌وه‌یان چی‌بوو و چۆن وا ده‌ستوده‌م ئه‌وه‌نده خێرا چاره‌ی كێشه‌كانیان دۆزیه‌وه و گه‌یشتنه ته‌بایی و موو ناچێته به‌ینیانه‌وه وخوا یار بێت شیله‌ی ده‌می یه‌كدی ده‌مژنه‌وه. ئێ ده‌باشه وه‌رن هۆكاری راسته‌قینه‌ی ناكۆكیه‌كانیان بۆ خه‌ڵك روونكه‌نه‌وه، چی بوون كه ئه‌وه‌نده وا به‌و خێرایی و ساكاریه چاره‌سه‌ر كران و توانیتان به رۆژێك و فتوایه‌ك هه‌موو كێشه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌نده برای یه‌كتر بن وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌ی پێشوودا نه‌بایان دیبێت و نه بۆران، چۆن ئه‌و گرفتانه ئه‌وه‌نده سوك و كه‌م بوون له رۆژێكدا چاره‌سه‌رتان كردن ، یان كه وابوو بۆچی ناكۆكیهنتان ئه‌وه‌نده درێژه‌ی كێشا و خه‌ڵكتان خسته ترس و دڵه راوكێوه ؟ هه‌روه‌ها ده‌پرسین ئه‌گه‌ر كێشه‌ی قورستان نه‌بوو و هۆكاره‌كان سیاسی و ئاسایی و ئاسان بوون، بۆچی هێشتتان ئه‌وه‌نده درێژه بكێشت و شمشێر له یه‌ك بسوون و ده‌ردانی ره‌فتاره‌كانی ئه‌م ماوه‌ی پێشووتان زیانی گه‌وره به‌م گه‌له خێر له خۆ نه‌دیوه بدات.
باشه مه‌عقوله ئێستا ده‌ڵێیت ئه‌م دوو حزبه وه‌كو یه‌ك حزب كار ده‌كه‌ن و مه‌سه‌له‌كان به خێرایی و به قاقای پێكه‌نینێك یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ی بۆچی پێشتر واتان نه‌كرد، هه‌رچه‌ند خه‌ڵك ئاواته‌خوازه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م ته‌باییه فشهڵهتان به‌ڵام متمانه‌یان به به‌رده‌وامیی برایه‌تی و ته‌باییتان نیه، بۆیه ئێوه‌ن واتان كردوه كه هه‌میشه هه‌مووان له نیگه‌رانی و دڵهرٍاوكی و خه‌م و خه‌فه‌تدا بژین. باشه ده‌پرسین ئه‌و هه‌موو كاته‌ی كه تۆران و بایكۆتی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆتان تێكه‌وت و ته‌نانه‌ت بۆ دژایه‌تی یه‌كدی په‌ناتان بۆ به‌غدا و ده‌وروبه‌ریش برت، ئه‌ی ئه‌و عه‌سا سیحریه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه له كوێ بوو و چی بوو و چۆن هاته ئاراوه، به فاڵ دروستانكرد یان جادوو، كه ته‌نها له دانیشتنێكدا بڵێن لێكتێگه‌یشتنی گه‌وره‌تان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه، یان وا نیه، تێگه‌یشتن به ئانوساتێك دروست نابێت، یان خه‌ریكی نواندن بوون و ناكۆكیتان نه‌بووه و ته‌نها فێلتان له‌م گه‌له كردووه و یه‌كتر برٍی بهرژهوهندیهكانتانی تێكه‌وتووه و به‌س و هیچیتر. مه‌عقوله ئێوه ئه‌وه‌نده و به‌و شێوه‌یه سۆزی خه‌ڵكی بجوڵێنن و یاری به هه‌ست و نه‌ستیان بكه‌ن و كه‌سیش نه‌ڵێت سه‌ری چاوتان برۆیه و سیاسهتهكهتان وه‌كو گاڵته‌جاری به‌رێبكه‌ن، به‌سه تۆزێك به‌زه‌ییتان به‌و میله‌ته سته‌م دیده‌یه بێته‌وه، دهگگ خوا بتانگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست