کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ترس له‌ تازه‌گه‌ری وه‌كو نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونیی كورد

Friday, 12/05/2023, 2:48


له‌م گۆرٍانه‌ خێراییه‌ی دونیا. نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت هیچ بوارێكی بۆ كێبرٍكێی كورد  نه‌هێشتۆته‌وه‌،  ته‌نها چاوله‌رێ و له‌ده‌ستی خه‌ڵكی ترنه‌بێت . تا راده‌یه‌كی باش میله‌تێكی زیره‌ك و ژیرین، به‌ڵام  بۆ گۆرٍان و بازدان و په‌رٍینه‌وه‌ی قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌ پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بۆ ئه‌ویتر، كیسه‌ڵ ئاساش نایبرٍین، قه‌ناعه‌تمان به‌ چه‌قبه‌ستن نیه‌ به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكمان بۆ ده‌ربازبوون و بیركردنه‌وه‌ی زانستی و هه‌ڵه‌سنگاندن و ره‌خنه‌ له‌ خۆگرتنمان نیه‌، ره‌فتار سۆزداری له‌ بیری تاك و  كۆبیری گشتی میله‌ت  به‌رده‌وام زاڵه‌ به‌سه‌ر ره‌وتی ژیان و په‌رستنی كه‌سی و هه‌وڵنه‌دانی جدیانه‌ بۆ وه‌لانانی كۆن و بێكه‌ڵك و نه‌گونجاو، خۆی  له‌ خۆیدا بۆته‌ گرێیه‌كی ئاڵۆزكاوی ئێمه‌. 
له‌ باری سیاسیه‌وه‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌ نه‌گونجاو و ئه‌ڵقه‌ ته‌سك و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر چاره‌نوس و ئاینده‌ی هه‌ر هه‌موو میله‌تدا بگرن و كه‌س نه‌تواونێت ده‌ستیان بۆ به‌رێت. خه‌ڵكی بزێو و چالاك و به‌توانا و ژیر و ئه‌كتیڤی نێو كۆمه‌ڵی ئێمه‌، یان رۆڵی نیه‌، یان له‌ گۆشه‌یه‌كی نه‌خوازراودا قه‌تیس كراوه‌، یان خه‌ڵكی گه‌وج و گێل بواری نه‌داوه‌ رۆڵی كاریگه‌ری حۆی بگێرێ ت و یاڵ به‌ باری كۆن و پارێزبه‌ندی ژیانه‌وه‌ بنێت و بیگه‌یه‌نێته‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتوتر.
گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوایه‌، زۆر به‌ زوویی كۆی گشتی گوشاره‌ی بیری خه‌ڵك ژان ده‌یگرت و هه‌ڵده‌چوو و سته‌می ده‌سه‌لاتی ئولیگارشیی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ بنه‌ماڵانه‌ی كه‌ردستانی قبوڵ نه‌ده‌كرد و تورٍی زبڵدانی مێژووی ده‌دان. ئه‌مه‌ش بۆ قۆناغبه‌ندی بواره‌كانی دابونه‌ریت و پێشكه‌وتنی زانست و مه‌عتریفه‌تیش راسته‌ و تاوه‌كو خاوه‌نی ئه‌م سیفه‌تانه‌ بین و تاوه‌كو ترسی تازه‌گه‌ری و گۆرٍان له‌ دڵماندا خۆی مه‌ڵاس دابێت هه‌روا به‌ دواكه‌وتوویی و چه‌قبه‌ستوویی له‌ ژیاانماندا ده‌مێنینه‌وه‌. 
ئێمه‌ی گه‌لی كورد ئه‌وه‌نده‌ ژێرده‌سته‌یی و كڵۆڵی و بێهیواییمان چه‌شتووه‌ ،  له‌ خوامان داوایه‌ به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ته‌نها وه‌كو خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م ریتمه‌  بمێنینه‌وه‌ و هیچمان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت و ته‌نها ساغ و سه‌لامه‌ت بین و كه‌س ده‌ستدرێژیمان نه‌كاته‌ سه‌ر ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ له‌ شوێنی خۆمان چه‌قمان به‌ستووه‌ و شتی تازه‌؛ یان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ یان وه‌كو خۆی بێ گرنگیدان پشتگوێَی ده‌خه‌ین، تاوه‌كو هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئێمه‌ له‌ دواكه‌وتوترین گه‌لانی دونیا دواكه‌وتوترین و  هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانی زالًَ بووه‌ به‌ سه‌رماندا و هه‌میشه‌ و له‌ هه‌موو بوارێكدا باوه‌رمان به‌ یه‌نده‌ ئفلیج كه‌ره‌كه‌ی خۆمان هه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێین: با ده‌ست بگرین به‌ كلاوی خۆمانه‌وه‌ نه‌وه‌كو با بیبات. بۆیه‌ زیاتر حه‌زی گه‌رٍانه‌وه‌ بۆ رابوردوو یان نوستۆلۆجیا له‌ بیركردنه‌وه‌ و ره‌فتارماندا زاڵه‌ و ته‌نانه‌ت برٍوای به‌تینمان به‌ شته‌ خورافیه‌كانه‌ و ترسمان له‌ شتی تازه‌ و دژه‌ باوه‌، ئه‌وه‌تا به‌ چۆره‌ها خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار فریوده‌خۆین و زۆر به‌ توندی قه‌ناعه‌تمان به‌ جادو و ته‌ڵه‌كه‌بازیه‌ و كه‌م كه‌س باوه‌ری به‌ ته‌كنۆلۆجیای مۆدێرن و رۆبۆت و ژیانی سه‌رده‌مانه‌ی به‌ده‌ر له‌ خورافات و داستان و یاڵه‌وانێتی  و قاره‌مانی خه‌یاڵی هه‌یه‌. یان ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌ كه‌مه‌ی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ زانستی نوێدا ده‌رٍوات و باوه‌رٍی پێیه‌ پشتگوێخراوه‌ و له‌ترسی جێ له‌قكردنی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشكه‌وتوی بێ توانای كوردستان بواری پَێ نادرێت جێگه‌ی گونجاو و دروستی خۆی بگرێت، چی له‌ سیاسه‌ت بێت یان پۆسته‌ زانستی و دارایی و كارگێرٍی و ته‌نانه‌ت رۆشنبیریه‌كانیش. 
بۆیه‌ جگه‌ له‌ چه‌شتنی ژه‌هری ده‌رهاویشته‌كانی كه‌موكوردتیی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و كیانی تایبه‌تی خۆمان، بیركردنه‌وه‌ و سیفه‌تی  كۆنه‌پارێزی و نه‌بوونی رۆشنبیریی گشتی و دواكه‌وتوویی زاڵ، برٍستی لێ برٍیوین و له‌ شوێنی خۆماندا واقورماو و قه‌تیس و داماوین . بۆیه‌ داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نوێمان نیه‌ و به‌هره‌مه‌ندی كه‌سی و ده‌زگا و كۆمه‌ڵه‌ و رێكخراو و كۆی گشتی میله‌ت له‌ هیچ كلۆجێكدا ده‌رناكه‌وێت.
بۆیه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌م حاڵه‌ته‌، هه‌ر هیچ نه‌بێت رێژه‌ییش بێت،  پێویستمان به‌ هه‌نگاوی سیاسی و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی خیًرابرٍه‌ و ، له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانیش ، هه‌میشه‌ نه‌بوونی رابه‌ر و به‌رێًوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیكار له‌ كه‌موكورتیه‌ كوشنده‌كانی ئه‌م گه‌له‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویستیه‌ سه‌ركیه‌كه‌ خۆی له‌ خۆیدا له‌ بژارده‌یه‌كی به‌توانای گونجاوی ژیر و زۆر ئه‌كتیڤ و گه‌شبین و خاوه‌نی ئاوه‌زی بلیمه‌ته‌ كه‌ ده‌توانێت هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی سه‌ركه‌وتوو بنێت، به‌ڵكو ئه‌و ترسه‌ له‌ ناخماندا بره‌وێته‌وه‌ و هه‌وڵی تازه‌گه‌ری جێگه‌ی قه‌تیسبوون له‌ كۆنه‌پارێزی و دواكه‌وتوویی بگرێته‌وه‌، تاوه‌كو رزگارمان بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە