کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌نها نوسین ده‌ستكه‌وتی رۆشنبیریی قووڵ نیه‌

Sunday, 07/05/2023, 18:11


بۆ زیاتركردنی مه‌عریفه‌ت و تیًكه‌ڵنه‌كردنی رۆشنبیری و فه‌لسه‌فه‌ و زانست، پابه‌ندبوون به‌ پسپۆرٍێتی رۆڵی خۆی ده‌گێرٍێَت. جا ئه‌مه‌ خۆرٍسكانه‌ بێت یان به‌ پێی پۆلێنكردنی تایبه‌تی رۆشنبیری  و زه‌مینه‌ سازی بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئامرازه‌كانی رۆشنبیری یان وردبوونه‌وه‌ و تێرٍامان له‌ جه‌وهه‌ر و پێوبیتبه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان و ره‌خساندنی رێگه‌ی پێشكه‌وتنی باوه‌رٍی مرۆڤایه‌تی له‌ پبَش هه‌موو بیرێكی دیكه‌دا. 
جا بۆ زیاتر سودبینین له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كاری تایبه‌تی بواره‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی رۆشنبیری، پێویست ناكات  ته‌نها بیر له‌ نوسین و تۆماركردنی به‌رهه‌می رۆشنبیری بكرێتنه‌وه‌. له‌ مێژوودا  ئه‌وه‌ سه‌لمێننراوه‌ كه‌ زۆر شت رۆڵی كاریگه‌ریان له‌ ره‌وتی به‌ره‌وپێشچونی ژیانی خه‌ڵك به‌ گشتی هه‌بووه‌، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌ نوسین یان تۆماركردنی به‌رهه‌می رۆشنبیری قه‌تیس بكرێت، بۆ نمونه‌ سۆكرات وه‌كو فه‌یله‌سوفێكی پر برٍشت و زۆرێك له‌ مامۆستایانی بلیمه‌تی زانكۆكانی ئۆرپاو ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت كورد و عه‌ربیش له‌سه‌ر ئه‌و رێَچكه‌یه‌ ده‌ڕۆن.  له‌ قۆناغی زانكۆمدا دكتۆرێكی میسری پر به‌رهه‌م و بیری قووڵی به‌ توانامان به‌ ناوی دكتۆر شوكری هه‌بوو، به‌خۆی هیچ كتێَبێكی نه‌بوو، كه‌ پرسیارمان لێكرد، وتی: به‌ گفتوگۆی من و ئێوه‌ زیاتر سودتان پێ ده‌به‌خشم، له‌وه‌ی ته‌نها چه‌ند برگه‌یه‌كی نوسینی كتێبێكی من بخوێننه‌وه‌، تاوه‌كو من كتێبێكتان بۆ ده‌نوسم، زانیاریی نوێ زیاتر دێته‌ ئاراوه‌، كه‌ كاریگه‌ری كتیًبه‌كه‌ی من ناهێڵێت و زۆرینه‌ی كتیێبه‌كه‌ی من ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ گفتوگۆی ئه‌مرٍۆمان له‌سه‌ر زانیاری ئه‌مرٍۆیه‌ نه‌ك دوێنێ. سه‌رده‌مه‌كه‌ سه‌رده‌می خێرایه‌ و بۆ كتێبێك ناوه‌ستێت.. 
ئینجا دكتۆر برایمی خۆمانی پسپۆرٍی كوردی به‌ره‌حمه‌ت بێت، هیچ به‌رهه‌مێكی زمانه‌وانیی یان زانستیی به‌ نوسراو نه‌بوو، كه‌چی ناوێكی گه‌وره‌ و به‌توانا و پر له‌ به‌رهه‌می زانستی بوو،. كه‌ پرسیارمان لێكرد بۆچی ئه‌و هه‌موو زانست و ومه‌عریفه‌ته‌ت  له‌ دوتوێی كتێبكێكدا  ناخه‌یته‌ به‌رده‌ستی ئێمه‌و  نه‌وه‌كان؟ وتی: نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌مه‌ی من باشتر و راستتر و جوانتریان ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ست و به‌م لاپه‌رٍانه‌ی من هیچیان لێ ناگۆرێت، ئه‌گه‌ر خۆیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشكه‌وتن و زانست و مه‌عریفه‌ته‌دا رانه‌یه‌ن و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا نه‌رٍۆن و به‌ كرده‌وه‌ ده‌ستو بیری خۆیان له‌كه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌ زانستیه‌كان نه‌گونجێنن، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو نه‌خوێنده‌وارێكمان لێدێت .
بۆیه‌، هه‌رچه‌ند هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌یه‌كجاری رۆڵی كتێب و  تۆماركردنی زانست و مه‌عریفه‌ت بخاته‌ لاوه‌، به‌ڵام زۆر شتی دیكه‌ی وه‌كو سیمینار و گفتوگۆ و كۆر و كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت و تاقیكردنه‌وه‌ و گه‌شت و سه‌ردانی شوێنه‌ تایبه‌تیه‌كان و هه‌وڵی سودوه‌رگرتن له‌ ئه‌ویتری پرٍمه‌عریفه‌ت و به‌توانا،  ئه‌گه‌ر له‌ چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه‌.
بۆیه‌، ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر پێویسته‌ بیڵێین،:كه‌  له‌م كاته‌دا خوێندنه‌وه‌ ،ته‌نانه‌ت له‌ جیهانیشدا زۆر كه‌م بۆته‌وه‌، له‌كوردستانش هیچ هاندانێك له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و  هیچ ده‌زگا و لایه‌ن و  ناوه‌ندێك نابینرێت و تا دێت له‌ هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاتست و به‌ تایبه‌تیتر له‌ كوردستاندا خوێندنه‌وه‌ خۆی له‌كه‌می ده‌دات،. بۆ جێگرتنه‌وه‌ و ئه‌ڵته‌رناتیڤی واقیعی ، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و حكومه‌تی دڵسۆزمان هه‌بێت، ده‌توانن  ئه‌و هه‌موو كاته‌ی گه‌نجان به‌ فیرٍۆ ده‌رٍوات به‌ پلان و ئه‌ڵته‌رناتیڤی رۆشنبیری گونجاوی به‌رده‌ست كار له‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی نه‌خویچَندنه‌وه‌ بكرێته‌وه‌ و هه‌ر هیچ نه‌بێت نه‌وه‌كانی داهاتوومان له‌ جه‌هل و نه‌زانی و نه‌خوێنده‌واری بپارێزین.شه‌هاده‌ و زانكۆ ته‌واو كردن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ رۆشنبیریه‌وه‌ نیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆی له‌و باره‌وه‌ هه‌وڵ نه‌دات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە