كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی توركیادا
Sunday, 07/05/2023, 18:04
ئه‌م جاره، توركیا بۆ هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجام و یه‌كلایی بوونه‌وه، له سه‌ر ئاگری نه‌رم ده‌كوڵێت. راپۆرته رۆژئاواییه‌كان و رای پسپۆرٍان و پێشبینیه‌كان له‌سه‌ر شێمانه‌ی دوا ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی توركیا زۆر جیاوازن، به‌ڵام له‌وه یه‌كلایی بۆته‌وه كه له گه‌رٍی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن كڵیچدار ئۆگلۆ و ئه‌ردۆگان ده‌چنه گه‌رٍی دووه‌مه‌وه، له‌م باره‌وه ده‌بێت ئه‌وه به وردی له‌به‌رچاو بگیرێت كه محه‌ره‌م ئینجه له حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان جیابۆته‌وه و ئێستا وه‌كو سه‌ربه‌خۆیه‌ك خۆی بۆ سه‌رۆكی توركیا پاڵاوتووه ، ئه‌ویش زیاتر له ده‌نگه‌كانی ئه‌ردوگان ده‌بات و له قازانجی ئۆغلۆی به‌ربژێری ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئۆغلۆ‌و به‌ربژێره‌ی ئۆپۆزسیۆن كۆتایی به بیست ساڵ حوكمی زۆر ئاڵۆز و زیاتر قه‌ره‌قوشیانه‌ی ئه‌ردۆگان بێنێت، كه ئه‌مه هه‌ر هیچ نه‌بێت ته‌نها له روانگه‌ی نه‌هێشتنی زوڵمی به‌رده‌وامی ئه‌رد‌وگانه‌وه بێت، خۆی له خۆیدا نیمچه قازانجێكه بۆ كورد و پرسه‌كه‌ی له توركیا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت هیچ متمانه‌یه‌ك به‌م كڵیچداره نیه، كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه‌ی توركیا چۆن ده‌بێت، به تایبه‌تی ئه‌میش وه‌كو عه‌له‌ویه‌كی ئه‌ندامی جه‌هه‌په‌ی ئه‌تاتۆرك مێژوویه‌كی زۆر جوانی له‌م باره‌وه نیه و له ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژی سیاسه‌تی خۆیدا هه‌ڵوێٍستی نابه‌حێ و خراپ و زۆر بێفه‌رٍی له‌مه‌رٍ كورد و پرسه‌كه‌ی له كوردستانی باكوور هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر زۆر باس له‌وه ده‌كرێت كه حزبه‌كه‌ی ئه‌ردوگان به ئاشكرا و نهێنی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ییه توندرٍٍه‌و و ئیسلامیه‌كانی كورد دا هاوپه‌یمانی به‌ستووه و، به پێی هه‌ندێك ناوه‌ندی راپرسی ده‌نگه‌كانی ئه‌م حزبه له پێشه‌وه‌دایه، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوركیا ، وادیاره ئه‌م گه‌رٍه‌یرۆژی 14ی مایۆ گڵۆڵه‌ی خودی ئه‌ردۆگان به جیا له حزبه‌كه‌ی كه‌وتۆته لێژی، ئه‌گه‌ر بۆگه‌رٍی دووه‌م له رۆژی 28ی مایۆ یاریه‌كه به‌حۆرێكی دیكه نه‌گۆرٍێت و له پێناو خستنه به‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی بۆ به‌ربژێران ئینجه یان سینان گۆرٍٍانكاری له یاریه‌كه‌دا نه‌كرێت، به تایبه‌تی هه‌مووان باش ده‌زانن پێشتر ئه‌ردوگان له‌م باره‌وه ده‌ستێكی هه‌بووه و فێڵی زۆری كردووه و خه‌ڵك و حزبه‌كانی دیكه‌ی زۆر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، ئه‌گه‌ر به خواستی فێڵبازانه‌ی ئه‌ردوگان نه‌رٍوات ئه‌وا كڵیچدارئۆغلۆ ده‌سته‌به‌ری ده‌رچوون ده‌كات.
پێشبینیه‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون كه پارتی سه‌وزی چه‌پ 12% ی كۆی ده‌نگه‌كانی 18% ه‌كه‌ی كوردی دانیشتوانی توركیا به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی باش زیاتر له قازانجی كورد و پرسه‌كه‌ی و صه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كه‌وێته‌وه، جا ده‌رئه‌نجامه‌كه هه‌ر چۆنێك بێت و كاریگه‌ریه‌كانی ژماره‌ی پێویستی دڵخوازی دڵسۆزانی كورد نه‌بێت و به‌دوور بێت له دابینكردنی ده‌نگی ره‌های كورد و زۆرجێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی هه‌مووان نه‌بێت بۆ به یه‌كجاریی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دوور له خه‌وشی پرسی كورد له ئاینده‌یه‌كی نزیكی توركیادا، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئاشتی فۆناغبه‌ندی نێوان كورد و حكومه‌تی ئاینده‌ی توركیا و كه‌یسی هه‌ده‌په و صه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش فه‌رامۆش بكرێت. به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه رۆڵی كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه جێگه‌ی خۆی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كان ده‌بینێت و هیچ لایه‌ك ناتوانێت له‌به‌رچاوی نه‌گرێت، به‌ڵام له‌وێشدا تا راده‌یه‌كی نا ته‌بایی و نایه‌كگرتوویی ریزی گه‌ل به هۆكاری بابه‌تیانه‌ی مێژوو كرده‌وه نه‌ك فاكته‌ری خودی و نه‌زانی و بێ ئاگایی سه‌ركردایه‌تی هاوشێوه‌ی باشوور، خاڵێكی نێگه‌تیڤی باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی كورده له باكووری كوردستانیش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست