کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ نێوان كه‌له‌ره‌قی و ملكه‌چی بۆ به‌غا

Tuesday, 02/05/2023, 10:27


مێژوو زۆر شتی له‌م بابه‌ته‌مان بۆ باس ده‌كات و باش ده‌زانین كه‌ هه‌میشه‌ كورد خۆی ماڵی خۆی وێران كردووه‌، یان ساویلكانه‌ ره‌فتاری كردووه‌ ، یان دوژمنانی خاڵه‌ لاوه‌زه‌كه‌یان قۆستۆته‌وه‌، یان به‌ خۆی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی بچوكی ناوچه‌یه‌ك یان هۆز و عه‌شیره‌تێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك پرسه‌ گشتیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خستۆته‌ قورٍگی شێره‌وه‌ و زۆرجار بۆ قازانجێكی كه‌می كورتمه‌ودا ملكه‌چی دوژمنه‌كانی بووه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا  و به‌ تایبه‌تی له‌م كاته‌ و  له‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینرێت، ماڵوێرانیه‌كی زۆر گه‌وره‌ و كه‌وتنه‌ سه‌رساجی عه‌لیی پرسی كورده‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ به‌ گشتی نه‌ك ناوچه‌یه‌ك و عه‌شیره‌تێك و بنه‌ماڵه‌یه‌ك بێت.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت، لایه‌نێكی كێشه‌كه‌  له‌ كه‌له‌رٍه‌قی خۆی به‌رده‌واامه‌ و سه‌ر كه‌لی شاخێكی فشه‌ڵ و به‌تاڵی گرتووه‌ و  نایه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ فیززلی و خۆبه‌ گه‌وره‌زانی و خه‌یاڵی به‌رزرٍاگرتنی خۆی له‌سه‌ر برایانی خۆی نه‌ك ئه‌ویتری  نه‌یار و دوژمن، ره‌فتار ده‌كات . لایه‌كه‌ی تریش له‌ بارێكدایه‌ ئاشه‌كه‌ی خوا ده‌یگێرٍێت و بێ سه‌لیقه‌یی سه‌ركردایه‌تی و كه‌م ئه‌زمونی و سه‌ركه‌شی و هه‌رزه‌كارانه‌ی كاری سیاسی و نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تی و په‌رشوبڵاویی وای لێكردووه‌  كه‌ له‌م ململانێه‌دا كه‌وتۆته‌ په‌له‌فاژه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك به‌رچاوی لێڵ بووه‌،  له‌پێناو زیانبه‌خشین به‌ لایه‌نی كوردی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، ملكه‌چیی نه‌یار و دوژمنی سه‌ره‌كی كردۆته‌ ئامانج و بۆته‌ خاڵی لاوازی هه‌رێمی كوردستان و پرسه‌ مێژووییه‌كه‌ی له‌ یاریه‌كه‌دا.
له‌م باره‌شه‌وه‌ لایه‌نی سێیه‌م چی نێوخۆیی عیراق بێت یان ده‌وروبه‌ر، له‌ خۆشی نه‌زانیی ئه‌مانه‌ی كورد خه‌ریكه‌ شاگه‌شكه‌ ده‌كات و به‌ ئاسایی و ئاسانی خه‌ریكی یاریه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌م دوولایه‌نه‌ی نێوخۆ جێبه‌جێی ده‌كات و به‌ خۆیشی له‌دووره‌وه‌ دانیشتووه‌ و مێش میوانی نیه‌ و كوردستانی له‌هیچ كاتێكدا به‌م لاوازی و ببَده‌ربه‌ستیه‌ی نه‌بینیوه‌.
ئه‌وه‌تا ده‌بینین له‌ بێ حیكمه‌تی و كاری منداڵانه‌ی سه‌ركردایه‌تی  هه‌ردوولایه‌نی كورد باری سیاسی و ئابووری گه‌لی  كوردستان گه‌یتشتۆته‌ لاوازترین  خاڵی خۆی و هیچ كات به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌  له‌ رۆخی كه‌وتنێكی مه‌زندا بێت و نزیك بێت له‌وه‌ی به‌ ته‌واوی  ته‌فروتونا بێت.
ئه‌وه‌تا توركیای قه‌رداش بیوگی لایه‌كیان و ئێرانی ئاغای بزرگی ئه‌ویتر، ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاریان پێده‌كه‌ن،  عیراقیش به‌ هاندان و رێنمایی ده‌رودراوسێكانی و مه‌رامی قه‌ومه‌چیه‌كانی ئه‌م هه‌له‌ له‌ده‌ست نادات و به‌ فێڵبازی فارسانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆی گشتی پرسه‌كه‌دا ده‌كات و وا ده‌كات ئه‌وه‌ی ناوی پرسی كورد و ئاینده‌ی نه‌وه‌كانێتی بێ  شه‌رٍ و قوربانیدان بۆ مه‌ودایه‌كی دوور بخاته‌ جاڵێكی قووڵه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌م دوو لایه‌نه‌ لێی بێئاگا و بێ خه‌به‌رن و نزیكی نابنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌،  له‌ ململانێی ماڵوێرانكه‌ری خۆیان ناكه‌ون : یه‌كێك له‌م دووانه‌ هه‌ڵوێستێكی بێ وێنه‌ی ده‌گمه‌نی مێژووییانه‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌ و باره‌كه‌ی كورد بۆ خۆی به‌ گشتی تۆمار ناكات،  ئه‌گه‌ر به‌ لاوازی و ته‌نانه‌ت نه‌مانی خۆیشی بكه‌وێته‌وه‌ مل بۆ ئه‌ویتر نادات، بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌رٍێی هیچ ده‌رئه‌نجامێك نه‌كه‌ین و چاوه‌رٍێی ئه‌وه‌ بین ئه‌م  ماڵوێرانیه‌ی مێژووی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ چه‌ندین باره‌ بێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە