سه‌ره‌تای سه‌ره‌ولێژبوونی گڵۆڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان
Wednesday, 05/04/2023, 15:57
په‌ندێكی لوری خانه‌قینی لای ئێمه هه‌یه ده‌ڵێت ؛ بوره بوره كردم نه‌هاتیت و بازه‌بازه كردم نه‌هاتیت دواجار خۆت وه پای خۆت هاتیت.
بۆ به‌دبه‌ختی تاوه‌كو ئه‌مرٍۆش هێزی چه‌واشه له‌كوردستان له‌بره‌ودایه و ره‌ش به سپی پیشان ده‌ده‌ن و ئه‌م هێزانه له لوتكه‌ی ناراستگۆییدان و به‌هیچ ته‌رٍ نابن و بۆ چركه‌یه‌كیش بیر له ره‌فتار و گوفتاری خۆیان ناكه‌نه‌وه و شه‌رم دایانناگرێت.
كه پرسیارم له هاورٍێیه‌كم كرد بۆ وایه؟ وتی هیچ خه‌فه‌ت مه‌خۆ ئه‌م سه‌ره‌قاپه بۆ ئه‌م مه‌نجه‌ڵه دروستكراوه و هیچ بیركردنه‌وه‌ی ناوێت. ئه‌گینا، تۆ شكست به سه‌ركه‌وتن به‌م میله‌ته ده‌فرۆشیته‌وه و زۆرینه‌یان باوه‌رٍ ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سه‌و ده‌ستی به كڵاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه گرتووه و نقه‌ی لێبرٍاوه، تۆ به‌راوردی ئه‌م میله‌ته له‌گه‌ڵ میله‌تانی دونیا بكه و ئه‌و وزه‌یه‌ی له میله‌تی گورج و چالاكدا هه‌یه بخوێنه‌وه، كه‌لێره بونی نیه. وتم ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه هه‌ر ده‌سه‌ڵات و زوڵم و سته‌م و مامه‌ڵه و نه‌زانی ئه‌وانه، ئه‌گینا كورد میله‌تێكی ئازا و چاونه‌ترس و بوێر و حه‌قپه‌رسته، وتی ئه‌وسا وابوو، پێش زاڵبونی ئه‌مانه نه‌ك ئێستا.
ئه‌وه‌تا ئه‌و داوایه‌ی عیراق له پێش چه‌ند ساڵێك له هه‌رێمی هه‌بوو ،ئه‌نم ده‌سه‌ڵاته رازینه‌بوو، ئێستا به ته‌نازولێكی خوشكێن و سوپاسنامه‌وه رازیبوه، به‌راستی ئه‌و په‌نده‌ی لای ئێوه‌ی زۆر گونجاوه بۆ ئه‌م ده‌سه‌لات و ئه‌م دۆخه‌ی خۆی تێخستووه. ئه‌وه‌تا خه‌ڵك هیچ روحێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی تێدا نه‌ماوه و چاوه‌رٍێی ئه‌وه‌یه هێزه نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی به‌غدا رزگاری بكه‌ن و له‌م هێزانه‌ی خۆی رزگاری بێت، كه‌چی ئه‌مان ته‌نازولی گه‌وره به ده‌ستكه‌وت و بردنه‌وه‌ی پێی ده‌فرۆشنه‌وه . ئه‌وه‌تا بۆ نمونه له‌م رێككه‌وتنه خه‌ڵكیان به‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند كه جێگری به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ له كورد ده‌بێت و هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه هاوبه‌شه، كه‌چی له راستیدا به‌غدا قسه‌یه‌كی لاستیكی له‌وباره‌وه كردووه، گوایه پێكهاته‌ی سۆمۆ گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێنن نه‌ك باسی هیچ پۆستێكیان كردبێت بیده‌ن به كورد، ئه‌گینا گۆرٍینی فه‌رمانبه‌رێكیش له‌و كۆمپانیایه گۆرٍینی پێكهاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. داهاته‌كه له ژماره‌ی حسابی له بانق داده‌نرێت و به ره‌زامه‌ندی سودانی نه‌بێت به هیچ كه‌سێك فلسێكی لێ ده‌رناكرێت، ئه‌مه‌ش به سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی بریاری سه‌رفكردنی به خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌رزترین سه‌ركرده‌ی كورد سوپاسی هه‌ڵوێستی سودانیش ده‌كات.
توركیا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له باره‌ی نه‌وته‌وه به هه‌رێمه‌وه وه‌كو لایه‌ن نامێنێت و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش باسی قه‌رزو قۆڵه‌ی سه‌ر هه‌رێم نه‌كات، ته‌نها عیراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ده‌بێت هه‌رێم سه‌یری ده‌ستی ئه‌وان بكات و به‌س, كه‌چی ئه‌مان هیچ له‌وباره‌وه نادركێنن. به‌و هه‌موو زیانه‌ی له پێناو رێككه‌وتنه په‌نجا ساڵیه‌كه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به كوردیان گه‌یاند، ئێستا ده‌ڵێن كۆمپانیا بیانیه‌كان ئیستیغلالی باره‌كه‌یان كردووه و سته‌میان له‌كورد كردووه، ناڵێن به ئیدعای ئابووری سه‌ربۆخه و ئیفلاسبونی بوغدا به‌خۆیان هه‌موو ملكه‌چیه‌كیان ده‌ربرٍی. ناڵێن ئه‌و هه‌موو قه‌رزه كه ئێستا تكاو رجا له بوغدا ده‌كه‌ن بیداته‌وه و جارێك هیچ قسه‌یه‌كیان له‌و باره‌وه له بوغداوه وه‌رنه‌گرتووه. ناڵێن ئه‌مه سه‌ره‌تای شكستی گه‌وره و دووباره نسكۆ و ئاشبه‌تاڵی گه‌وره‌ی سه‌رده‌مه و تا ئێستاش لافی ده‌ستكه‌وت لێده‌ده‌ن و به‌رده‌وامن له ململانێی حزبی و كه‌سیی منداڵانه‌ی ملشكێنی خۆیان .
با خه‌ڵكی كوردستان باش بزانن كه ئه‌مه سه‌ره‌تای ملكه‌چبونی گه‌وره و كه‌وتنه لێژی گڵۆڵه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یه به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
*تۆیه‌ك خاوه‌ن قه‌واره‌ی نیمچه دانپێنراو بویت، ئێستا به‌خۆت له نێوقه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تێكدا دووباره وه‌كو پارێزگایه‌ك گرمۆڵه كرایته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت باسی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه و بازرگانی نیوده‌وڵه‌تی به بێ ره‌زامه‌ندی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی تردا بكه‌یت.
* بودجه و رۆڵی توندرٍه‌وه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی عیراق له رۆژی پێنجشه‌ممه له گفته‌وگۆی بودجه له كاتی دارشتنی یاسای نه‌وت و گاز به روونی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت و پێگه‌ی تۆی كورد و شكستی سیاسیت بۆ هه‌مووان پیشان ده‌دات، كه ئاینده‌ت چۆن ده‌بێت و به چی شێوه‌یه‌ك له هه‌موو شتێك‌دا چاوه‌رێی ده‌ستی ئه‌وان ده‌كه‌یت و وه‌كو میزی خوشتر روو له‌دواوه‌یت .
* ده‌بێت سبه‌ی ره‌زامه‌ندبیت كه ده‌رچه سنوریه‌كان به‌ده‌ست برا چاو ره‌شه غیرۆاقیىه‌كانمانه‌وه بن و سوپای عیراقیش به بێ هیچ گرفت و ته‌گه‌ره‌یه‌كی له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌راتێن بكات.
* گه‌وره‌ترین شكستی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌م ئه‌زمونه‌دا، خۆی له نه‌هێشتنی باوه‌رٍبونی هیچ كوردێكه به خۆی و به هیچ ئه‌زمونێكی كوردی تر له ئاینده‌ی نزیك و دووردا و نه‌هێشتنی باوه‌رٍبوون به توانا و فكر و عه‌قڵَی كوردیه، كه ئه‌م نه‌زانانه لایه‌نی نه‌رێنیان له مێشكی نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان جێگیر كرد و به درێژایی چه‌ندین ساڵی تر و زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌تر نه‌وه‌كان چاورێی هه‌لێك بن، بۆ ئه‌وه‌ی له سفره‌وه ده‌ستی پێ بكه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست