ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ته‌نها ئه‌ركی پاساوهێنانه‌وه‌یه
Sunday, 26/03/2023, 18:02
هه‌مووان ئه‌رك و كاری وه‌زاره‌ته‌كان ده‌زانن و وه‌زیری خاوه‌ن هه‌ڵوێسته و چالاك و خاوه‌نه كه‌سایه‌تی خۆی له ته‌مه‌ڵ و بێ هه‌ڵوێست و ته‌نها پشتبه‌ستوو به سه‌ركرده و حزب جیاده‌كه‌نه‌وه . به‌ڵام تۆ وه‌زاره‌تێكی زلوزه‌به‌لاحت به ناوی حزبێكه‌وه وه‌رگرتبێت و هه‌میشه پاساو بۆ ده‌سه‌لاته‌كه‌ت و خاوه‌ن برٍیاری راسته‌قینه بهێنێته‌وه و به ئاشكرا‌و نهێنی ته‌نها قازانجت بۆ حزبه‌كه‌ت و بازنه‌یه‌كی داخراوی ده‌وروبه‌رت بێت، ده‌بێت چاوه‌رٍه‌یی وه‌ڵامێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش یت، بێگومان هه‌موو هه‌نگاوێكت له‌سه‌ر خۆت و حزبه‌كه‌ت ده‌كه‌وێت و هیچ كه‌س باوه‌ر به خۆت و حزبه‌كه‌ت و پاساوه‌كانیشت ناكات كه ته‌نها بۆ روو سپیكردنه‌وه و ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت ده‌یهێنیتته‌وه و به‌خۆت ئه‌گه‌ر نارازیش بیت و سێ چوار مانگ جارێك بتۆرێیت و به‌خۆت ده‌زانیت كێ هۆكاره، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك ده‌ست و قاچای به‌ستویته‌وه. جارجار ئه‌گه‌ر زویریش بیت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆت و حزبه‌كه‌ته نه‌وه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه به‌گشتی و ئه‌گه‌ر دواتر خه‌ڵك تۆڵه‌ی ئه‌و كرداره‌ت له حزبه‌كه‌ت بكاته‌وه ئه‌وه بزانه كه ئۆباڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆت و حزبه‌كه‌ته نه‌ك كه‌سی تر و ئه‌مه‌ش هیچ گله‌ییه‌ك هه‌ڵناگرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌و رۆژه‌وه به‌ده‌سته حزبێكه‌وه‌یه ته‌نها ئیمزاكردنی بریاری حكومه‌ت و پاساو هێنانه‌وه بۆ كرده‌وه‌كانی دێنێته‌وه، خه‌ڵك هۆشیاره و ئاگای له هه‌موو شتێكه‌و به به‌هانه و پاساوهێنانه‌وه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت.
تۆ له كاتێكدا خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ت بڵاوكردبێته‌وه كه هه‌واڵی هاتنی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا له ئارادا نه‌بوبێت له‌و كاته‌دا و داهاتیش به پێی نرخی نه‌وت و ئه‌و باره‌ی ئابووری هه‌رێم و ده‌روازه‌كان ته‌نها به‌مه‌زه‌نده‌ش بێت نه‌ك داتاكان به روونی دیاره و بواری هیچ چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌هانه‌یه‌كی تێدا نیه و ئێستا تۆ بێیت وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه بۆ منداڵان بكه‌یت و بڵێیت پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی ئه‌و مانگه خه‌رج كراوه كه زووتر داهاته‌كه‌ی لای تۆ دابینكراوه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی و فه‌رمانی حزب وات لێنه‌كات و به‌م ده‌رده‌ت ببات و ته‌نها پاساو بهێنیته‌وه ، ده‌بیت بزانیت كه كه‌س باوه‌رت پێ ناكات، هه‌ڵبژاردن نزیكه و تۆڵه‌ی خه‌ڵك به زه‌بره و ره‌فتار و گوفتاری له‌م حۆره بوار بۆ هیچ گله‌ییه‌ك له میله‌ت ناهێڵێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست