کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باوه‌رٍبكه‌ن عیراق نابێت به‌ دیموكراسی

Friday, 27/01/2023, 21:16


ئه‌مه‌ نه‌ ره‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ش توندرٍه‌ویه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م باوه‌رٍه‌مان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و واقیعه‌كه‌ و ره‌فتاری گه‌لی عه‌ره‌بی عیراق به‌گشتی بنیاتنراوه‌ نه‌ك حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد و پرسه‌كه‌یدا. 
باشترین حكومه‌ته‌كانی عیراق هه‌ر له‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌، له‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بگره‌ تاوه‌كو كۆماره‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و تاده‌گاته‌ دكتاتۆره‌كه‌ی به‌عس، هه‌میشه‌ به‌چاوی سوك و ئه‌گه‌ر جارجارێك موجامه‌له‌یه‌كی كردبێت ئه‌ویش له‌پێناو مه‌رامێكی سیاسی نێوخۆیی یان به‌ پاڵپشتی ده‌ره‌كی بووه‌، له‌وه‌شدا زۆرجار ده‌ستی ناوه‌كیی كوردستان وه‌كو ئێستا خه‌ریكی ئیشی ده‌ربار بوون و هه‌موو ئامانجه‌كانمان كراوه‌ته‌ قوربانی ناكۆكیه‌ نێوخۆییه‌كان و گه‌ردیله‌یه‌ك بۆچونی ستراتیجی  له‌ مێشكی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورددا نه‌بووه‌.
ئه‌م مێژووه‌ بۆی ده‌ۆخستین كه‌ جیاوازیه‌كی زۆر كه‌میش له‌ نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به‌ نه‌بوو و هه‌ر یه‌كه‌و به‌ پێی پێگه‌ و دۆخی تایبه‌تی هه‌نوكه‌یی خۆی دیدگای له‌مه‌رٍ پرسی كورد دیاریكردووه‌ و هیچ لایه‌ك بابه‌تیانه‌ كرۆكی كێشه‌كه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌ و جه‌وهه‌ری سیاسه‌تی هه‌ۆردوولایان بخوێنیته‌وه‌، قه‌ت وه‌كو هاوڵاتی پله‌ یه‌ك ته‌ماشای گه‌لی كوردیان نه‌كردووه‌ و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل مێژوو و جوگرافیا و پرسه‌كه‌ی وه‌كو خۆی نه‌كردووه‌.
ئێوه‌ ته‌ماشای سونه‌ له‌م كاته‌دا بكه‌ن و سه‌یری شیعه‌ له‌ زه‌مانی صه‌دام و ئێستا بكه‌ن، بۆ راستی ئه‌م بۆچونه‌ هه‌ر هیچ باسی حكومه‌تی عیراق له‌ پاش روخانی صه‌دام مه‌كه‌ن ، ته‌نها راوبۆچون و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكه‌ رۆشنبیر و سیاسیه‌ دوور له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شیان وه‌كو خۆیان بخوێننه‌وه‌ . تاكوته‌رایه‌كی زۆر كه‌م نه‌بێت كه‌ستان بینیوه‌ باس له‌ جینۆساید و كیمیاباران و ئه‌نفال و مافی گه‌لی كورد بكات له‌كاتی به‌هێزیدا و لا به‌لای خه‌ڵكی كوردستان بكاته‌وه‌، یان هه‌ر جاره‌و به‌هانه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی و كرزۆڵ كردنی میله‌ته‌كه‌ قسه‌ ده‌كات و  هه‌ڵێست وه‌رده‌گرێت و ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی چه‌ند بچوكیش بن له‌ناوبه‌رێت
بۆ گه‌لی كورد و حكومه‌ته‌كه‌شی، هه‌میشه‌ خۆخۆری و پۆست و پاره‌ په‌رستن رێگه‌ی راستی په‌یوه‌ندیه‌كانیان بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا. كه‌س گوێی له‌وه‌ بووه‌ هیچ رۆژێك ئه‌م به‌ناو نهێزه‌ كوردیانه‌ داوای قه‌ره‌بوی ئه‌نفال و كیمیاباران بكه‌نه‌وه‌ و كه‌ستان بینیوه‌  مكور بێت له‌سه‌ر بریاردان له‌ جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی صه‌دام و داوای لێبوردنی له‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی بكات؟ كه‌س داوای كردووه‌ جینۆسایدی كورد بكرێته‌ به‌ندێك له‌ رێككه‌وتنه‌ نهێنی وئاشكراكانی حكومه‌ت  و هێزه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا؟ یان هه‌میشه‌ داواكردنی سواڵكه‌رانه‌ی  200 و 400 ملیار دینار له‌ پێش هه‌موو شتێك بووه‌ .
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێنه‌ پێشه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌ی داداگای فیدراڵی عیراق ، دوو ئه‌ندامی دادگاكه‌ كوردن، بۆچی هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ئه‌م بریارانه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن و ئه‌م هێزانه‌ی كوردستانیش باسیان ناكه‌ن و وه‌كو ئه‌وه‌ی  قسه‌ له‌وباره‌وه‌ بڤه‌ بێت نوتقیان له‌خۆیان برٍیوه‌؟ بۆچی كه‌س به‌ ئاشكرا باس له‌ پشتی په‌رده‌ و هه‌ڵوێستی ده‌ره‌كی و فشاری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر داداگای فیدراڵی ناكات و هه‌ڵوێستی حزبه‌كانی عیراق ده‌رناخات؟ بۆچی هیچ نه‌بێت هێزه‌كانی كوردستان به‌دوور له‌و كه‌س و لایه‌ناانه‌ی خۆیان فرۆشتووه‌ به‌ عیراق، له‌م كاته‌ هه‌ستیارانه‌دا هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌كو كاردانه‌وه‌ی هه‌نوكه‌ه‌ی ته‌نها جارێك هه‌ڵوێستیان یه‌كناخه‌ن و یه‌ك قسه‌ نین. ئه‌گینا كێ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ناسێت كه‌ سكاڵای له‌سه‌ر ناردنی بودجه‌ بۆ هه‌رێم له‌ داداگای فیدراڵی تۆماركردووه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ هاندان بوبێت و پاڵنانی لایه‌نی ده‌ره‌كی له‌ پشتیه‌وه‌ بێت.
به‌ڵێ دیموكرۆاسی زه‌مینه‌ی تایبه‌ت و راده‌ی رۆشنبیری و پێداویستی فكرو عه‌قڵیه‌ت و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقی خۆی هه‌یه‌ و تروسكاییه‌ك له‌مانه‌ له‌ هیچ شوێنێكی عیراقدا نادۆزیته‌وه‌. ئه‌ی چی بكرێت؟ بۆ فشار و چاره‌سه‌ری هه‌موو مه‌سه‌له‌كان و سنوردانان بۆ هه‌موو ناحه‌قیه‌كان، جگه‌ له‌ یه‌كبوون و یه‌كێتی نێوخۆیی و وه‌لانانی حزبایه‌تی ته‌سكی منداڵانه‌ هیچ چاره‌یه‌ك نادۆزیته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش قورسه‌، مه‌گه‌ر ئه‌م دوو هێزه‌ ته‌نها جاریك بیری قولۆی لێ بكه‌نه‌وه‌ و رۆڵه‌كانیان دابه‌ش بكه‌ن و وه‌كو یه‌ك تیم مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بكه‌ن و ته‌نها خۆیان به‌ شته‌ بچوكه‌كان نه‌به‌ستنه‌وه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە