رۆڵی تێكده‌رانه‌ی جلخواره‌كانی كوردستان
Sunday, 25/12/2022, 23:42
بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا و جلخواره‌كانی كورد به خۆی و بارودۆخه بابه‌تیه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌وه به‌رپرسن له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، بۆ به‌رچاو روونی و ده‌رخستنی راستیه‌كان، ئه‌م به‌ڵگه‌تان ده‌خه‌ینه به‌رچاور. له 9ی گه‌ڵارێزانی ده‌مه‌ده‌می پایزی ساڵی 1956، وه‌فدێك كه پێكهاتبون له مامۆستاجه‌مال نه‌به‌ز و عه‌زیز موحه‌مه‌د و شێخ ئه‌حمه‌دی شێخ ره‌ئووف، به‌میوانی سه‌ردانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له گوندی داریكه‌لی ده‌كه‌ن . له‌وێدا مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز ده‌بێژێت : زۆر به‌ختیارم له خزمه‌ت شای كوردستاندام. شێخ مه‌حمود ده‌ڵێت: شای كوردستان! شای كوردستانی چی كورٍم، ئه‌گه‌ر شای كوردستان بام رێم لێ نه‌ده‌گیرا به كوردستاندا بگه‌رێم. كه باس دێته سه‌ر باسی ئینگلیزه‌كان، شێخ ده‌ڵێت ئینگلیزه‌كان به منیان ده‌وت بچۆ شه‌ری تورك بكه. جلخواره‌كانیش ده‌یانوت تورك موسڵمانن و له‌گه‌ڵیان رێك بكه‌وه، ئه‌م جلخوارانه له ناو خه‌ڵكیشدا ترسیان بڵاوده‌كرده‌وه و ئه‌وه‌یان ده‌وت كه ئینگلیزه‌كان ماوه‌یه‌ك لێره ده‌بن و ده‌رٍۆنه‌وه و ئه‌وسا تورك ده‌گه‌رٍێته‌وه و تۆڵه له‌وانه ده‌سێنێته‌وه كه پشتی ئینگلیزیان گرتووه.
به‌ڵێ ئه‌مه هه‌ڵوێستی جلخواره‌كانی كوردستانی ئه‌و رۆژه بووه كه پشتگیریان له تورك كردووه و هانی شێخیان داوه هاوكاری تورك بكات، گوایه ئه‌وانه موسڵمانن، ئه‌مرٍۆش جلخواره‌كانی كوردستان هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه. ئه‌مانه به فكر بێت یان به په‌رستنی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ملكه‌چبوون و دارده‌سته‌یی و شێخانی به‌رماڵ، هه‌میشه ملكه‌چی داواكاریه‌كانی دوژمن بوون و قه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی و ئاینده‌ی گه‌لی كوردستانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه
جه‌مال نه‌به‌ز له‌وێدا كه له شێخی نه‌مر ده‌پرسێت، قوربان ره‌نگه جه‌نابت دوودڵ بووبیت له شه‌رٍكردن دژی تورك چونكه ئه‌وان موسڵمان بوون. ئا له‌وێدا به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و پرٍوپاگه‌ندانه‌ی له كوردستان ده‌كرا و تا ئێستاش ده‌كرێت، شێخی نه‌مر ده‌ڵێت: موسڵمان! توركه‌كان موسڵمان نه‌بوون نه عوسمانیه‌كان نه كه‌مالیه‌كانیش موسڵمان نه‌بوون. جا ئه‌گه‌ر موسڵمان بونایه چۆن ئینگلیزه‌كانم ده‌هێنایه كوردستان، موسڵمان ئه‌وه‌یه خوێنی خه‌ڵك برٍێژێ؟ راورووت بكات؟ نوكی رمه‌كانی بكات به سنگی منداڵی ئه‌رمه‌نیه‌كاندا؟ ده‌ست بۆ ناموسی ژنان درێژ بكات؟.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا شێخ باسی ئه‌وه ده‌كات كه جلخواره‌كانی ئێمه‌ش موسڵمان نه‌بوون. هه‌موو (سه‌رسه‌ری) و (ئاره‌ق خۆر) و (به‌نگ- كێش) بوون.
ئینگلیزه‌كان نه‌ده‌چوونه ژێر هیچ په‌یمان و به‌ڵێنێك بۆ دوارۆژی كوردستان. شێخ ده‌ڵێت: ده‌مویست بزانم ئه‌و كوردستانه‌ی ئه‌وان به‌ره‌سمی دانی پێداده‌نێن سنووره‌كه‌ی ده‌گاته كوێ، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان نه‌ده‌گوت، هه‌ر ده‌یان گوت تۆ جارێ بچۆ شه‌رٍی تور‌كان بكه. ئا له‌به‌ر ئه‌وه بوو شه‌رٍی توركم نه‌كرد، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان بوون.
به‌مه بێت، له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ په‌یمانێك له لایه‌ن ئینگلیزه‌وه شێخی نه‌مر شه‌رٍی توركی نه‌كردووه نه‌ك له‌به‌ر موسڵمان بوونیان وه‌ك زۆرینه باسی ده‌كه‌ن و، ئه‌م پرٍوپاگه‌نده‌یه‌ش ئینگلیز له‌به‌ر چه‌واشه‌كاریی خه‌ڵك له نێو كورد دا بڵاوی كردۆته‌وه و خه‌لًك تا ئێستا باوه‌رٍی پێكردووه. شێخ ده‌بێژێت زۆر هه‌وڵم دا دڵی ئینگلیزه‌كان رابگرم به‌ڵام ئه‌وان له پشته‌وه و به دزیه‌وه خه‌ریكی پاشقول گرتن بوون له من و هه‌ندێك هه‌تیمچه و ناكه‌س به‌چه‌یان چراخ كرد و راستكرده‌وه له دژی من، بۆیه باوه‌رٍم به ئینگلیزه‌كان نه‌ما. شێخ كه باس له سه‌ر عیراق ده‌كات، ده‌بێژێت: ئه‌م عیراقه كابرایه‌كی ( دوده‌كی) سێر پێرسی كۆكس دروستی كرد، كه له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵه ( حیز) سه‌ربه‌سه‌رێنه‌یان ده‌كرد.*
ده‌می هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌یته‌وه ره‌خنه له شێخ مه‌حمودی نه‌مر ده‌گرێت، گوایه له‌به‌ر خاتری ئیسلامێتیی تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ ئینگلیز نه‌كردووه و هه‌ر له‌به‌ر ئیسلامێتی شه‌رٍی توركی نه‌كردووه و ئاینده‌ی كوردی زامن نه‌كردووه و عه‌قڵی به‌و سیاسه‌ته نه‌شكاوه و پرسی گه‌لی كوردستانی دۆرٍاندووه. گوایه له‌وه ئاگادار نه‌بووه كه به‌ریتانیا له‌و كاته‌دا له توانایدا بووه وڵاتمان بۆ دروست بكات، گوایه شێخی نه‌مر پشتگیری له تورك كردووه له دژیان.
ئا ئه‌م راوبۆچون و قسه‌یه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له‌سه‌ر زاری گه‌وره‌و بچوكدا بڵاوبۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س سه‌رچاوه‌كه‌ی بزانێت و ئه‌وه لێكبداته‌وه كه ئه‌م بۆچونه بۆ چی مه‌به‌ستێك بڵاوده‌كرێته‌وه. بێگومان دیاره ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه له‌و واته‌وات و پروپاگه‌ندانه‌ی موخابه‌راتی جیهانی و به تایبه‌تی به‌ریتانی كه كوردی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و تاوانی دروستنه‌بونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر خۆی لابردووه و ته‌نانه‌ت گوناحه‌كه‌یشی خستۆته سه‌ر كوردی بێگوناح خۆی و سه‌ركرده‌كه‌ی، ئه‌م پرٍوپاگه‌نده‌ش هیچ راستیه‌كی تێدا نیه.
لێره‌دا رۆڵی ناجوامێرانه‌ی جلخواره‌كان به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت و له‌مرۆشدا زۆرێك حزب و كه‌سایه‌تی و بیر چه‌وتی په‌یوه‌ست به تورك و وابه‌سته به فكری چواشه‌كاری ئایینی و مه‌زهه‌بیانه‌ی توركیا دووباره هه‌مان رۆَڵی كۆنه جلخواره‌كان ده‌بینن .
*زۆربه‌ی زانیاریه‌كان له لایه‌ن میدیای كۆكه‌وه‌یه. به سوپاسه‌وه مامۆستا (وه‌هبی ره‌سول) بۆی ناردم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست