کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی تۆمه‌تبارانی دزیی سه‌ده‌ له‌ عیراق دژی هه‌رێمی كوردستان بوون !

Tuesday, 20/12/2022, 20:25


له‌ نێو ئه‌و مه‌سه‌له‌ی  پێی ده‌وترێت دزیی سه‌ده‌ له‌عیراق،  كۆمه‌ڵه‌ ناوێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان و لابه‌لاش ده‌ركه‌تووه‌، له‌ لایه‌ك به‌ قسه‌ی چاودێران  به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریان له‌سه‌ره‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ناوی كه‌وتۆته‌ ناوان و ئه‌و زانیاریانه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچون له‌ راپۆرتێكدا له‌سه‌ر راستیه‌كانی دزیه‌كه‌ دركاندویه‌تی و ئه‌و ناوانه‌ی خۆیان دزیوه‌ته‌وه‌ و له‌ عیراق نه‌ماون. ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌ یه‌كیان بخه‌یته‌ به‌رهه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی پێشوویان له‌مه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ تایبه‌تی ناردنی به‌شی كورد له‌ بودجه‌ی عیراق و له‌وه‌شدا ئه‌و برٍه‌ كه‌مه‌ی به‌ دوو سه‌د ملیۆن دیناره‌كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ رێم و حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ خه‌ڵمێًنراوه‌ و هه‌ردوولا رازی بوون له‌ سه‌ری ، ئینجا ته‌ماشای هه‌ڵوێستی  ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ له‌مه‌ر هه‌ر پرسێكی تایبه‌ت به‌ كورد  و هه‌رێمی كوردستان بخوێنیته‌وه‌،  عه‌قڵیه‌تی نه‌ك ته‌نها ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ و  ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی عیراق به‌ڵكو تاك به‌ تاكی گه‌لی عیراق و ورده‌ به‌رپرسه‌كانیشیان  بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ چۆن بوون و چیان كردووه‌ و چۆن ته‌ماشای كورد ده‌كه‌ن و هه‌رێم چۆن ده‌بینن. 
تۆزێك ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دزی وجه‌رده‌ییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بخه‌لاوه‌ . ئه‌گه‌ر حساباتێكی بچوك بخه‌ینه‌ روو، برٍی دزیی سه‌ده‌خۆی له‌ سێ ترلیۆن و حه‌وت سه‌د ملیار دینار ده‌دات، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی نۆزده‌ هه‌زار پشكی مانگانه‌ی هه‌رێم، واته‌ به‌شی نۆزده‌ هه‌زار مانگی پشكی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌رێمی بنێرێت، خۆت ئه‌وه‌ ده‌ربخه‌ كه‌ ئه‌و دزیه‌ و پشكه‌كه‌ی هه‌رێم چی ده‌گه‌یه‌نێت، جاوه‌ره‌ له‌وه‌وه‌ به‌راوردی بكه‌ و ئه‌و هه‌موو بێنه‌ و به‌رده‌ش له‌سه‌ر ناردن و نه‌ناردنی بخه‌ به‌رچاوی خۆت، كه‌ تا ئێستا ده‌سه‌لاتی به‌غدا بۆ ئه‌و دوو سه‌د ملیۆنه‌ چی یاریه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا كردووه‌ و ده‌یكات و وه‌كو یاری پشیله‌ و مشكه‌كه‌ ده‌ینێرێت و ناینێرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌و به‌شه‌ وه‌كو سواڵێك رازیه‌، ئه‌وسا ده‌توانیت قسه‌ی خۆت بكه‌یت .
 جا لێره‌وه‌ هه‌ڵوێستی ئاشكراو نهێنیی پێشووی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ناسراواانه‌یان  بێنه‌ به‌رچاوی خۆت كه‌ زۆرینه‌یان له‌ ناردنی ئه‌و پشكه‌ی هه‌رێم ته‌نانه‌ت له‌ راگه‌یاندنه‌كانیش رای خۆیان له‌ نارازیبونیان نه‌شارده‌وه‌، كه‌چی له‌ولاوه‌ ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵیه‌شیان له‌ژێر سه‌ردا بوو كه‌ بینیمان چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد دا ده‌كرد,. ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی سیاسی به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ حساب مه‌كه‌ كه‌چه‌ند دژی كورد بوون، ته‌نانه‌ت زانیاری واهه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ له‌ لایه‌نی موخابه‌رااتیشه‌وه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد وه‌ستاوه‌ و هه‌میشه‌ ره‌گه‌زپه‌رستی خۆی نواندووه‌. 
ئه‌گه‌ر به‌ پێی زانیاریه‌كانی ئێستا هه‌ڵوێستی موسته‌فا كازمیش هه‌ڵسه‌نگێنیت، ئه‌وا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ تا ئێستا كه‌س له‌گه‌ڵ كورد دادگه‌ر نه‌بووه‌ و هه‌مووان به‌ فه‌رمانی حزبی و لایه‌نی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ سیاسه‌تیان كردووه‌ و ئه‌و ئیدعایه‌ی بۆ ئازادی و دیموكراسی و یه‌كسانی و هاوڵاتیبوون ده‌یكه‌ن به‌ پێی سیاسه‌ت و ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌كانیان پۆچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌. 
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان  بۆ رازیكردنی رای گشتی و داپۆشینی دزیه‌كه‌یانیش بوبێت له‌ لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه‌، حه‌قه‌ كوردستان له‌وباره‌وه‌ قسه‌ی خۆی هه‌بێت و خۆی كزۆڵه‌ نه‌كات وه‌كو تا ئێستا كردویه‌تی و گومان دروست نه‌كات و هه‌میشه‌ سواڵكه‌ری به‌رده‌رگاری ناوه‌ندیی عیراق نه‌بێت و ئه‌مه‌ش باشترین هانده‌ره‌ بۆ یه‌كێتی و یه‌كبوون و وه‌لانانی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ په‌رته‌وازخوز ه‌حزبیه‌ ته‌سك و زیانبه‌خشه‌ی كورد . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە