فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژگه‌رایی له كوردستان
Sunday, 09/10/2022, 10:23
فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێیه كه پشت به‌سه‌رجه‌م تیۆره‌كانی فه‌لسه‌فی تایبه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ژاران ده‌به‌ستێت، به دوور له سه‌رجه‌م بیروبۆچون و فه‌لسه‌فه ره‌ق و رووته تیۆریه كۆنه به‌سه‌رچووه‌كان، تایبه‌ته به ههوڵو ته‌قه‌لا و تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نی هه‌ژاران، كه له كرێكار و جوتیار و كاسبكار و فه‌رمانبه‌ر و سه‌رجه‌م توێژه حسابكراوهكانی سه‌ر به كه‌مده‌رامه‌ت و پشت نه‌به‌ستن و به هیچ فكر و بۆچون و فه‌لسه‌فه كۆنه باوه‌كانی جیهان: به له‌به‌رچاوگرتنی دابونه‌ریت و عورف و فه‌لسه‌فه و فكری تایبه‌تی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه هه‌ژاران تێیدا نیشته‌جێبن .
واته سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌مك و زاراو ه و ده‌سته‌واژه زانستیانه‌ی تایبه‌تن به چۆنێتی رێكخستنی ژیانی هه‌ژاران و په‌یوه‌ستن به بیر و فه‌لسه‌ی تایبه‌ت به ره‌وتی ژیانیانیان و به‌ده‌رن له كرۆكی هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا نه‌یه‌ته‌وه. به واتایه‌كی تر، به‌گشتی به‌دوور بێت له‌و فه‌لسه‌فه جیهانیه باوانه‌ی لهمهرٍ سۆشیالیزم و سه‌رمایه‌داری و لیبراڵیزم و هاوكێشه و لێكه‌وته‌كانیان، واته فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی هاوچه‌رخی تایبه‌ته به خودی هه‌ژاران به سه‌رجه‌م بۆچون و تایبه‌تمه‌ندی و خهسڵهتهكانیانهوه بێت به شێوه‌یه‌كی گشتی و، ده‌كرێت له هه‌ر جێگه و پێگه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه، به پێی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی، ئابووری و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی خۆیان، هه‌ژاران بیر و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژگه‌رایی گونجاو و تایبه‌ت به خۆی پیاده‌بكات.
ده‌بێت ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ش له چوارچێوه‌یه‌كی ئازادیی دیاریكراوی گونجاوی ئه‌و گه‌له بێت له سیفه‌ته تایبه‌ته‌كانی ئه‌و گه‌له (نمونه كوردستان) ده‌رنه‌چێت و میكانیزمی په‌یره‌و كردنی دیموكراسیه‌كه‌ی بگیرێته‌به‌ر، گونجاو بێت له‌گه‌ڵ راسته‌رێگه‌ی دادپه‌روه‌ری له به‌رێوه‌بردنی كاروباری خه‌ڵكدا.
گرنگترین چه‌مكی په‌یوست به فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژگه‌رایی، كه ده‌بێت به روونی له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژاره‌وه باس بكرێت، ئاازادی یه، كه سه‌رجه‌م چه‌مكه‌كانی تری پێوه به‌ندن، ده‌كرێت ئه‌و ئازادیه‌ی هه‌ژارانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ئازادی مافێكی ره‌سه‌نی هه‌موو تاكێكه، واته هه‌ركه‌سێك وه‌كو خۆی نه‌ك وه‌ك تاكێك له نێوكۆمهڵێكدا یان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك باوه‌ردار به هه‌ر فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك یان به هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌بێك بژێت، یا له نێو كۆمه‌ڵێك ملكهچبوی هه‌ر عورف و دابونه‌ریت و كه‌لتورێك بێت. لێره‌دا باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر كه‌سێكه له كۆمه‌ڵێكدا بێت كه رێز له خۆی بگرێت و ملكه‌چی یاسابێت، نه‌ك كه‌سێك له چوارچێوه‌یه‌كی بۆشاییدا بژێت. واته كه‌سێك به‌ئازادی له نێو كۆمه‌ڵێكدا بێت كه یاسا ده‌سته‌به‌ری ئازادیه‌كه‌ی بكات نه‌ك ئازادیه‌كی هه‌بێت به خۆی دژی یاسا بێت. لێره‌شدا پێویست ناكات ئه‌وه بێنینه‌وه یاد كه ئازادی وه‌كو به‌هایه‌كی باڵای لێدێت و رێزلێگیراو ده‌بێت و ده‌سته‌به‌ری سه‌رجه‌م چه‌مكه فكر و فه‌لسه‌فیه‌كانی دیكه ده‌كات.
له‌مه‌دا دوو ره‌وت یان رێباز ده‌رده‌كه‌ون كه ده‌بنه جێگه‌ی مشتومرٍ و ركابه‌ری له‌و ناوه‌نده‌دا، له‌م كاته‌دا ده‌بێت یه‌كێكیان به پێی بارودۆخه خودی و بابهتیهكهی ئه‌و ناوچه‌یه كه ده‌بێت گونجا بێت بۆ فه‌راهه‌مكردنی و پیاده‌كردنی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وانیش :
*رێبازی كۆنزێرڤهیتف( موحافزكار): باوه‌ری به‌وه‌یه كه سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تیی باو و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵگه‌وه وه‌كو كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی ره‌سه‌ن وبنهرٍهتی بێت و، به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ په‌یوه‌ست ده‌بێت پێوه‌ی و پێویسته پارێزگاری لێبكرێت. به‌مه‌ش وایلێدێت، كه تاك رێز له عورف و شوناسی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵ بگرێت و كار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌كات. به واتایه‌كی تر، لێره‌دا تاك مافه‌كانی له پێدهرهكانی ره‌وتی ژیانی كۆی كۆمه‌ڵگه‌وه وه‌رده‌گرێت، بۆیه ده‌بێت پیاده‌كردنی ئازادی تاك رێگه له عورفی كۆمه‌ڵایه‌تی و ویستی كۆمه‌ڵ نه‌گرێت.
* رێبازی لیبرالیزم؛ لێره‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشووه، باوهرٍی به‌وه‌یه كه ئازادی مافێكی ره‌سه‌نی تاكه (وه‌كو تاك خۆی به ته‌نها) بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكرێته‌وه كه تاكێكه له ریزی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدایه ، ئه‌م ئازادیه‌ی تاكیش له‌م رێبازه‌دا ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌سته به مرۆڤبون و عهقڵانیهتهكهیهوه. بۆیه ده‌بێت ئازادیه‌كه‌ی ره‌ها بێت و په‌یوه‌ست نه‌بێت به هیچ شتێكی تره‌وه. به‌ڵام پێویستی تاك بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانی به‌خته‌وه‌ر و خۆشگوزه‌رانی له كۆمهلًگهدا، وایكردووه كه ئه‌و ئازادیه دیاریكراو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بتوانن پیاده‌ی بكه‌ن و هیچ كه‌سێك پێشێلی ئازادیه گشتیه‌كه و ئازادی ئه‌ویتر نه‌كات.
ئه‌وه‌ی گونجاو بێت بۆ كوردستان، ده‌كرێت لقێك له بنه‌ماكه‌ی جۆن ستیوارت میل به‌كار بهێنرێت، ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌مه‌یه: بۆ پیاده‌كردنی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ست به ئازادیی هه‌ر تاكێكه‌وه بێت، دوو جۆر كاركردن هه‌یه:
یه‌كێكیان : ئه‌و كاره یان باوه‌ره یان بۆچونه‌یه كه ته‌نها كاریگه‌ری له سه‌ر خودی بكه‌ر ده‌بێت و هیچ كاریگه‌ریه‌كی به‌سه‌ر ئه‌ویتردا نابێت، وه‌كو باوهرٍداری، به هه‌ر ئایینێك یان مه‌زهه‌بێك بێت. یان هه‌ر كارێك بۆ خۆی بكات .
دووه‌میان : ئه‌و كاره یان باوه‌ره یان بۆچونه‌یه كه زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌ویتردا ده‌بێت، وه‌كو ئازادیی رقلێبونه‌وه یان هاندان بۆ وه‌ستان دژ به نه‌ته‌وه و خاوه‌ن ئاین و ئایینزا و ره‌نگی جیاوازی ئه‌ویتر.
به رای جۆن ستیوارت میل، حاڵه‌تی یه‌كه‌م پێویست به هیچ كاردانه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كه دژ به عورف و ویستی كۆمه‌ڵیش بێت، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی دووه‌مدا، ناكرێت هیچ پاساوێكی بۆ یهێنرێًتهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادیه‌ی په‌یره‌و ده‌كرێت خۆی له خۆیدا هاندانی رقلێبونه‌وه و ده‌ستدرێژی كردنه بۆ سه‌ر ئه‌ویتر، ناتوانرێت له خانه‌ی ئازادیی رادهربرٍیندا دابنرێت.
بۆیه ئه‌و ئازادیه ویستراوهی تایبه‌ت بێت به كوردستان، پێویسته بارودوخ و عورف و عاداتی كوردستان به وردی بخوێندرێته‌وه و ئه‌و كرداره‌ی تایبه‌ت به ژیانی كورد و به‌هاكانی و ره‌وشت و سیفه‌ته باوه‌كانی به ناوی ئازادیه‌وه له‌قه‌ره‌ی نه‌درێت.پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و به‌ها تایبه‌تانه، ئه‌وه‌ی جێگیره و باوه، ئه‌گه‌ر قازانجی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر بتوانرێت بگۆرٍدرێت، دواتر واده‌كات له‌و باره‌شه‌وه گۆرٍانكاری به‌سه‌ر ئازادیشدا دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریكردن و گۆرٍینی ئه‌و به‌ها تایبه‌تانه‌ی خه‌ڵك كه زیانی هه‌بێت زۆر ئاسان و ئاسایی ده‌بێت.
كه ئازادی تایبه‌ت به هه‌ر میله‌تێك دیاری كرا، ئه‌وسا ده‌توانرێت فه‌لسه‌فه‌ی ههژگهرای تایبه‌ت به‌و شوێنه‌ش په‌یره‌و بكرێت.
بۆیه پیاده‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژگه‌رایی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ئه‌و جۆره ئازادیه‌ی خۆی بێت، خۆی به سه‌رجه‌م چه‌مكه فه‌لسه‌فیه پیادهكراوهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌به‌ستێته‌وه و له پێش هه‌موو شتێكَ بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی راستودروستی فكری و فه‌لسه‌فی هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تاندا ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست