له هزری مه‌لا به‌ختیار تێده‌گه‌یت؟
Friday, 23/09/2022, 21:13
بیریاری گه‌وره‌ی میسری ( زه‌كی نه‌جیب مه‌حفوز) له كتێبی ( رۆشبیریمان له روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌دا ) ده‌ڵێت: بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروبۆچون و ره‌فتاری هه‌ر كه‌سێك، كه فكری بێت یان فه‌لسه‌فی یان ئایدیۆلۆجی، یان ته‌نانه‌ت جوڵه‌ی ئاسایی و چۆنێتی بهرٍێكردنی كاری رۆژانه‌ی كه‌سێكی ساده‌ی خاوه‌ن بیر و فكر بێت یان هه‌ر شتێك تایبه‌ت بێت به تاكێكی ئاسایی، ده‌بێت خۆت له پشتخانی فكری و فه‌لسه‌فی تایبه‌ت به خۆت راماڵیت و هاورێیه‌تی و دۆستایه‌تی یان ناكۆكی و نه‌یاری له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بخه‌یته لاوه و به روتوقوتی ئاوه‌زی تایبه‌تی خۆت دوور له هه‌ر بیروباوه‌رێك و به پشتگوێخستنی روانگه‌ی كه‌سی و، داماڵراو له بۆچونی تایبه‌ت و ته‌نها به‌هزر و بیری ساكار و ئه‌ندێشه‌ی گوزه‌ری ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه و توانا و هێزی بێلایه‌نی و به كارایی عه‌قڵی خۆت و به قووڵی تێگه‌یشتن له بابه‌ت یان شتی هه‌ڵسه‌نگێنراو ، رۆچیته نێوی و خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بۆ بكه‌یت.
من به‌ش به حاڵی خۆم په‌یوه‌ندیم هه‌ر چۆنێك بووبێت له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاردا به باش و خراپ، زۆرینه‌ی ره‌های نوسین و كتێبه‌كانیم خوێندۆته‌وه، به‌ڵام له دوتوێی دواكتیبیدا ( دیموكراسی و چه‌پ گلان و راسان)، بۆم ده‌ركه‌وت كه ناوهرٍۆكی ئه‌م كتێبه زۆر جباوازه و به‌رهه‌می هیلاكیی چه‌ندین ساڵه‌یه و جیاواز له‌وانیتر زۆر به قووڵی و سانایی و ئاسان به شێوه‌ی فكر و فه‌لسه‌فی بیركردنه‌وه‌ی حۆی و به راڤه‌كردنی ئایدیۆلۆجی و سیاسیی نهرمو نیان خۆی له‌قه‌ره‌ی بابه‌ته‌كانی داوه و مه‌سه‌له‌كانی خستۆته روو و ئامانجه نزیك و دوورمه‌وداكانی پێكاوه و ته‌نانه‌ت به روونی بۆ خوێنه‌ری قاڵنهبووی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ش ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و چه‌مك و بابه‌تانه‌ی باسی كردوون، به‌جوانی دهریخستون و روونی كردونه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی خستۆته روو كه ئێمه له‌م دونیایه‌ی سه‌رده‌می نوێگه‌ری و بارودۆخی هه‌مه‌چه‌شنی گۆرٍاودا به تایبه‌تی بۆ چه‌پی ریاڵیستی چیمان پێویسته و چی بكه‌ین و چۆن خۆمان له‌و هه‌ڵانه‌ی له مێژودا كردومانن به دوور بگرین و دووباره‌ی نه‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌م كتێبه باسێكی تیۆریه و ده‌كرێت خۆی وه‌كو پرنسیپه گشتیه‌كانی ئه‌وه‌ی ناوی چه‌پی رادیكاڵ لێناوه یان هه‌ر ناو و زاراوه‌یه‌كی تایبه‌ت و گونجاو به‌وه بێت، ئه‌وه‌ی دیاره كه تیۆریه‌كه كتومت له‌گه‌لأ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ژار و نه‌دار و كه‌مده‌رامه‌ت و چوساوه و به شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی پهراوێزحراو ب ده‌گونجێت و ده‌كرێت به‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه و كاركردن له‌و سیاقه‌دا چی له رووی تیۆریه‌وه بێت یان كرده‌یی ده‌توانرێت جێبه‌جێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه بگه‌نه ئامانجی گشتی و تایبه‌تی خۆیان.
پێش هه‌موو شتێك باس له ئاشتی وئازادی و دیالۆگ ده‌كات و باوهرٍی به‌هێزی به‌وه‌یه كه ده‌كرێت ئه‌م چین وكه‌سانه، كه به خه‌ڵكی نه‌دار و چه‌وساوه و و كرێكاری هزر و بازوو و جوتیار ناودهنیًت به‌م رێگه‌یه‌وه و دوور له ره‌فتاری توند و سه‌ربازی و به‌هێزی نه‌رم بگه‌نه ئامانج، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ واقعیبونی چه‌په به‌دوور له‌وه‌ی كه له مێژودا به هه‌ڵه كراوه و له زیان زیاتر هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامدا خه‌یاڵ و بان خه‌یاڵ و فه‌زای بیركردنه‌وه‌ی ناواقعی وه‌لاده‌نێت و شه‌واره‌ی تیۆری ناهێڵێت، به تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌ی كه تژیه له فكر و بیر وبۆچونی خه‌یاڵی ئیسلامگه‌را و زیادهرۆییكهری نه‌ته‌وه‌یی و فاشیه‌ت و شۆفینیه‌ت .
له‌م كتێبه ئه‌وه ههلدههێنجێنیت كه بۆچی چه‌پ له زۆر ماوه‌ی خه‌باتیدا به‌ركه‌نار و په‌راوێز خراوه و پاشكۆی ئه‌وانیتری به‌ناو نیشتمانی و بۆرژوا و خهڵكیتر بووه. مه‌یدانه‌كه له خه‌ڵكی تایفه‌گه‌ری و پۆپۆلیستی و ئیسلامی سیاسی پربۆتهوه و، ئه‌وانیش له بێ ئاگاییان بێت یان به نه‌زانی، دارده‌ستی سه‌رمایه‌داری جیهانی بوون و به‌داخه‌وه هه‌ر له‌و رێگه‌وه چه‌واشه‌كاری جێگه‌ی له حه‌قیقه‌تی ره‌وتی فكری و فه‌لسه‌فی راستودروست له‌ق كردووه و ته‌نانه‌ت هاوسه‌نگی فكری و سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌ی لاركردۆتهوه و ته‌نانه‌ت بواری دیالۆگیشی له‌و به‌ینه‌دا نه‌هێشتۆته‌وه, بۆیه له‌م بینین و دیده‌وه مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت یان هه‌وڵ ده‌دات گه‌ڵاڵه‌ی تیۆریزه‌كردنی فكری چه‌پی نوێی هاوچه‌رخ بكات.
جێگه‌ی خۆیه‌تی و ده‌كرێت بڵێن له ناوه‌خنی نوسینه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار هه‌وڵیداوه ئه‌و بابه‌ت و پرسیارانه‌ی به‌سه‌رچوون و و كاتی خۆی هه‌موو هیلاكی و خه‌باتی چه‌پگه‌رایی تێدا زیانی گه‌وره‌ی كردووه ، ئهمرٍۆ بارودۆخی تازه رێگه ناده‌ن دووباره ههڵتۆقن با جێبهێڵرێن بۆ زه‌مه‌ن راستودروستی و واقعیبوون و ئه‌گه‌ری پراكتیزهكردنیان ده‌رخات و ئه‌گه‌ر ئاینده بوار بدات راستی ئه‌و بابه‌تانه بسه‌لمێنرێت و به پێی زه‌مینه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی روونبكرێته‌وه، ئه‌وسا ئه‌و چه‌مكه ده‌بێته جێگه‌ی مشتومرٍ و دیالۆگ و به‌و پێیه تیۆریزه ده‌كرێت، هه‌ر له‌وكاته‌شدا زه‌روره‌تی مێژوویی هانده‌ر ده‌بێت بۆ دروستبونی رێكخراوی سیاسی له‌و ناوه‌نده‌دا. ده‌كرێت ئه‌و باره نوێیه‌ی ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌م ناوچه‌یه به‌گشتی كه خۆی له ژێر كاریگه‌ریی هاتنه‌ئارای ئامرازی نوێی هاوشێوه‌ی سۆشیال میدیا و زانیاریه ئه‌لكترۆنیه‌كان و پێشكه‌وتنه زانستیهكاندایه، خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و خه‌باتی خۆیان بكه‌ن.
مامۆستا جه‌عفه‌ر پێشهكیهكی نیمچه توێژینه‌وه‌ی جوانی بۆ ئه‌م كتێبه نوسیوه و به وردی باسی له ناوه‌خنی كتێبه‌كه‌ی كردووه و له زۆر رووه‌وه ئاماژه‌ی به واقعی ئه‌وكاتانه‌ی كه روداوه‌كانی كتێبه‌كه باسی ده‌كات له‌زۆر لاوه شرۆڤه‌ی كردووه و هه‌ڵیسه‌نگاندووه و كێماسیه‌كانی چه‌پی بهرزهفرٍی ده‌رخستووه و ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ئه‌و كاتانه باسكردووه و تا راده‌یه‌ك چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی چه‌پی هه‌مه‌جۆری ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خستۆته‌به‌ر قه‌ڵه‌می ره‌خنه و له‌و وته و ره‌فتاره گونجاو و نه‌گونجاوانه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر چه‌پ حسابكراو لهمهرٍ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌لأ پرسه هه‌مه‌جۆره‌كانی ناوچه‌كه و به تایه‌بتی پرسی كورد و ئیسرائیل و هه‌ڵوێسته‌كانی پێشتری ئه‌و خه‌ڵكانه له‌وباره‌وه و پرسیاریان ده‌رباه‌ری سۆشیالیزم و ململانێ چینایه‌تیه‌كان له نوسین و ههڵویِستی مه‌لا به‌ختیار لهمهرٍ پان چه‌په‌كان باسكردووه .
كاك به‌ختیار له‌م كتێبه‌دا به وردی خۆی له‌قه‌ره‌ی ره‌وتی سیاسی چه‌پ و مێژوی ناوچه‌كه و عیراق و كوردیش داوه و بارودۆخه بابه‌تی و حودیهكانی ئه‌و ره‌وته‌ی شیكردۆته‌وه و رۆچۆته بنجوبنه‌وانی ههڵویٍَستی رێكخراو و حزبه عیراقی و كوردیه‌كان و بریار و كرده‌وه‌كانیانی به بێ لایه‌نانه شیكردۆته‌وه و ده‌ریخستوون . ئه‌وه‌ی زۆر روونه لێره‌دا كه فاشیه‌تی عه‌ره‌بی و شۆفینیه‌تی لایه‌نه‌كانی عیراقی میًژوی كۆن و نوێی خستۆته به‌ر قه‌ڵه‌می ره‌خنه‌ی بابه‌تی و ده‌كرێت هه‌موو كه‌سێك به تایبه‌تی كورد سودی لێ ببینێت و به‌و پێیه خه‌ڵكی عیراق و رێكخراو و لایه‌نه‌كان و سه‌ركرده و هزری خه‌ڵكه‌كه و بیركردنه‌وه‌یان بناسێت و مامه‌ڵه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ واقیعی نوێی ناوچه‌كه و عیراق له روانگه‌ی حه‌قیانه‌تی پرسهكهمانهوه بكات .
مه‌لا به‌ختیار له‌م كتێهدا باسی له حزب و گروپه‌كان به چه‌پ و راست لهگهلأململانێ و دووبه‌ره‌كی و ههڵویٍَستی بۆرژوا و پێشهاته‌كانی سه‌رده‌مه‌كه و هێزه نه‌رم و پێگه ره‌قه‌كان له رووی سسیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆرشه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی و كێشه‌ی كورد و ئافره‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیموكراسی و چۆنێتی گه‌یشتن به سۆشیالیزمی ریالیستی كردووه و باسی له چه‌پ به گشتی و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و چه‌مكه كۆن و نوێكانی به‌گشتی كردووه. خۆی له باسكردنی جیهانگیری و فاكته‌ر و گرفته‌كانی دیموكراسی و گۆرٍانكاریهكان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئیسلامگراش نه‌بواردووه. ته‌نانه‌ت باسی له شۆرشه‌كانی چین و فیتنام و لاوس و كۆریا و كه‌مبۆدیا و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش كردووه، ئه‌مه جگه له شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م شۆرشه‌وه له جیهان هه‌بووه، تاگه‌یشتۆته سه‌ر شۆرشی ئه‌یلولی كورده‌كه‌ی خۆمان و راپه‌رین و مانگرتنه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به دیموكراسی وه‌كو خۆی باسی كردوون و ههڵیسهنگاندون و ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و جۆره خه‌باتانه‌ی وه‌كو خۆی دیاریكردووه.
ئه‌وه‌ی جیگای وتنه لێره‌دا كاك به‌ختیار كه وه‌زعی سیاسی گشتی ئه‌و قۆناغانه‌ی عیراق و هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كانی شیكردۆته‌وه، به وردی و فراونی قسه‌وباس له‌سه‌ر كورد و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا لهبیرنهكردووه و به فراوانی باسی له واقعی ئه‌و كاته و كه‌ره‌سته‌كانی چه‌پگه‌رێتی و په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردستان و لایه‌نه عیراقیه‌كانی له‌گه‌لأ كورد و مه‌سه‌له‌كه‌ی كردووه، بێ ئه‌وه‌ی عیراق به وڵاتێكی گونجاو بزانێت بۆ ژیانی كورد به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌لأ ئه‌وانیتر تێیدا بژێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و بوختانه زۆر و ناحه‌قیانه‌ی ئه‌و نه‌یارانه‌ی له‌مه‌ر عیراقچێتی مه‌لا به‌ختیار ده‌خاته‌روو و بۆچۆنی مه‌لا به‌ختیار له پێویستی مانه‌وه‌ی دڵخوازی كورد خۆی له چوارچێوه‌ی عیراقدا ره‌تده‌كاته‌وه و بۆ هه‌موو لایه‌كی روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و بوختانانه له ره‌وتی ململانێ سیاسیه‌كان زهقكراون و چه‌واشه‌كاریه‌كی بێفهرٍ بوون. ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسی له چه‌پی گونجاوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی به پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه كردووه، له پێناو چۆنێتی به‌رجه‌سته‌كردنی چه‌پی ریالیستی له‌و واقیعه ئاڵۆزه‌ی راڤه‌ی كردووه نه‌ك عیراقچێتی بوون.
له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه، له بواری تیۆریزهكردنهوه، له ده‌رئه‌نجامی گه‌ڵاڵه‌بونی ئه‌و بیره‌ی له‌وێم ده‌ستكه‌وت، ده‌شێت بڵێین پێویسته له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار وه‌ك داهێنانێك بۆ كورتكردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌و فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی له‌م توێژینه‌وه ئه‌كادیمیه داهاتووه، پێویسته زاراوه‌یه‌ك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گونجاوی تایبه‌تی بۆ چه‌پی نێو ئه‌م ئاڵۆزی و پشێویه‌دا دابهێنێت، له وشه‌یه‌ك یان دوو وشه پێكبێت و گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نی له‌سه‌ر بكرێت و بخرێتتهروو، كه كتومت دهربرٍی بۆچونه تایبه‌ته‌كانی خۆی بێت و ئه‌و ته‌مومژه ناحهقیانهش بره‌وێنێته‌وه كه‌له نێو ململانێ سیاسیه‌كانی شۆرشی نویًی كورده حهیهاتهكهدا بۆ چه‌واشه‌كاری باس له عیراقچێتی ئه‌و هزره‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ن، كه هیچ فرٍی به عیراقچێتیهوه نیه، بۆ ئه‌وه‌ی واتای تێكرٍای دهربرٍینهكانی، كه خۆی له چه‌پی ریالیستی یان چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی یان چه‌پی مۆدێرن یان ئه‌وه‌ی لای ئه‌و پێویسته به شێوازی خۆی و به‌و شێوه‌یه ده‌یبینێت، بیخاته‌روو، جیا له‌وه‌ی هه‌یه و له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له ئارادابووه و ئه‌وه‌ی كاری پێكراوه، به‌ڵام بۆ كاروباری سیاسی و فكری و فه‌لسه‌فی و ئایدیۆلۆجی ئه‌م ناوچه‌یه كتومت نه‌گونجاو بووه، به خۆی وشه‌یه‌كی گونجاوی پر به پێستی خۆی بۆ تێكرٍای ئه‌و بۆچونانه لهمهرٍ چه‌پی دروستی ناوچه‌كه بدۆزێته‌وه یان دابتاشێت وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ دروستبونی زاراوه‌یه‌كی فكریی نوێی سه‌رده‌مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌وتی تیۆری ئاینده‌دا شوێنی تایبه‌تی خۆی بگرێت، تاوه‌كو بكه‌وێته فه‌رهه‌نگی فیكری و فه‌لسه‌فی ناوچه‌كه و جیهانیشه‌وه، وه‌ك چۆن جه‌وهه‌ری كتێبه‌كه له خستنه رووی رووداوه‌كانی كۆن و نوێ، تازه‌ترین بیر و فكر و ئه‌ندێشه‌ی له‌خۆ گرتووه، به خۆی ده‌توانێت كورتكراوه‌ی ئه‌م كتێبه بخاته‌روو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونه كۆن و نوێیانه‌ی كه زاده‌ی ره‌وتی سیاسی و فكری و بیر و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیه‌تی له زاراوه‌یه‌كدا چرٍ بكاته‌وه، ده‌كرێت له چمكێكدا دهریبرٍێت و له‌مه ودوا ناوه‌رۆكی ئه‌م نوسینه واقعیه‌ی كتومت له‌و وشه فكری و فه‌لسه‌فیه‌دا فه‌راهه‌م بێت ولێ‌ی تێبگه‌یت و زاراوه نوێكه ره‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بێت و سه‌رجه‌م رۆشنبیر و خوێنه‌ران به خوێندننهوه و بیستنی ئه‌و زاراوه‌یه یه‌كسه‌ر له ناوه‌خنه‌كه‌ی تێبگه‌ن و راڤه‌ی ناوهرٍۆكی بۆچونه‌كانی به مێشكیاندا بێته‌وه و هه‌مان واتا به دهربرٍٍینێكی زانستیانه‌وه له عه‌قڵی بیسه‌ر و خوێنه‌ردا به‌رجه‌سته بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست