ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه بژارده‌ی كورد جێبه‌جێی ناكات
Monday, 29/08/2022, 16:15
بۆ زانینی كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كورد و كوردستان ئەگه‌ر وردبینه‌وه ، ده‌زانین كه به‌رهه‌می گوشاره‌ی عه‌قڵی جه‌معی كورد له چی ئاستێكدایه و ئه‌و فاكته‌رانه چین بۆ ئاست نزمی و دواكه‌وتویی و خۆخۆری ئه‌م گه‌له و یه‌كلایی ده‌بینه‌وه كه ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجامی كۆی گشتی ئه‌و گوشاره‌یه‌یه و فاكته‌ره كاریگه‌ریه‌كانی ده‌رهاویشته‌ی مێژووی بیری خه‌ڵكی هاورده و بیركردنه‌وه‌ی خودی كورده له باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و زانستی و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و گوشاره‌یه كه جۆر و شێوه و جه‌وهه‌ری بیری گشتی و ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسه‌كان دیاری ده‌كه‌ن و هه‌ڵویٍَست و راوبۆچونی هه‌مه‌جۆر و نه‌شیاو و نابه‌جێی ئاوا به‌رهه‌م دێنن كه ته‌نها له خه‌ڵكی دواكه‌وتوی زۆر نه‌زان ده‌رده‌كه‌وێت و حێگه‌ی باوه‌ركردن نیه لای خه‌لًَكانی بژارده‌ی ته‌نانه‌ت زۆر ئاسایی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی تێیدا ده‌ژین. نمونه گه‌ڵێك هه‌ن، مه‌عقوله تۆ له‌م كاته‌دا گوێت له‌وه بێت كه زه‌وی خرٍ نیه، خوا بیه‌وێت هێزی راكێشان ناهێڵێت و گه‌ردون وه‌كو خۆی به‌رده‌وام و له‌و كاته‌وه‌ی خوادروستی كردووه!! بێگۆرٍان وه‌كو خۆیه‌تی و هیچ كۆرٍانێكی به‌سه‌ردا نایه‌ت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌قلأ ناتوانێت نهێنیه زانستیه‌كان بدۆزێته‌وه ئه‌گه‌ر ئایین به‌كارنه‌هێنێت ( ئه‌مه‌ه جگه له‌و خورافاتانه‌ی رۆژانه ده‌وترێته‌وه كه هیچ كه‌سی عاقڵ قه‌ناعه‌تی پێناكات).
جا له‌مه‌وه وه‌ره بیر له بۆچونی ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌سه‌ر چۆنێتی ژیان به‌سه‌ربردنی خه‌ڵك بكه‌ره‌وه و ئاینده و چاره‌نوسی خۆت بده ده‌ست ئه‌وه‌ی جگه له قه‌ده‌ر باوه‌ری به سه‌رجه‌م زانسته سه‌لمێنراوه‌كانیش نیه و ته‌نها خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش بێ ئه‌وه‌ی تۆزێك خۆیان هیلاك بكه‌ن باوه‌ری ره‌هایان پێده‌كه‌ن و ئاینده‌ی نه‌وه‌كانمان ده‌خه‌نه زێر ركێڤی به‌رهه‌می دواكه‌وتوانه‌ی خۆیانه‌وه.
تۆیه‌ك ده‌زانیت یه‌كجار ده‌ژیت و ئه‌م دونیایه هاوشێوه و ئه‌ڵته‌رناتیڤی نیه و چۆن ده‌ژیت ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌بێت له‌م گێژاوه قوربه‌سه‌ریه‌ی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی چوارده‌ور بژیت، چۆن ئومێدت به‌وه بێت كه گۆرٍانی خێرا رووده‌دات و ژیانت له‌ماوه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت دوور‌و درێژیشدا ده‌گۆرێت.
تۆ وه‌ره باس له كاروكرده‌وه‌ی عه‌قڵ بكه و به‌خۆت پشت به عه‌قڵ مه‌به‌سته و باوه‌رت به نه‌قڵ و هاتوه‌كانی سه‌ده‌كانی پێشوو بێت، وه‌ره ئه‌و زانسته‌ی كه پێشتر بوونی نه‌بووه و ئێستا له ده‌رئه‌نجامی به‌رهه‌مه سه‌رده‌میه‌كانی عه‌قڵ پێی گه‌یشتبیت و وه‌رتكردتبێت ره‌تبكه‌ره‌وه و باوه‌رت به كۆی گشتی و گوشاره‌ی بیركردنه‌وه‌ی زه‌مانی نه‌بونی عه‌قڵ و جه‌هاله‌ت بێت، وه‌ره تۆیه‌كی به‌ناو زانستخواز په‌یره‌وی بیری نازانستی بكه و نازانم له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن له پێناو ئه‌ویتری داگیركه‌ری عه‌قڵت به بۆچونی نازانستی ئیدعای راستی به‌رهه‌ه‌می ناعه‌قڵانی بكه.
به‌و شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رهه‌می كۆی گشتی كوشاره‌ی بیری كورد له میحنه‌تێكدایه و بژارده‌ش ده‌سته‌وه‌ستانن و جوڵه‌یه‌ك له‌م گۆمه مه‌ه‌نگه نه‌بینیت و ته‌نانه‌ت بیری خودی بژارده‌ش ئه‌كه‌ر به ناراسته‌وخۆش بێت له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و جۆره عه‌قڵانه بێت.
بۆیه ده‌بێت هه‌موو بژارده‌یه‌كی كورد و كوردستان به‌گشتی بگه‌نه ئه‌وه‌ی كه مێژوو جیهان پره له نمونه‌ی بیری راست و چۆنێتی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م چین و توێژه به‌رهه‌می دێنن و چه‌ند كاریگه‌ریان به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه هه‌یه. هه‌ر بژارده‌یه كه ده‌توانن چۆن ئه‌و ره‌وش و بارودۆخه بگۆرن و ئه‌گه‌ر كاتی زۆریشی بوێت له دواجاردا ئه‌وانن به ته‌نها ده‌توانن كۆمه‌ڵگه بگۆرٍن و خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ئه‌و بیردۆگمایانه‌ش له‌م قه‌یرانه رزگاركه‌ن. چۆن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست