ئێستاش نه‌چووه بچێت، ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌ویش گه‌ز
Monday, 05/07/2021, 22:01
قسه‌ی دووفاقی ئه‌م حزبانه، وه‌ك رۆژی نیوه‌ڕۆ بۆ هاوڵاتیان روونه و هه‌رسێ حزب به رۆژی رووناك درۆی شاخداری واده‌كه‌ن بهكیسهی هیچ عهتاریكدا ناچێت و له كاتی ئاشكرابونیشیان قه‌ت شه‌رمه‌زار نابن. هاوكێشه‌كه زۆر ئاسانه و هاوڵاتی ئاساییش ده‌یزانێت و به شیوه‌یه‌كی لۆجیكی پرسیار ده‌كات و راستی مه‌سه‌له‌كه‌ی لائاشكرایه ، چۆن؟
دیاره ئه‌م وه‌زعه پشێویه‌ی حوكمداری كوردستان به زۆری هه‌رسێ حزبه‌كه لێی به‌رپرسن و هه‌ریه‌كه و لای خۆیه‌وه كه‌موكوڕی و سه‌رگه‌ردانی فه‌رمانره‌وایه‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌رامبه‌ركه‌ی و خۆی بێبه‌ری پیشانده‌دات و زه‌ره‌یه‌ك خه‌تا ناخاته سه‌ر خۆی و ته‌نانه‌ت به‌قه‌ده‌ر به‌شداریكردنی له ده‌سه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازاتی حزبی و كه‌سی خۆی ناخاته ژێر بهبرسیارێتیهوه و به قه‌د ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی له حوكمداری هۆكاری ئه‌م سه‌رگه‌ردانی و كاره‌ساته‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵناگرێت و وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌س نازانێت ئه‌ویش له حكومه‌ته و واده‌زانێت به‌دزیه‌وه به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی كردووه و كه‌س ئو به به‌رپرسیار نازانێت.
هه‌میشه پارتی هاوپه‌یمانه‌كانی تۆمه‌تبار ده‌كات و له‌و وه‌زعه ناله‌باره به به‌رپرسیاریان داده‌نێت و خه‌تای كهموكورتیهكهی سه‌ر ساحه سیاسیه‌كه‌ی كوردستان ده‌خاته سه‌ر شانییان؛ دوا ئهڵهقهی ئه‌و تۆمهتباركردنهش، ئه‌وان به هۆكاری نه‌بونی نه‌ختینه و بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی موچه ده‌زانیت، گوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پاره‌ی ده‌روازه‌كانی زۆنه‌كه‌یان به ته‌واوی راده‌ستی حكومه‌ت ناكه‌ن و ئه‌و هه‌موو داهاته‌ی زۆنه‌كه‌ی خۆیان ( واته زۆنی پارتی) له ژێر ده‌ستی حكومه‌تدایه و ژمێریاری و حسابات به ته‌واوی پاكه و ده‌ستپاكی له‌وێدا نمونه‌یه و باری ئابووری حكومه‌ت له‌و ناوچه‌یه شامی شه‌ریفه و حزب له‌وباره‌وه هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ناكات.
كه گۆڕان و یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌تن، ده‌بێت به‌قه‌د به‌شداریكردنه‌كه‌یان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرن نه‌ك دوولایه‌نه مامه‌ڵه بكه‌ن و به‌شێكیان ئۆپۆزسیۆن بێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌سه‌ڵات و رۆڵه‌كان به‌سه‌ر ئاراسته‌كان دابه‌ش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر گۆران ده‌ڵێت وه‌زیره‌كه‌یان هیچ ده‌سه‌ڵات و صهلاحیهتكی نیه له‌و باره‌وه، بۆچی وازهێنانی خۆی پێشكه‌ش ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره توشی ئه‌و ئیحراجیه نه‌یه‌ت كه له په‌رله‌مان توشی بوو.له‌وێشدا گۆران ده‌توانێت ئۆپۆزیۆنبوونی خۆی رابگه‌یه‌نێت و ئه‌م ماوه‌یه تاوه‌كو خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت باری لاری خۆی تا راده‌یك راست بكاته‌وه و، له‌وباره‌وه هه‌موو خه‌لك باوه‌ڕ به رأستگۆیی ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی ئه‌و پۆسته باڵایانه‌ی لایه و به‌خۆی سه‌رۆكی وه‌فدی حكومه‌تی كردبۆ دانوستان له به‌غدا و ئیداره‌ی زۆنی سه‌وز به ته‌واوی ده‌باتبه‌ڕێوه، ده‌ڵێت داهاته نانهوتیهكان و هی ده‌روازه‌كانی زۆنه‌كه‌ی راده‌ستی حكومه‌ت ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی پارتیه‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی واداده‌نێت كه له هه‌ولێر و مه‌له‌فی نه‌وت په‌راوێز خراوه و به‌شداری له‌حكومه‌ت له زهرهریدایه، بۆچی له هاوبه‌شیكردنی پارتی له‌حوكم ده‌مێنێته‌وه؟ بریاردان له‌مباره‌وه راستگۆیی خۆی ده‌رده‌خات، ئه‌گینا ئێستا و به‌م شێوه‌یه زۆر ئاشكران له دوفاقی هه‌ڵویست و راوبۆچونیان
ئه‌و دوفاقیهی راوبۆچون و هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ یارتی ره‌خساندووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه به ته‌واوی بخاته سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌وان، له‌مه‌شدا پارتی یاری خۆی به‌وان ده‌كات و به راستی له‌و دوو حزبه‌ی بردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان له حه‌قیقه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیان مه‌به‌ست بێت، ئێستاش نه‌چووه بچێت، با له‌م كاته‌دا واز له حكومه‌ت بێنن و ببنبه ئۆپۆزسیۆن و هه‌ر نه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كورت سه‌رجه‌م به‌رپرسیارێتیه‌كه بخه‌ته سه‌رشانی پارتی، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی راوبۆچونهكانیان بۆ هه‌مووان ده‌رخه‌ن. له‌و باره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه باش بوو ئه‌وه زۆر باشه و هه‌موان ده‌ست خۆشی له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر خراپتر بوو، ئه‌وه راستی بۆچونی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت پارتی به یاسا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. به‌ڵام پشێویه‌كه به‌م حۆره بمێنێته‌وه و یاری به قوتی خه‌ڵك و دوارۆژیان بكرێت و ئه‌وان یه‌كتر تۆمه‌تبار بكه‌ن و كه‌س لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت وگه‌نده‌لی به‌رده‌وام و زۆرتر بێت وقهرزه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان زیاتر كۆببنه‌وه، ئه‌مه كاره‌ساتێكی ترسناكه كه‌س باوه‌ر به درۆی كه‌سیان ناكات. ئه‌وه‌ی لای هاوڵاتی ئاسایی روونه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌رپرسن له گوناح و تاوانی ئه‌م وه‌زعه كارهستبارهی ئه‌مڕۆ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست