فاكته‌ره راسته‌قینه‌كانی پشت روودانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
Saturday, 19/10/2019, 13:18
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد به‌خۆمان له بارودۆخی هه‌ر چوار پارچه‌كه وردبینه‌وه و به‌سه‌رپێی رووداوه‌كانی مێژووی دوور و نزیكی هه‌ڵسه‌نگێنین، به پێی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه، وامان لێدێت كه‌زۆر هه‌ڵوێستی پشت په‌رده‌مان بۆ ده‌ركه‌وێت و وا ئێستاش ده‌بینین رۆژانه به ڕوونی گۆڕانكاریی زۆر و خێرا له ڕه‌وتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانمان ده‌بینین و ئه‌و ره‌هه‌ند و دوورایی و لیكهوتانهی ئه‌و روروداوانهی به میراتی ماونه‌ته‌وه نه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆمان هه‌بێت به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشهاته نوێكانیش ده‌بێت، كه‌زیاتر ورد ده‌بینه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته كه چۆن به بێ گرنگیدان به گۆڕانكاریه‌كان و به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ژیانی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری و رۆشنبیری خۆمان به‌ڕێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام زۆرجار رووداویێكی ئه‌وتۆ دێته كایه‌وه كه كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی له هه‌موو بواره‌كان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك له كاتی رووداوه‌كه و بۆ ئاینده‌شی ده‌بێت. زۆر شت روده‌ده‌ن و ده‌ڕۆنه باری له‌بیرچونه‌وه بێ ئه‌وه‌ی رێژهیهكیشیان له یاده‌وه‌ریمان بمێننه‌وه و سودیكی ئه‌وتۆشیان نابێت بۆ په‌ندوه‌رگرتن لێیان، به‌ڵام رووداوی وا هه‌یه كه‌س نیه له ئێمه له‌بیری بكات و خۆی فه‌رزده‌كات، چ ئه‌وانه‌ی له رابوردووی دوور واته له مێژوودا تۆماركراون، یان ئه‌وانه‌ی له ژیانی خۆماندا بینیومانن، له‌وانه‌ش شۆرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كوردستان و چۆنێتی سه‌ركوتكردن و دامركاندنه‌وه‌یان له‌ل ایه‌ن دوژمنانه‌وه. كه‌س هه‌یه هه‌ر هیچ نه‌بێت كۆماری كوردستان و ره‌وتی سیاسی ئه‌و قۆناغه و ورده‌كاری به‌ڕێوه‌چونی و چۆنێتی له‌ناوبردنی له‌بیر بكات، مه‌گه‌ر به‌خۆی بیه‌وێت له‌بیری بچێته‌وه، یان نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول، یان ئه‌نفال و ماڵوێرانی كورد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌لێنی گه‌وره‌یه و خاڵی هاوبه‌شی ره‌وتی ژیانی ئه‌م گه‌له‌یه په‌ندوه‌رنه‌گرتنه له رووداوه‌كان و نه‌بونی سه‌ركردایه‌تی بلیمه‌ت و ژیر كه قۆناغه‌كه و داهاتووی بخوێنێته‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و هه‌نگاوی راست و دروستی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دوارۆژی بهاوێت. ئه‌مه جگه له ململانێی نێوخۆیی و ركابه‌ری و دووبه‌ره‌كی و خودپه‌رستی به هۆكار و پاڵنانی نه‌رجسیه‌تی باڵاده‌ستان و به‌رژه‌وه‌نخوازی و، خیانه‌تكردنی نێوخۆییش له مێژووه‌كه‌ماندا كه‌م نه‌بوون، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازا و چاو نه‌ترس و فیداكار و بلیمهتیشمان زۆر بوون كه ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ره‌خساوه رۆڵی گه‌وره‌ی خۆیان بگێرن، ئه‌وه‌ی هه‌بووه هه‌میشه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و زۆرجار فرتوفێڵی كه‌سیی كۆمه‌ڵیك خه‌ڵك یان عه‌شیره‌ت یان تیره خۆی فه‌رزكردووه بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی قۆناغێك كه زاده‌ی ئاستی رۆشنبیری و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری قۆناغه‌كه بووه و به تۆپزی خۆیان فه‌رزكردووه.
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه و پاش هه‌ره‌س و شۆرشی نوێ. ده‌بێت راشكاو بین و ئه‌وه رابگه‌یه‌نین به پێی پێوه‌ره‌كانی شۆرش، به راستی سیفه‌ته‌كانی شۆرشی نوێی تێدا نه‌بوو یان نه‌یانهێشت و له‌سه‌رتادا هه‌بوو له‌ناویانبرد، بۆیه بوو به درێژكراوه‌ی شۆرشهكلنی پێشوتر و به ناحه‌ق ناوی لێ‌نرا شۆرشی نوێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مهرجهكهكانی شۆرشی نوێی له‌خۆی نه‌گرتبوو، به‌ڵكو هه‌موو سهلبیهتهكانی شۆشهكانی پێشووی لهخۆههڵگرتبوو، بهگۆڕانێكی زۆر كه‌مه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌ت و سه‌ركردایه‌تی و بیروبۆچون و پێكهاته‌كانی شۆرشی نوێ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێش‌و نه‌بوو، به‌ڵكو زۆرێك له سه‌ركردایه‌تیه‌كانی هاوزه‌مانی هه‌ردوو شۆرش بوون كه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت به شۆرش ناوی به‌ریت نه‌ك به شۆرشی نوێش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆرش ئه‌وه‌ی پێشوتری راده‌ماڵێت و هیچ پیكهێنهرێكی پێشووی تێدانابێت و به عه‌قڵیه‌تی تازه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت و دابڕانێكی ره‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سیفه‌ته‌كانی پێشتردا ده‌بێت و ئامانج و دروشم و بیروبۆچون و فه‌لسه‌فه و سه‌ركرده و توخمی نوێ له‌خۆ ده‌گرێت، كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی بابه‌تی وخودی قۆناغه‌كه‌دا بگونجێت، یان راستر بڵیین زاده‌ی سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خودی قۆناغه نوێكه بێت نه‌ك سیفه‌ته‌كانی قۆناغ و شۆرشی كۆنی به‌میراتی بۆ مابێته‌وه. بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه دهتولنین بڵێین پاش هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلول، شۆرشێكی نوێ به واتای كرۆكی وشه‌كه نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵكو ئه‌وكه‌سانه‌ی پێشتر له ململانێدا بوون له مه‌ودایه‌كی كورتدا زاڵبون به‌سه‌ر بزوتنه‌وه چه‌كداریه‌كه و جموجوڵ و بزاوتێكیان هێنایه ئاراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك عه‌قڵی نوێ له سه‌ره‌تادا ئارادابوون یان له‌ناوبران یان شه‌هید بوون یان له‌سێداره‌دران یان ئاوێته بیر‌و كۆن بونه‌وه و به‌ناو شۆرشی نوێ بووه درێژكراوه‌ی سه‌رجه‌م ململانێ و ره‌فتار و ئه‌خلاقیات و بۆچون و عه‌قڵی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی كۆن( جه‌لالی مه‌لایی) به درێژكراوه‌ی ناوی شۆرشی نوێوه.
بۆیه ئه‌و ناكۆكی و ركابه‌ری و دژایه‌تی و ململانێیه‌ی هه‌بوو كتومت وه‌كو خۆی تا پاش راپه‌رینی ئازاری 1991 ی كوردستان و ته‌نانه‌ت تاوه‌كو ئه‌مرۆش درێژه‌ی كێشا و هه‌ر ئه‌وه بووه هۆكاری نه‌هامه‌تی بۆبهناو شۆڕشه‌كه و بۆ گه‌لی كوردیش، تاوه‌كو هه‌لگیرسانی شه‌ری براكوژی نێوخۆی كوردستان وه‌كو شه‌ڕه‌كانی پێشتری شاخ له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا رویدا؛ تاوه‌كو رێكه‌وتنامه‌ی واشنتۆن به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی هاته‌ئاراوه و فه‌رزكردنی ئاشتیه‌كی فشه‌ڵی روكه‌ش له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌كرێت بلیین سهپاندنهكهی به فه‌رمانی عه‌سكه‌ری هێزی ده‌ره‌كی بووه.
بۆیه به‌درێژایی ئه‌م ره‌وته سیاسیه به ناوه‌رۆكه باوه‌كه‌ی خۆیه‌وه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵ درێژه‌ی كێشا، به ره‌فتار و سیاسه‌ت كردن و مامه‌ڵه و جموجوڵی عه‌سكری و به‌ركه‌وتن، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر فێری هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه و سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه بوون كه زاده‌ی ئه‌و ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی و ركابهریه كۆنانه بوون. به‌ڵی سه‌ركردایه‌تی كۆن هه‌مان عه‌قڵیه‌تی خۆی به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستیش نه‌بوبێت به‌خشی به‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌ن له خۆیان منداڵتر بوون، به‌ڵام له سه‌رده‌می خۆیاندا نه‌ژیان و كتومت گه‌رێندرانه‌وه بۆ زه‌مانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه ئه‌و وه‌زعه‌یان دروست كردبوو، نه‌ك ئه‌مان وه‌كو بیركردنه‌وه و بۆچون و تێگه‌یشتنی خۆیان و به بارودۆخی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیان و عه‌قڵیه‌تی نوێ و جیاواز له‌وان ره‌فتار و سیاسه‌ت بكه‌ن و شۆرش به‌ڕێوه‌به‌رن.
هه‌ر ئه‌مه‌ش به هه‌مان جه‌وهه‌ر و شێواز و روخسار‌و پێكهاته‌یه‌وه و وه‌كو خۆی گواسترایه‌وه بۆ نه‌وه‌ی پاش راپه‌ڕین و ئه‌وانه‌ی وه‌ك حزب یان بنه‌ماڵه یان بازنه‌یه‌كی ته‌سك له نێو حزبه‌كان سیاسه‌تیان ده‌كرد، بۆیه رایه‌كی یه‌كگرتوو و بۆچونیێكی هه‌مه‌گیری هاوبه‌ش و عه‌قڵیه‌تی رابه‌رایه‌تی كردنی حزبی مۆدیرن و ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا له‌به‌رچاو نه‌گیرا و؛ له نێو سه‌ركردایه‌تی نوێ نه‌هاته ئاراوه، وه‌زعه نوێكهش كه‌وته ده‌ست هه‌زار و یه‌ك به‌ناو سه‌ركرده‌ی به‌روكه‌ش تازه و به ناوه‌خن كۆنه‌وه.
له‌مه‌شدا و له دوای ڕاپه‌رین زۆر رووداوی دلته‌زێن روویاندا، هه‌ر له‌شه‌ڕی نێوخۆوه بگره تاوه‌كو خیانه‌تی 31 ئاب و هێنانی تانك و سوپای به‌عس بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر هۆكار و پاڵنه‌ره‌كان هه‌رچیه‌ك بووبن.ده‌كرێت ئه‌وه‌ی پێشتر باسمان كرد هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه بووبن له نێوشیاندا روودانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر .
به‌و شێوه‌یه وه‌زعی كوردستان له‌ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌م دوو زلهێزه‌دا ده‌یناڵاند و فه‌راهه‌مبونی هه‌لی چاوه‌روانكراوی چه‌ندین ساڵه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ستراتیجیه‌كه‌ی خۆی تا راده‌یه‌ك زۆر له ده‌ستی ئه‌م میله‌ته‌دا نه‌مایه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشای ئاماده‌باشی و زه‌مینه‌خۆشكردنی دروست و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت بكه‌یت و له سه‌رخان و ژێرخانی ئابووری كوردستان وردبیته‌وه و حاڵی ئه‌م حكومه‌ته بزانیت كه توانای پێدانی تاكه مهعاشێكی موچه‌خۆرانی نه‌بێت به‌بێ به‌غدا و متمانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و میله‌ت گه‌یشتبێته سفر، ئه‌وه‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه كه بڕیاری ڕیفراندۆم سه‌ركێشیه‌ك بوو، ئه‌گه‌ر ژێربه‌ژێریش بۆ هه‌ر مه‌رامێكی حزبیش بوبێت به‌ڵام له خۆیدا ئامانجێكی پیرۆزه و پێویستی به قوربانیدانه و ده‌بێت به حاڵ و ماڵ له خزمه‌تی رێگه‌ی ئه‌و ئامانجه له مێژینه گه‌وره ستراتیجیه‌دا هه‌مووشتێك پێشكه‌ش بكه‌یت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت، له و كاته‌دا زۆر شت روویدا كه له رای گشتی و چاودیڕانیش به هه‌ر مه‌به‌ستێك بوبێت ده‌شاردرایه‌وه و ده‌رنه‌خرا، یه‌كێك له‌وانه‌ش تا ئمڕۆ راستیه‌كی نازانرێت كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چۆن بووه و كێ نوسیویه‌تی و كێ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتووه نامه‌كه‌ی تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا بوو كه دوایی دزه‌ی پێكرا و خرایه‌روو و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بینرا، ئه‌وه‌ی تێیدا هاتووه، هه‌رچه‌ند جێگه‌ی دڵخۆشی زۆر نیه به‌ڵام به به‌راورد به‌و هه‌موو ناره‌زایه‌تیه حیهانی و ناوچه‌ییه‌ی له‌مه‌ڕ ریفراندۆم هاته‌ئاراوه، ده‌كرا له‌به‌رچاو بگیرێت و پابه‌ندبونی كاتی پێوه‌ی له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه هه‌نگاوێكی زۆر سه‌ركه‌وتوانه بوایه.
ئه‌وه‌ی كرا ریفراندۆم به‌رێوه‌چوو، ئه‌وه‌ی روونیشه له مه‌ودایه‌كی دووردا سودی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت، له پیاده‌كردنی پرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتو بوو، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانی كاتیانه‌ی قۆناغه‌كه‌ی لێكهوتهوه له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ بوو سه‌رنه‌كه‌وتنی ریفراندۆم نه‌بوو به‌ڵكو فراوانبون و توندبونی ناكۆكی و كێبڕكیی نێوخۆیی گه‌وره دروست بوو كه یه‌كێتی و یه‌كبون و یه‌كگرتوویی كوردی خسته په‌راوێزه‌وه، ململانێی حزبی كه‌سی بووه كۆسپ و ته‌گه‌ره و له‌نگه‌ری به‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به ئامانجێكی پیرۆز و سترایتجی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی كوردستان( ئه‌گه‌ر مه‌زه‌نده ئه‌وه‌ش بكرێت كه مه‌به‌سته‌كه شتێكی بچوكتریش بوبێت له‌ئامانجی ئه‌و پرۆسه‌یه) بۆیه گه‌وره‌ترین زیان ئه‌وه نه‌بوو كه سوپای عیراق نیوه‌ی خاكی كوردستانی داگیركرد به‌ڵكو ناته‌بایی و نایه‌كگرتوویی و كێبڕكێی نێوخۆیی به‌زیان بۆ پرسه‌كه‌مان كه‌وته‌وه و تاهه‌تایه ته‌نانه‌ت له نێو نه‌وه‌كانی داهاتوشدا درێژه ده‌كێشێت و هه‌ر ئه‌و ناكۆكیانه زیانه‌كه‌ی فراوانتر كرده‌وه.
به‌ڵێ كه‌س نه‌بوو به راسته‌وخۆ دژی ریفراندۆم بێت جگه له كۆمه‌لێك خه‌ڵكی نه‌شاز و كورتبین و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند و دارده‌ستی ئه‌م و ئه‌و ( هه‌رچه‌ند كاره‌كه‌یان به سۆز و عاتیفه له‌قه‌ڵه‌مدا)، ئه‌وه‌بوو رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ری هێنایه ئاراوه، كه هۆكاره‌كی بهشدلربوانی كورد له‌م روورداوه نه‌ك ناره‌زایه‌تی بوبێت له‌مه‌ر ڕیفراندۆم به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كورتبینی كاڵفام له‌مه‌ڕ كێبركێ و بیروبۆچی به میراتی ماوی مێژوویی میراتگرانه‌ی نه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب یه‌كێتی و پارتی بوو و هیچیتر. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر وردتری بڵێین، 31ی ئابێكی تر بوو له‌لایه‌ن لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ندی 31 ی ئاب پێشتره‌وه، به‌ڵام به زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌تره‌وه و وه‌ڵامی حزبیانه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو له‌سه‌ر حسابی ئامانج و خۆفیداكاری و خوێنی شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته و لایه‌ن و چین و توێژه‌كانه‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به وردی و زانستایانه شیكاریی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و لێكه‌وته‌كانی و به تایبه‌تی رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ین، ده‌بێت تێڕامان و توێژینه‌وه له‌و رووداوه و مێژووی رووداوه‌كانی رێره‌وی ده‌یان ساڵه‌ی پێش ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرین كه چه‌ند زیانی به میله‌ت و ئامانج و دوارۆژه‌كه‌ی گه‌یاندوه و به وردی ناوه‌خنی رووداوه‌كان بخوێنینه‌وه نه‌ك به روكه‌شی و بارودۆخی قۆناغ و كاته‌كه‌ی به‌ته‌نها له‌به‌رچاو بگرین. ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژی ده‌وێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر پێیانهش بێت ده‌كرێت ئاماژه به فاكته‌ر و پاڵنه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی كاره‌كته‌ره‌كانی بكه‌ین كه بووه هۆكاری كاره‌ساتێكی گه‌وره و به هه‌مان شێوه‌ی 31ی ئاب و به‌ڵكو زۆر زیاتریش كه قه‌ت له‌بیر ناچیته‌وه و دووباره كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له جه‌سته‌ی گه‌لی كوردی دروست كرد. ده‌كرێت ئه‌وه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه چڕیان بكه‌ینه‌وه:
!- پابه‌ندبونی كاره‌كته‌ره‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به فه‌رمانه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له ده‌رئه‌نجامی دابه‌شكردنی رۆڵه‌كانی هه‌ردوو زلهێز و دابه‌شبونیان به‌سه‌ر توركیا و ئێران‌دا، ئه‌میش له پیناو تۆڵه‌كردنه‌وه له‌یه‌كتر.
2- قه‌تیسبونی گیانی رق وكینه له دڵ ده‌روونی هه‌ردولا و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك و كورتبینی و كاڵفامی زۆرێك له كاره‌كته‌ره سه‌ركیه‌كانی رووداوه‌كه.
3- نه‌بونی سه‌كردایه‌تیه‌كی بیرقووڵی خاوه‌ن ستراتیجی و سه‌نگ و قورسایی و خوێنه‌ری قۆناغه‌كه و پێشهاته‌كانی پاش ریفراندۆم به روونی و نه‌بونی پێشبینیكه‌ری ئاینده .
4 – جگه له ململانێ حزبیه‌كان، بوونی كێشه و گیروگرفته نێوخۆییه‌كانی نێو حزبه‌كان كه بأڵ بالێن و جه‌مسه‌ره‌كان له ركابه‌ری و كێبڕكێدا، ئه‌م رووداوه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كرده ئامرازێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ره‌سیدی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره نێوخۆییه‌كانیان.
5- هه‌وڵی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ تۆماركردنی مه‌جد و رۆژێكی مێژوویی بۆ خۆی وحزبه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه ((من وام دانابوو كه له شهكستهێنانی پرۆسه‌كه، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خۆی وازبهێنێت و بڵێت ئه‌ركێكی مێژوییم له‌سه‌ر شان بوو و سه‌ركه‌وتو نه‌بووم له‌م قۆناغه و هیوادرام نه‌وه‌ی نوێ و خه‌لكی ته‌نانه‌ت به‌ده‌ر له حزبه‌كه‌ی خۆیشی بێت ئه‌و ئه‌ركه سه‌ره‌كیانه له ئاینده‌دا بگرێته ئه‌ستۆ و ته‌نانه‌ت حزبه‌كه‌شی بۆ نه‌وه‌ی نوێ نێوخۆیی بهحێبهێڵیت، به‌مه‌ش راستگۆیی و پێگه‌یه‌كی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار ده‌كرد و به خۆی ده‌بووه مه‌رجه‌ع ئه‌گه‌ر له ماڵیشه‌وه دانایشتیا( داخه‌كه‌م په‌ندی له هه‌ڵوێستی جه‌مال عه‌بدولناسر وه‌رنه‌گرت له شكستی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا و كه بڕیاری وازهێنانی له سه‌رۆك كۆماری دا جه‌ماوه‌ر رژانه سه‌رجاده و به‌زۆر بواریان نه‌دا وازبێنێت)...)).
6- بێسه‌روبه‌ری له رێكخستنی سیاسی پرۆسه‌كه نه‌ك به‌رێوه‌چونی كاری هونه‌ری خودی پرۆسه‌كه، بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بكرێته خاوه‌نی وانیشان ده‌درا كه كه‌سێك و حزبێك ده‌یكات و ئه‌مه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و و سه‌رۆكه‌كه‌ی بوو كه ویستی ئه‌م مێژووه بۆ خۆی و حزبه‌كه‌ی تۆمار بكات نه‌ك ئامانجێكی هه‌موو كورد بێت و خه‌ڵك خاوه‌نی بێت و دوور بێت له ئماناجی كه‌سی و پاتڵنهری نه‌رجسیه‌ت، هه‌ر خه‌ڵكه كه قوربانی بۆ داوه و هه‌ر به‌خۆی مێژوو بۆ خۆی دروست ده‌كات، به چاكی و خراپیه‌وه، بۆیه شكستهێنانی كورتمه‌ودای ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ر ده‌بێت پارتی به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و باجی بدات، به‌ڵام روودانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌مو كه‌س لایه‌نه بهشجاربووهكان.
7- كورتكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاوها بۆ فیستفاڵی حزبیانه و خه‌ڵك كۆكردنه‌وه به‌دوور له راسپاردنی خه‌ڵكی پسپۆر و چاو‌دێر و شیكه‌ره‌وان بۆ كۆبونه‌وه و توێژینه‌وه و رێگه دۆزینه‌وه یان رینمایی و دیاری كردن راسپارده.
8- نه‌خوێندنه‌وه‌ی وه‌زعی ناوچه دابڕاوه‌كان و رۆڵی وڵاتانی دراوسێ و جیهان له مه‌ڕ ئه‌و ناوچانه و هه‌ستیاریی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌وێدا (له‌وانه‌یه پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌وناوچه‌یه دوابخرایه پێشهاتی تر و ده‌رئه‌نجامی جیاوازمان بینیبایه).
9- له‌به‌رچاو نه‌گرتنی كۆمپانیا جیهانیه‌كان و رۆڵ و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرسی سیاسه‌تی جیهان و كارنه‌كردن له زامنكردنی هه‌ڵوێستی ئه‌وان ( برتیش پترۆلیۆم) مان بینی له‌دوای 16 ئۆكتبه‌ر چۆن گوژمی كاركردنی سه‌ره‌كیان خسته كه‌ركوك و تا ئێستاش گومان له ره‌فتاره‌كانی ده‌كرێت و به‌ڵكو تا ئێستاش به‌ریتانیا و ئه‌م كۆمپانیایه پترۆڵی كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی تر به مافی خۆی ده‌زانێت.
10 – پێكنه‌هێنانی لیژنه و وه‌فدی بێلایه‌ن و ئه‌كادیمی بۆ سه‌ردانی وڵاتان و زانینی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌یان، ئه‌وه‌ی هه‌بوو له ژێر ده‌ستی تاكه حزبێك و تاكه كه‌سێكه‌وه مایه‌وه و هیچ زانیاریهكیش له‌و باره‌وه به وردی بڵاونه‌كرایه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كان خرایه ده‌ست قه‌ده‌ر و شه‌فافیه‌ت بونی نه‌بوو.
بۆیه ده‌توانین بڵێین؛ روودانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌كانی چۆنێتی پراكتیزه‌كردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم به‌و ناكۆكیانهوه له نێوخۆیی كوردستان بوو زیاتر له‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ره‌فتار و هه‌ڵوێستی به‌غدا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان بێت.
لێره‌شدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم زۆرێك لێكه‌وته‌ی زیانبه‌خشی گشتی و كورتمه‌ودای لێكهوتهوه به‌ڵام به‌شداری ئه‌و حه‌شاماته خه‌ڵك و رێژه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های به‌ڵێیه‌ی هێنایه ئاراوه، خۆی له خۆیدا پرۆسه‌یه‌كه تاماوه به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و له بارودۆخ و زه‌مینه‌ی بابه‌تی و خودیدا ده‌توانرێت قازانجی یه‌كجار گه‌وره‌ی ێببینرێت و بۆ كاروباری سیاسی و ته‌كتیكی رۆژانه‌ش تا گه‌یشتن به ستراتیجی گه‌وره به‌كاربێت و كارتێكی یه‌كجار گرنگه به‌ده‌ست سیاسه‌تمه‌داری عاقڵه‌وه.
له كۆتاییداه ده‌بێت ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاوی خه‌ڵك كه ئاكامی ئه‌م رووداوه و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆ پرسه‌كه و لێكه‌وته دوورمه‌وداكانی چۆن ده‌بێت. به‌ڵێ 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ناوچهدابڕواهكان به كشتی و زاڵبونی بێهوده‌یی به‌سه‌ر بیر و هۆشی خه‌ڵك و بێمتمانه‌یی به شۆرش و ده‌سه‌لات وپرسهكه به گشتی نه‌رێنیترین ده‌ركه‌وته‌ی چۆڕاوی زوخاوی ئه‌م رووداوه بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر كاریگه‌ری هه‌بوو ناكۆكیه‌كان زۆرتر و سه‌ختر و فراوانتر بوون، نه‌ك رووداوێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو رێفراندۆم یه‌كێتی و یه‌كبون و ته‌بایی و تۆكمه‌یی له نێوان ریزه‌كانی خه‌ڵك به‌هێزتر و مكۆمتر بكات وه‌كو له سه‌رجه‌م پرۆسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گشتگیری چاره‌نوسساز چاوه‌روان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی داخ بوو كه‌س به‌رپرسیارێتی شكستهێنانی پرۆسه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرت و خرایه سه‌ر شانی هه‌مووان و دووڕویی و نكوڵی كردن جێگه‌ی به‌ڵێن وپه‌یمانه‌كانی پێش ریفراندۆمی گرته‌وه. له ده‌رئه‌نجامی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش خه‌لك سه‌رجه‌م كرده‌وه نابه‌جێكانی رێره‌وی شۆرشه‌كان و هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی و ناپاكیه‌كانی كه‌وته‌وه یاد و ئه‌زمونی حوكمڕانیش چه‌ندین هه‌نگاو پاشه‌كشه‌ی كرد و قورسایی هه‌مه‌چه‌شنی بواری ئابوری و سیاسی كه‌وته سه‌ر شانی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی گه‌لی كوردسنان و چاكسازی راسته‌قینه و هه‌نگاوه ئه‌رێنیه چاوهروانكرواهكان ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر پشتی كیسهڵیشدا نه‌رۆیشتن. بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌گه‌ر له نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول و ئاشبه‌تاڵ بێئومێدی باڵی به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و شكستی سه‌ركردایه‌تی بووبێت نه‌ك خه‌ڵك به‌گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به ده‌ستی ده‌ره‌كی بوو نه‌ك نێوخۆیی، به‌ڵام 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌رئه‌نجامه‌كانی به گه‌وره‌ترین هۆكاری بێ ئومێدی داده‌نرێت له نێو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری شكسته‌كه زیاتر نێوخۆیی بوو نه‌ك ته‌نها ده‌ره‌كی بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر راست بڵێن شكست به یه‌كگرتوویی ئه‌زمونه به‌ڵام ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتن به په‌رشوبڵاوی و ناكۆكی بێته‌ئاراوه له جه‌وهه‌ردا شكسته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست