نه‌خوێنده‌واری خاوه‌ن دكتۆرا و ئه‌كادیمیای نهخوێندهوارێتی
Monday, 16/09/2019, 7:18
ده‌ستپێك
پرۆسه‌ی بنیاتنانی خودی مرۆڤ و وه‌رگرتنی رۆشنبیری و مه‌عریفه‌تی سه‌رده‌مانه‌ی گونجاو، به پێی خێرایی به‌رێوه‌چونی ژیان و زۆریی پێداویستیه‌كانی و پێویستی زیره‌كی و گونجان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه زۆر خێراكان، سه‌ره‌تای گۆڕان و وه‌رگۆڕانی گه‌وره‌ی ژیانی مرۆڤ و بازدانی له ژیانێكی كلاسیكیانهی تهمهڵانهی بارگرتوو له زانیاری كۆنی بێكهڵك و له‌ناوچوو و ئێكسپایهرهوه بۆ خۆگونجان له‌گه‌ڵ ره‌وتی نوێی به‌رێوه‌چونی ژیان و وه‌رگرتنی زانست و زانیاریه ههمهچۆره زۆر فروان و خیراكان، له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌كه‌بونی زانست و مه‌عریفه‌ت و رۆشنبیری و به ئه‌سته‌م گه‌یشتن به پێویستیه‌كان و فریانه‌كه‌وتن و به‌شنه‌كردنی كات كه له‌م ناوه‌نده‌دا به تهمهڵیهكی كه‌م زۆر شتت له‌ده‌ست ده‌چێت و ناگه‌ڕیته‌وه و به‌رهه‌می تازه‌شت له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و پێی راناگهیت ته‌نانه‌ت په‌ی بێبه‌ریت نه‌ك تێڕامانی تێدا بكه‌یت و رۆبچیته قوڵاییه‌وه و به ئاسانی وه‌ریبگریت.
به‌مجۆره بۆمان ده‌رده‌كه‌ویت كه پرۆسه‌ی بنیاتنانی مرۆڤ و عه‌قڵمه‌ندی و مرۆڤایه‌تی سه‌ره‌تایه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌موو بیناتناێكی داهێنه‌رانه‌ی هه‌مه‌گیره له‌م قۆناغه‌و داهاتوشدا له پێشه‌وه‌ی هه‌موو پرسهكاندایه، مرۆڤ وه‌كو سه‌رمایه‌یه‌كی گرانبه‌ها به‌ده‌ر له هه‌ر سهرمایهگوزاریهكی تر گرنگترین شاخه‌ی سهرمایهگوازریه وه‌به‌رهینانه بۆ هه‌ر میله‌تێك مه‌به‌ست وئامانجی پێراگه‌یشتن و هاوشانی رێرۆیشتنی هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ خیڕایی پێشكه‌وتندا. هه‌ر مرۆڤ به خۆی وه‌كو سه‌رمایه‌یه‌كی به نرخ و به‌ها وڵاتێكی نوێ و هاوڵاتیبون دروست ده‌كات، نه‌ك ته‌نها سامان و سه‌روه‌ت و په‌ترۆڵ و كانزا و پاره ئه‌وه بكات. بۆیه زۆر وڵات دونیایه‌ك سه‌رمایه و سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێبه‌شن له سه‌رمایه‌گوزاری مرۆڤایه‌تی بۆیه هه‌ر له‌دواوه‌ن و نه‌گه‌یشتون به زه‌مانی پێشكهونخوازی و په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌كردن، كه‌چی ولاتانێكی زۆر گرنگیدهدهن به سه‌رمایه‌گوزاری مرۆڤایه‌تی و ژیان و مه‌عریفه‌ت و رۆشنبیری مرۆڤ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانیان زۆر كه‌مه یان هه‌ر نیه بۆ نمونه جاپۆن و سه‌نگاپور، كه‌چی له ریزی پێشه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی و بارودۆخی ژیان وگوزهرانیمرۆڤ و باری مرۆڤایه‌تی هاوڵاتی خۆیانن. به‌ڵی ئه‌مانه به هۆی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی و مه‌عریفه‌ت به رێگه‌ی فێركاری و په‌روه‌رده و هه‌وڵدانیان له پیگه‌و كاره‌كانیانه‌وه به به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی و كه‌ڵه‌كه‌بونی شاره‌زایی و به‌ها گونجاوهكانیانهوه، له پێشه‌وه‌ی هه‌موواندان، به‌ڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگیان به سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنانی مرۆڤایه‌تی داوه و ئه‌م ئه‌ركه‌یان خستۆته پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رمایه و سهرمایهگوزاریهكانی تره‌وه له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌كردنی وڵاته‌كانیانه‌وه و پشتیان به ده‌ستكه‌وته زانستیه پێشكه‌وتوه‌كان و.مه‌عریفه‌تی نوێ و ئه‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ و كه‌ڵه‌كه‌بونی مه‌عریفه‌ت و شاره‌زاییه‌كه‌ی له په‌روه‌رده و فێركاری به‌ستووه، بۆیه پێشكه‌وتنی ژیان و خۆشگوزه‌رانی و پرمهعریفهت و زانستیان به‌ده‌ستیهێناوه .
یهروهردهو فێركردن و به‌های فێرخوازی و كه‌ڵه‌كه‌بونی شاره‌زایی پیشه‌یی و هه‌وڵ و هیلاكی كاركردن كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ره‌تی و گرنگن له پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی داهێنه‌رانه‌دا، سه‌ركه‌وتن و شكست تێیدا كاریگه‌ری گشتی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیان و پێهشكهوتنی هه‌ر وڵات و گه‌لێك.
هاوكێشه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی پێكدێت ،ئه‌وانیش؛ مامۆستا وخوێندكار و پرۆگرامی خوێندنن، هیچ هاوكیشهیهك له‌مباره‌وه ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌می نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ ره‌گه‌زه‌كه هاوشان و هاوته‌ریب دووباره بنیات نهنرێنهوه و، هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك له هه‌ر یه‌كێك له‌وانه ده‌بێته كێشه‌ی گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م به‌ش و پێكهاته‌كانی هاوكێشه‌كه .
خاوه‌ن دكتۆرا نه‌خوێنده‌وار و ئه‌كادیمیای نهخوێندوارێتی
وه‌ك ده‌بینین نه‌خوێنده‌واریی رۆشنبیری و ئه‌كادیمی له نێو مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان و به‌ڵكو سه‌رجه‌م ناوچه‌كه به‌گشتی هه‌ر یه‌كه‌و به رێژه‌یه‌كی ترسناك به‌ربڵاوه. كه‌م كه‌سی خاوه‌ن بروانامه باڵاكان ده‌بینیت به به‌رده‌وامی به‌دوای زانیاریه نوێكانی پسۆریهكهی خۆیه‌وه بێت و پێی رابگات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی خودی خاوه‌ن بروانامه‌كه بێت یان بارودۆخی سیاسی و ئابووری وڵات و خودی كه‌سه‌كه بێت یان شێوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كه‌ی و راده‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی له پسپۆریه‌ته‌كه‌ی ( ئه‌وه نه‌بێت ته‌نها له‌به‌ر پێگه و شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستاكه و مه‌عاشه‌كه‌ی نه‌بێت)، دیاره نه‌زانینی زمانه‌كانی تر له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م مامۆستای زانكۆیه له وه‌رگرتنی زانیاری نوێ له شوێنیكی تره‌وه و له رێگه‌ی زمانی تره‌وه، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌ت به ژیانی ئه‌و مامۆستایانه‌وه، كه‌میان هه‌ن به‌رهه‌می خه‌ڵكی تر ده‌خوێننه‌وه و به‌ڵكو زۆر كه‌میان كاره پربههاو سودبه‌خشه‌كانی ته‌نانه‌ت پسپۆریه‌كانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌بینن و ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌وانه له په‌یوه‌ندیه ئه‌لكترۆنیه‌كان و سوده‌كانی سایت و پێگه‌كانی ئینته‌رنێت بێبه‌شن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یان وه‌كو پێویست نایزانن یان گرنگی به بواره‌كه‌ی خۆیان به‌و جۆره ناده‌ن و به‌شه‌كانی تری سۆشیال میدیا و سایتی تر به‌كاردێنن كه فڕیان به پسیۆریهكانی خۆیانه‌وه نیه، یان بۆ كاتكوشتن سه‌رقاڵی ئه‌و پێگانه‌ن، یان زۆرینه‌ی مامۆستای خاوه‌ن پسپۆریه گرنگ و زانستیه‌كان و ویژه‌یی و مرۆڤایه‌تیه‌كانیش له‌به‌ر ئیمتیازات و پله‌و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌رقالی كاری سیاسی و حزبایه‌تین له‌سه‌ر حیسابی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی توانا و لێهاتوویی و لێوه‌شاوه‌یی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان له پسپۆریه‌كه‌ی خۆیاندا (له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار كه سودی مادی له پێشه‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه‌یه). ئه‌وه له حاڵه‌تی مامۆستازۆر باشهكهیاندا، یان كتێبی په‌ڕه‌یی و كۆنی كلاسیكی ده‌خوێننه‌وه كه زۆر كه‌مه و ته‌نها به زمانه‌كه‌ی خۆیان یان ئه‌گه‌ر زۆر له‌خۆیان بكه‌ن به دوو زمان ده‌خوێننه‌وه یان هه‌ر ناخوێننه‌وه. به‌ڵكو زۆرێك له نه‌وه كۆنه‌كه هه‌ر ئینته‌رنێت و پێگه و سایته ئه‌لكترۆنیه‌كانی تایبه‌ت به پسپۆریه‌كه‌ی خۆیان ناناسن یان هه‌ر هیچ نێت و پێگه زانستیه‌كانی یان ته‌نانه‌ت سایتی تایبه‌ت به پسپۆریه‌كه‌ی خۆیشیان لا نیه. ئه‌گه‌ر له سوشیال میدیاش به‌شداری بكات ئه‌وه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌رناچێت، به‌ده‌گمه‌ن به‌شداریه‌كی چۆنێتی و جۆری مامۆستا و ئه‌كادیمیه‌كان ده‌بینین كه رۆشنبیری و بنیاتی ئه‌كادیمی خۆی تێیدا ره‌نگبداته‌وه. هه‌روه‌ك چۆن زۆرینه‌ی ئه‌كادیمیه كۆنه‌كان له داهێنانه سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی ژیریی دروستكراو نازانن كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی تێدایه و، گۆڕانكاری له شێوه و بڕی به‌رهه‌م و پێشكه‌وتنی زانستی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا چه‌ندین پیشه نامێنێت و چه‌ندین پیشه و كاری تر دێته ئاراوه و وه‌رگۆڕانێكی گه‌وره‌ی چۆنایه‌تی له ئامرازه‌كانی وه‌رگرتنی زانیاری و رۆشنبیری ومه‌عریفه‌ت تێیدا رووده‌دات كه‌چی دوكتۆری وا هه‌یه له‌م باره‌وه ئاگای لهمهحموی بێزهوان نیه. گۆڕانكاری له زۆرینه‌ی بواره‌كانی ژیان تێیدا رووده‌دات و له‌وانه‌ش رێگه‌ی فێركردن و ئامراز و شێوزای فێركردن و گه‌یاندنی زانیاری به وه‌رگر وه‌كو كۆمپیوته‌ری زیره‌ك و رۆبۆت و ئامیره‌كانی تاقیگه له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدان، كه‌چی ئه‌و ته‌نها ئاگای له میكرسكۆبهكهی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانه. ئه‌مه جگه له ده‌رخستنی داتا‌و ئامار و كاروباری ژمێریاری و باری ماتماتیك، كه‌وای لێهاتووه نه‌ك هه‌ر له جیاتی مرۆڤ كاری قورس و ئاڵۆز ده‌كات به‌ڵكو ده‌توانێت له جیاتی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌ك بیر ده‌كاته‌وه كه مرۆڤ به‌خۆی نه‌تواێت به‌و شێوه‌یه بیر بكاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌خۆی دروستی كردبێت. ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌یه‌ك كاتدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك دونیا زانیاریی هه‌مه‌چه‌شن و ئاستی جیاوزدا ده‌كات، كه له توانای مرۆڤدا نیه رێژه‌یه‌كی زۆر بچوكی ئه‌و بیكرنهوه و مامه‌ڵه‌كردنه رایی بكات.
زیره‌كی و ژیریی دروستكراو سه‌رمایه‌یه‌كی نوێه و جیاوازه له واتا كلاسیكیه‌كه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنان، پربههاترین سه‌رمایه‌یه كه مرۆڤ به‌ده‌ستیبێنێت و ئه‌گه‌ر وڵات و لایه‌نێك هه‌یبێت ئێستا و داهاتووی هه‌یه و ده‌توانێت چاره‌نوسی جیهانی به‌ده‌سته‌وه بێت، ئه‌وه‌ی نه‌یبێت توانای ئاماده‌گی له جیهاندا نیه و ناتوانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر چاره‌نوسی حۆیدا. به‌های ماتریاڵی چه‌ند بێت ناتوانێت بگاته به‌های سه‌رمایه‌گوزاری دروستكراو، به‌و پێیه‌ی چه‌ند ده‌توانێت كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری و ره‌هه‌ندی مه‌عریفی و مادی جۆراوجۆر له‌هه‌موو بواره جیاوزه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مبێنێت.
نه‌خوێنده‌ورای به شێوه دیاره‌كه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌وه ده‌گه‌نێت كه‌ئه‌وه‌ی پێویسته مامۆستای ئه‌كادیمی و دكتۆری فیڕكردن له ژیریی دروستكراو نه‌زانێت و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌رهه‌میدێنێت و بۆ سبه‌ی په‌یمان ده‌دات ناتوانێت بیكات. له‌ولاشه‌وه په‌ی به هیچ شتێك له مینبه‌ری په‌یوه‌نده‌یه ئه‌لكترۆنیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان و پراكتیزه‌كردنی و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌بات و، نه‌توانیت سود له‌و توانا مه‌عریفی و رۆشنبیریه‌كان ببینێت و نه‌توانێت وه‌به‌رهێنانی زانستی و ئه‌كادیمی تێدا بكات و خۆی گێل ده‌كات له‌وه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌ت و رۆشنبیری و زانستی ئه‌مرۆ وه‌كو سه‌رچاوه كلاسیكیه‌كانی پێشتر نیه و ته‌نانه‌ت شێوازی فێركردن گۆڕان و وه‌رگۆڕانی وای تێدا رووداوه له‌گه‌ڵ شێوازی پێشتر ئه‌رز و ئاسمانی جیاوازاه. ئه‌م مینبه‌ر و سایته ئه‌لكترۆنیانه جیگای كتێبی په‌ڕه‌یی و سه‌رجه‌م رێگه كلاسیكیه‌كانی په‌روه‌رده و مه‌عریفه‌ت و فێركردن و رۆشنبیریی گرتۆته‌وه و به‌سه‌ر ئامرازه‌كانی بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستاوده‌ستكردنه ئاساییه‌كاندا زاڵبووه و وای لێهاتووه به هه‌مان شێوه و به‌قه‌د بنیاتنان و په‌روه‌رده‌كردن و فیركردن و زانیاری به‌خشینی ئه‌و ئهكادیما كلاسیكیه كۆنانه زۆر زیاتر بێت كه بۆمان ماونه‌ته‌وه و، شێوه كلاسیهكیهكانی ئه‌كادیمیا تا دێت بێكهڵك ده‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌رده‌چێت و له دوارۆژێكی نزیكدا ئه‌م مینبه‌ر و پێگانه زاڵتر ده‌بن به‌سه‌ریدا. ژیریی دروستكراو و رێگه‌ی فێركردن و زانیاری به‌خشینی نوێتر و جێگره‌وه‌ی كۆنه‌كه‌ی داهێناوه و شوناسی خۆی روون كردۆته‌وه و به‌و هۆیه‌وه وردترین و گرنگترین و پر به‌هاترین و ئاڵۆزترین توێژینه‌وه به سوك وئاسانی له‌رێگه‌ی بیستن و بینین و هاندان و چێژ به‌خشین نه‌ك به شێوه بێزاركه‌ره وه‌ڕسكه‌ره كۆنه‌كه لێی تێده‌گه‌یت. واته رێگه میكیانیكیه وهڕسكهرهكهی چه‌ندین ساڵه‌ی فێركردنی كۆنی ئێمه باوی نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌ی نوێ ساكار و چێژبه‌خش و ره‌وان نیه.
ئه‌وه‌ی بێه‌وێت هه‌ر زانستێك فێر بێت ناگه‌رێته‌وه بۆ مامۆستای كلاسیكی و به شێوه كۆنه‌كه‌ی رێگه‌ی فێركردن زانیاری و مه‌عریفه‌ت وه‌ربگرێت، به‌ڵكو ده‌چێته سه‌ر مینبه‌ر و سایتێكی ئه‌لكترونی له سه‌ر نێت به جوانترین شێواز و پر له‌زه‌تترین رێگه و به خۆشیه‌وه زانیاری و رۆشنبیری و مه‌عریفه‌ت له هه‌ر خشته‌یه‌كدا بیه‌وێت به خۆڕاییش تا ئه‌مڕۆ وه‌ریده‌گریت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دونیای سه‌رمایه‌داری هه‌وڵده‌دات و خه‌ریكه هه‌موو بواره‌كانی فێركردن و خوێندن له‌م رێگه‌شه‌وه واته له پێگه و سایته‌كانیش قۆرخ ده‌كات.
له‌م سایتانه بڕی زانیاری و داتای زۆر فراوان ده‌خرێته ده‌ره‌وه كه له توانای ژیری مرۆڤ زۆر گه‌وره‌تره ئه‌و بڕه گه‌وره‌یه‌ی له خۆی بگرێت و فێری بێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی به ئاره‌زومه‌ندانه نه‌ك كاری ئه‌وان بێت خه‌ریكی ئه‌مه‌ن ناتوانن جگه له بڕێكی كه‌م و له رووبه‌رێكی بچوك له پسپۆریه‌كه‌ی خۆیان كه گرنگی پێده‌ده‌ن، وه‌ربگرن. مۆرك و شێوازی نوێی ژیان وای له مرۆڤ كردووه كه له بونیات و فێربون و گۆڕان و خۆدروستكردنی به‌رده‌وامدا بێت و ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌م بواره دوابكه‌وێت ده‌چێته خانه‌ی نه‌خوێنده‌واریه‌وه و ناتوانێت قۆناغه‌كه به جوانی تێپه‌ڕێنێت و سودی لێ ببینێت. له وێستگه‌یه‌كی ژیانی زانستی و مهرعیفیدا نابێت پشو بدات، بارودۆخه نوێكه وا فه‌رز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێت، ده‌بێت به‌خێرا شمه‌كه‌كانی كۆبكاته‌وه و بكه‌وێته ڕێ له‌گه‌ڵ زانیاریه نوێكاندا و دوانه‌كه‌وێت. بۆیه مرۆڤی ئێستا وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێشتر نیه كه فه‌لسه‌فه كۆنه‌كان باسی ده‌كه‌ن، كه مرۆڤێكی عاقڵ و به خۆی به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ره‌وتی ژیاندا و كاروانه‌كه‌ی به له‌سه‌رخۆیی ده‌رۆیشت و یان به‌شێك بوو له شتێك یان هیچ به‌شیك له هیچ شتێك نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ مرۆڤ بۆته به‌شێك له هه‌موو شته‌كان و ده‌رئه‌نجامی ده‌وروپشتی خۆیه‌تی( واته هه‌میشه له نێواندایه و له شوێنێكی جێگیر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێرایی گۆڕان و قۆناغ گۆرین و وه‌رگۆڕان ئه‌وه‌نده‌یه كه پێی راناگات بوه‌ستێت له جێگه و بوارێك و وێستگه‌یه‌كدا) كه دواكه‌وت ده‌كه‌وێته خانه‌ی نه‌خوێنده‌وارانه‌وه. وه‌كو ئه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌رنشین و گه‌شتیاری قیتارێكی ژیانی له‌سه‌ر سهكهی به‌رده‌وام بێت و هه‌میشه له‌گه‌شت كردن‌دا بێت ولهشوێنێكدا نه‌وه‌ستێت تاوه‌كو بارودۆخ و ده‌وبه‌ری وا فه‌رز ده‌كه‌ن كه بیجوڵێنێت و له‌گه‌ڵیدا بجوڵێت و بڕوات. وه‌كو گه‌شتیارێكی لێهاتوه كه چی له شوێن خۆیدایه و ناجولێت و له سه‌ر ئه‌رزدا و له‌سه ر كۆمپیوته‌ر و فه‌رمانگه‌كه‌ی له‌نگه‌ری به‌ستووه، به‌ڵام له وه‌رگرتنی زانیاری و شتی نوێ له جوڵانی هه‌میشه‌ییدایه و له گۆڕان و جموجوڵی كه‌سیدا له نێو كه‌لتورێكدا ده‌ژێت و له‌هه‌مان كاتدا و له هه‌مان شوێنه‌ی خۆیدا سه‌رجه‌م كه‌لتوره‌كانی جیهان وه‌رده‌گرێت. ئه‌و له روبه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراودایه، به‌ڵام هه‌موو باره كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كانی جیهانی لهبهردهستادایه و كاریگه‌ر ده‌بێت پێی و تێكه‌ڵاوی سه‌رجه‌م رۆشنبیری و پێشهكهوتنهكانی جیهان ده‌بێت. واته له جوگرافیایه‌كی جیاواز ده‌ژێت كه له هه‌مان ئه‌رز و رۆشنبیری هه‌مه‌چۆر و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌چه‌شن و سنورێكی دیارینه‌كراو و جێگه‌كان له‌ناو یه‌كتردان و شوناسێكی تێكه‌ڵی هه‌یه و شێوه‌ی ژیانی زۆر نامۆیه، تائێستا له‌مێژوودا شتی وا رووینه‌داوه.
هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی نه‌خوێنده‌واریی ئه‌كادیمی
نه‌خوێنده‌واریی رۆشنبیر و نه‌زانیی ئه‌كادیمیستی هه‌ڵگری دكتۆرا و شه‌هاده باڵاكان ته‌نها تایبه‌ت نیه به زانكۆكانی كوردستانه‌وه به‌ڵكو ناوچه‌كه و زۆر شوێنی جیهانیش پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش بۆ ونبونی دیدێكی ستراتیجیانهیه ده‌گه‌رێته‌وه له بنیاتنانی په‌روه‌رده و فێركردن و رۆشنبیری و، نه‌بونی ویستی پۆڵایین بۆ جێبه‌جێكردنی و ئه‌گه‌ر به‌راده‌یه‌كی كه‌میش هه‌بێت له هه‌ندێك زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ڵام زۆر فشه‌ڵ و بی پشودرێژیه و له سایه‌ی نه‌بونی پشودرێژی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و راگر و مامۆستاكاندایه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ نه‌بونی شاره‌زای به‌توانای شیاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان و لاوازی ژێرخانی ماتریاڵی وتهكنۆلۆجیی پێویست بۆلهدایكبونی ویستی فیركردن و رۆشنبیری، ده‌توانین به‌م شێوهپه كورتی بكه‌ینه‌وه:
1- ده‌ور و زه‌مانی خوێندكار زۆر جیاوازه له ده‌ور و زه‌مانی مامۆستا، مه‌به‌ست له ده‌وران به واتا زه‌مانی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و فێڕكاریهكهی دێت. هه‌ر ده‌ورانێك له بوونی شێوازێك ژیان هه‌ڵهێنجراوه كه جیاوازه له مۆرك و شێوازی ده‌ورانێكی تر، بۆیه مۆرك و شێوازی زه‌مان و ده‌ورانی مامۆستا جیاوازه له زه‌مان و ده‌ورانی خوێندكار. واته مۆرك و شێوازی ئه‌م زه‌مانه‌ی خوێندكاری ئه‌مڕۆ په‌یوه‌سته به مۆرك و شێوازی جیهانی ئه‌مرۆوه، به‌ڵام مۆرك و شێوازی ژیان و بیر و زیهنی مامۆستا له‌سه‌ر شێوازی ژیان و ده‌وران و زه‌مانی رابردوو وه‌ستاوه و، زۆرینه‌ی مامۆستاكان له‌حاڵه‌تی نامۆییدا له‌گه‌ڵ جیهان و تایبه‌تمه‌ندی و زه‌مانی ئه‌مرۆدا ده‌ژین و به متمانه‌یه‌كی زۆری به‌خۆبوونه‌وه پابه‌ندی مۆركی رابردووی خۆیانن و لایه‌نگیری بۆ ده‌ورانی خۆیان ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ورانه راست بێت. زۆر كه‌م له‌و مامۆستایانه ئاماده‌ی باردوخ و شێوازی فێركردن و رۆشنبیری و مه‌عریفه‌تی ئێستای ژیاندان و هاوشان له‌گه‌ڵ زیره‌كی و ژیریی دروستكراو ده‌ڕۆن كه‌چی ئه‌و ماده نوێ و زانیاری و مه‌عریفه‌ت و ڕۆشنبیریه نوێیانه وه‌رناگرن.
2- هه‌موو مۆرك و شێوازێكی ده‌وران و زه‌مانی دیاریكراو سیستمی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و رۆشنبیریی هه‌ڵهێنجراوی خۆی وهاوئاوازی خۆی ده‌سه‌پێنێت. ئه‌و لوژیكه به شێوازی عه‌قڵانیه‌ت و خه‌سڵه‌ته تایبه‌تیه‌كانی ئه‌و ده‌ورانه ده‌ڕوات و له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت و لێی وه‌رده‌گریت و پشت به دابونه‌ریته رۆشنبیریه‌كه و سیستمه به‌هاییه‌كانی ده‌به‌ستێت و به‌و زمانه قسه ده‌كات. ئه‌م نه‌وه نوێیه زوو خۆی دۆزیه‌وه و دركی به‌وه‌كرد كه خۆ له‌بیركردن و ته‌مه‌ڵی و نغرۆبوون به خه‌یاڵپڵاوی وای لێده‌كات ونده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فڕی به واقیعه‌وه نامێنێت. بۆیه پابه‌نده به ره‌هه‌ندی تاكگه‌رایی خۆیه‌وه له پشتبه‌ستن به هۆشیاری و كه‌سایه‌تی وهه‌ستی خۆی و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بتپه‌رستی ره‌تده‌كاته‌وه.
3- سیستمی فێركاری كهدهربری پێویستیه‌كانی خوێندكاره جیاوازه له‌و سیستمه فێركاریه‌ی كه مامۆستا ده‌یزانێت و خویندكار فێری ده‌بێت. هه‌ریه‌كه‌یان به لوژیكی عه‌قڵانیه‌تی ئه‌و جیهانه‌دا بیرده‌كاته‌وه كه تێیدا ده‌ژێت و نه‌ریته رۆشنبیریه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و پشت به سیستمه به‌هایه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت و به‌زمانی تایبه‌تی خۆی قسه ده‌كات. واته مامۆستا ناتوانێت زمانی خوێندكار بزانێت و قسه‌ی پێ بكات و خوێنكاریش ناتوانێت زمانی مامۆستاكه‌ی بزانێت و قسه‌ی پێ بكات.
4- پرۆسه‌ی فێركردن پرۆسه‌یه‌كی دیالێكتیكیه، واته خوێندكاریش فێری مامۆستا ده‌كات وه‌كو چۆن مامۆستا فێری خوێنكارهكهی ده‌كات.
5- ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی فێركردن میكانیكی بوو، ئه‌وه سیستمی فێركردن نیه، واته له ئیلهامبه‌خشین و به‌هره‌مه‌ندی دوور ده‌كه‌ونه‌وه و كاریگه‌ری هه‌ردولا له‌سه‌ر یه‌كتر نامێنێت و زیهنی مامۆستا و خوێندكاریش توشی خه‌یاڵی نادروست ده‌بێت و وهڕسدهبن و داده‌ڕوخێن و زۆرجار له‌لایه‌ن زۆركهسهوه ئه‌و قسه‌كردن و وه‌زع و واقیعه‌ی ئه‌و مامۆستایانه وه‌كو شتێكی قێزه‌ون و ڕشانه‌وه‌ی ڵێدێت.
6- دووباره كردنه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك له لایه‌ن مامۆستاكه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوێندكار نه‌چێت به‌لایدا و توشی وه‌ڕسبون و دووره‌په‌رێزی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه ئه‌و زمانه نازانێت كه خوێندكار به ئاسانی وه‌ریبگرێت و لێیتێبگات و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سروشتی كارلێكردن و هه‌ڵچونی ده‌رون و هه‌ستی خوێندكاره‌كه نازانێت، بۆیه ناتوانێت زانست و هۆشیاری و مه‌عریفه‌ت به خوێندكاره‌كه ببه‌خشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له جیهانێكی تردا ده‌ژێت و مامۆستا به‌وجۆره هیچ كاریگه‌ریی له سه‌ر خه‌یاڵ و خه‌ون و هه‌ست و گرنگیدانی خوێنكارهكه بۆ مه‌عریفه‌ت نابێت. له‌مباره‌وه پێویستیه‌كانی ژیانی مامۆستا و خوێندكار جیاوازه و ئه‌مه‌ش رۆڵی خۆی هه‌یه له‌م هاوكێشه‌دا.
خوێنكاری نه‌وه‌ی نوێ رۆژانه ئه‌و زانیاریه جوان و سودبه‌خشانه و ڕۆشنبیری و به‌ها و مه‌عریفه‌ته له پێگه و سایته‌كانی فێركاری و زانیاری وه‌رده‌گرێت( ئه‌گه‌ر به‌جوانی به‌كاری بێنێت)، كه هاوئاوازه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی ژیانی و دركی پێده‌كات و لێی تێده‌گات.
قه‌یرانی مامۆستایان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌جیهانێكدا ده‌ژین زۆر جیاوازه له جیهانیی دوێنێی خۆیان، جیهانێك كه به خێراییه‌كی تیژ بۆ پێشه‌وه ده‌ڕوات، بۆیه ئه‌وه‌ی خۆی نه‌گونجێنێت له‌گه‌ڵیدا واقیعه‌كه له‌بیری ده‌كات و ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه به‌قورس ده‌بینێت له‌سه‌ری و لای خۆی لایانده‌بات، بۆیه زۆرینه‌ی مامۆستایان له‌م جیهانه‌دا ناژین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیاری خۆگونجاندن و ژیان له‌م ده‌وران و زه‌مان و جیهانهیاندا نیه و ناتوانن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستی و ئامڕاز و هیما و ئامێر و زمانه‌كه‌ی بن. زۆرینه‌یان ویستی یاخیبون و خۆقوتاركردن له‌و رابردووهیان نیه كه هه‌میشه‌و به‌به‌رده‌وامی له زیهنیاندا ئاماده‌یه و زاڵه به‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه دروستكه‌ری ناهۆشیاریان و به‌خۆیان په‌یوه‌ستن پێوه‌ی. ریتمی وهرگۆڕانهكان زۆر خیراتره لهخۆگونجاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیستمی فێركاریه پێویستیه‌كانی گه‌نجانمان. چونكه ڕێره‌وی وه‌رگۆڕان له‌كاركردنی زیهنی گه‌نجانمان ئه‌وه‌نده خێرایه كه ناتوانرێت پرۆسه‌ی خوێندن و فیڕكردن و سیستمی په‌روه‌رده هاوئاوازی بێت و له‌گه‌ڵیدا بگونجێت و بگوازێته‌وه بۆحاڵه‌تی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی. بۆیه ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوان پێداویستیه‌كانی ئه‌م نه‌وه‌یه و سیستمی په‌روه‌رده و فێركردن تا دێت فراوانتر ده‌بێته‌وه. زۆرجار وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانیش راناگه‌ن به‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه پربكه‌نه‌وه.
هیچ سه‌یر نیه كه مامۆستایان هاوشان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی بنیاتنانی مه‌عریفه‌ت و رۆشنبیری و زانستی له گه‌ڵ شێواز و جۆری بیركردنه‌وه و هۆشیاری ئه‌وان نه‌بێت و نه‌یه‌ته‌وه و به‌رده‌وام نه‌بن تێیدا. ئه‌م رێگه‌و ئامڕازو ئامێرانه‌ی جیهانی نوێی بنیاتنانی مه‌عریفه‌ت و ڕۆشنبیری و فیڕكردن و زانست زۆر جیاوازه له‌وه‌ی كه ئه‌وان فێری بوون و هه‌ڵیانگرتووه و توند پێوه‌ی وابه‌سته‌ن و پیاده‌یان ده‌كه‌ن و ئاڵوده‌ی بوون، تاوه‌كو وای لێهاتووه ببێت به شوناسی مه‌عریفیان. بۆیه هیچ هاندانێك له گیانیاندا نیه بۆ فێربونی زانیاری و وه‌رگرتنی شتی تازه.
مامۆستا له‌و كاته‌دا كه سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و سروش له‌گیانیدا نامێنێت توشی وه‌ڕسبون ده‌بێت و وزه‌ی به‌هێزی وه‌رگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هیچ شتێكی نیه و كاریگه‌ریه‌كی نامێنێت و، ئه‌و هانده‌ره قوڵانه‌ی نامێنێت كه بۆ بنیاتنانی مه‌عریفه‌ت و رۆشنبیری به‌رده‌وام و فێربونی هه‌میشه‌یی پێویست بێت. شتێكی قێزه‌ون ده‌بێت كه مامۆستا به‌به‌رده‌وامی ته‌نها ئه‌و شتانه‌ی ده‌یزانێت دوباره‌ی بكاته‌وه و، به خۆی و خوێندكاریش وهڕسدهبن له شتێك كه هیچ مه‌عریفه‌تێك نابه‌خشێت و هیچ زانستێك به‌رهه‌م ناهێنێت و به‌شداری ناكات له بنیاتنانی هۆشیاری و خه‌ون وخه‌یاڵ و هه‌وڵه‌كانی خوێندكار بۆ وه‌رگرتنی مه‌عریفه‌ت و، مامۆستا به خۆی بێز و قێزی لێده‌كاته‌وه و وه‌ڕس ده‌بێت و ته‌نها كاته‌كه ده‌گوزه‌رێنێت و به‌خۆیشی ده‌زانێت كه ته‌نها و به كرده‌وه كات به‌رێده‌كات و نه‌خۆی قازانج ده‌كات و نه خوێنكاریش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست