خلیسكانی توركیا بۆ نێو زه‌لكاوی یاسای (كاتسا)ی ئه‌مریكا
Thursday, 18/07/2019, 18:42
یاسای ( كاتسا)ی ئه‌مریكا له ساڵی 2017 له دژی كوریای باكوور و ئێران و روسیا دایرشت، ئه‌م یاسایه‌ش كه به یاسای دژه نه‌یار و دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا و به‌كورتكراوی (كاتسا) ناسراوه، چه‌ندین برگه‌ی قورسی تێدایه و مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه دیاریده‌كات كه به نه‌یار یان دوژمن ناوبروان و سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی یاساكه به سه‌پاندنی سزای ئابووری و سه‌ربازی ده‌ست پێده‌كات و به جۆره‌ها رێگه‌ی دژایه‌تی قورسی تێدایه كه به كوشتنی سارد یان له سه‌رخۆی دوژمن یان نه‌یار ناوده‌برێت.
توركیا به ته‌واوكردنی بۆندی كڕینی موشه‌كی ئێس 400ی روسی، خۆی خسته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و یاسایه ده‌یانگرێته‌وه. ئه‌ردوگان گره‌وی له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی ترامپ ده‌كرد كه وتبووی؛ توركیا ناچاربووه له‌و ره‌فتارانه‌ی و هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه جگه له په‌نابردن بۆ روسیا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له زه‌مانی باراك ئۆباما موشه‌كی پاتریۆتی پینه‌فرۆشتوون، به‌ڵام مه‌زه‌ندی گره‌وی ئه‌ردۆگان شكستیهێناو له‌م رۆژانه‌دا و پاش گه‌یشتنی موشه‌كه روسیه‌كه‌ی روسیا بۆ توركیا، ترامپ نه‌یتوانی توركیا له‌و یاسایه بپارێزێت و، به‌وشێوه‌یه‌ش توركیا خۆی له چه‌قی سزاكاندا ده‌بینێته‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌ردۆگان قاچی له قوڕه‌خسه‌ته‌كه گیریبه‌ستووه و نازانێت روو له‌كوێ بكات؛ له‌گه‌ڵ روسیا بمێنێته‌وه و ته‌واو له‌و زه‌لكاوه‌ی به‌ده‌ستی خۆی دروستیكرد نغرۆ بێت یان په‌شیمان بێته‌وه و ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر قورسه به‌ڵكو ئه‌سته‌مه و تا راده‌ی مه‌حاڵیشه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه یان پاشه‌وه هه‌ر زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی خۆی تێدایه، بۆیه ملهوری و نه‌رجسیه‌ت و زوڵم هه‌ر ئه‌مه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و له‌مه‌ودوا ده‌رده‌كه‌وێت كه گوریسه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان چه‌ن كه‌وتۆته لێژی و ناتوانێت پییرابگات و بیگرێته‌وه.
دوێنی و به كوشتنی جێگری قونسڵگه‌ری وبه‌و شێوه ئاڵۆزه و به‌ده‌ستی نادیار و به شێوه‌یه‌كی بێوێنه و هه‌ڵگری هه‌زار ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای قورسبونی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاینده‌ی بۆ توركیا ده‌رخست و ده‌بێت چاوه‌رێی هه‌نگاوگه‌لێكی ئه‌وتۆ بكات كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ست ساڵه به‌خۆیه‌وه نه‌یبینوه و به ئارامی و ئاسوده‌یی ژیاوه وكوڕه به‌نازه‌كه‌ی ناتۆبووه و له زۆر به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره پارێزراوه. ئه‌مرۆش ده‌بێت چاوه‌رێ كرده‌وه‌ی قورس و خلیسكانی زیاتر بێت، بۆیه هه‌لێكی زێرینه كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا و به تایبه‌تی كورد هه‌نگاوه راست‌و دروسته‌كانی خۆیان دراسه‌ت بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ره‌فتار بكه‌ن و به وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات و ئاینده‌ی ئاڵۆزی توركیادا بكه‌ن و ده‌توانن زۆرترین قازانج له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ئه‌ردۆگان به‌ده‌ست بێنن.
تا ئه‌ردۆگان له‌م ره‌فتارانه و كه‌له‌ره‌قی و ملهوریه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌نده هه‌لی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌ست كورد كه كه‌لێنه‌كانی له‌به‌رچاو بگرن و له هاوكێشه نوێكان به‌كاری بێنن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه هه‌وڵه‌كانی توركیا له خۆپاراستنی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی به نه‌یاری ئه‌مریكا ده‌ناسرێن و خۆی له‌و یاسایه بپارێزێت شكستیهێناو، ئاواتی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیبو كه یاسای كاتسا له 2017 ئیمزا كراوه و توركیا بۆندی كرێنی موشه‌كی ئیس 400ی له 2016 ئیمزا كردووه، به‌و ئه‌گه‌ره ی یاساكه نایگرێته‌وه و به‌رپرسه‌كانیشی له‌و هه‌وڵه‌دا بوون ئه‌و كه‌لێنه بقۆزنه‌وه، به‌ڵام له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون، به‌پرسانی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاسایه توركیاش ده‌گڕێته‌وه و له‌مه‌ودوا ده‌ردانه‌كانی زۆرتر ده‌بن و ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێران و كۆریای باكووری پێشتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت ئه‌وا زۆر باشتر نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست