ئه‌و كه‌سانه‌ی واده‌زانن له‌م كوردستانه له‌وان عاقڵمه‌ندتر نیه ؟
Thursday, 24/01/2019, 21:02
رۆژێك پرسیارێكم له سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای بوغرای ئه‌م كوردستانه‌م كرد و وتم؛ ئایا ئێوه به خۆتان حه‌ز ئه‌كه‌ن یان رونتر بڵێم مه‌به‌ستتانه كوردستان پێشبكه‌وێت و له‌م قوڕاوه ده‌ربچێت كه له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌ی ده‌ستی ئیوه هاتۆته ئاراوه. وتی: بێگومان ئه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی خۆبه‌ختكردن و قوربانیه له پێناو چیدا بووه. وتم ئێوه پێتانوایه و له‌وباوه‌ردان كه كوردستان ئه‌و خه‌ڵكه عاقڵمه‌نده‌ی تێدایه كه بتوانێت وه‌زعی خه‌ڵك بخاته سه‌ر سكه‌ی خۆی و له ئێوه جوانتر و زانستیانه‌تر به‌رێوه‌ی به‌رێت. وتی رێژه‌یه‌كی نوخبه‌ی باشی تێدایه و عه‌قڵیه‌تی مه‌زنیشمان هه‌یه. وتم باشه كه هه‌یه له ئێوه جوانتر به‌رێوه‌ی به‌رێت و له زۆلكاو ده‌ریبكات و ئێوه مه‌به‌ستتان بێت كوردستان قوتاری بێت و هه‌ر ئێوه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یران و دواكه‌وتوییه‌ن، رێگری چیه و بۆچی به‌خۆتان بوار بۆ ئه‌و زانایانه ناده‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێبده‌ن ئه‌وان سوكانه‌كه بگرنه ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی جیده‌ستی ئێوه راستبكه‌نه‌وه. وتی ئه‌وه له‌سه‌ر حه‌زی شه‌خسی من نه‌وه‌ستاوه و حزب حوكم ده‌كات و ململانێی ئه‌م حزبانه بواری بۆ ئه‌و عه‌قڵانه نه‌هێشتۆته‌وه و ئه‌وه‌ش باش بزانه ئه‌گه‌ر حزب خۆی لابدات ناكه‌وێته ده‌ست ئه‌و عاقڵمه‌ندانه و له‌مه خراپتر ده‌بێت. وتم: بۆچی، وتی: تۆ حساب بۆ بارودۆخه گشتیه‌كه و په‌یوه‌ندیمان به عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و مه‌رامه‌كانیان ناكه‌یت.
وتم حزب ئامراز نیه بۆ خزمه‌تكردن و پێشكه‌وتنی گه‌ل، وتی: به‌ڵێ. وتم، كه‌وا بێت حزبه‌كانی ئێوه و سه‌ركردایه‌تی هۆكاری راسته‌قینه‌ی خراپی بارودۆخه‌كه‌ن نه‌ك كۆی گشتی گوشاره‌ی بیری میله‌ت و مه‌رامه‌كانی ده‌وره‌به‌ر و پیلانه‌كانیان، وتی: تا راده‌یه‌ك وایه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش عه‌قڵ و پلانی ده‌وێت كه یاسا باڵاده‌ست بێت و عاقڵمه‌ند سه‌ركه‌وێت و ده‌بێت ئه‌مه به قۆناغی سروشتی خۆیدا بروات و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی گه‌وره نه‌كه‌ین مه‌ودای راگوزه‌ر كه‌م ده‌بێت. وتم باشه كه ئویه رێگر بن له چاره‌سه‌ر، ئێستا میله‌ت حه‌قی خۆیه ئێوه شاربه‌ده‌ر بكات، وتی مه‌به‌ستت چیه، وتم وابێت یه‌كه‌مین هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێمه‌ی كورد ئێوه‌ن، واته ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه ده‌رسترۆیشوه‌ی له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌رناكه‌ن و، واتان كردووه كه دوژمنان و داگیركه‌رانی ناوچه‌كه و جیهان یاریمان پێده‌كه‌ن. وتی چی بڵێم. له كۆتاییدا وتم تو ئه‌و خوادیه، میله‌ت حه‌قی نیه ئه‌گه‌ر كارێك بكات كه سوربزانێت له ده‌رئه‌نجامی كرده‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بارودۆخه‌كه‌ی كاتی سه‌دام حسێنیش و، به خانه‌قینیه‌كه‌ی به‌ئێوه بلێت( ببه‌سه دی ببه‌س)و قۆڵێ لێهه‌ڵماڵێت و راپه‌رێت، واته به توڕه‌ییه‌وه هه‌مووان هه‌ڵسن و بڵێن ( به‌س بوو به‌س) و راپه‌ڕن و كوردستانبه‌ده‌رتان كه‌ن و شله‌ژانێكی ئه‌فرێنه‌ر دروست بكه‌ن كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نادیار بێت. وتی به‌خوا برا ئه‌گه‌ر به خۆماندا نه‌چینه‌وه كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه تۆ ده‌یڵێیت، به‌ڵام من تا راده‌یه‌ك گه‌شبینم بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بین به‌خۆماندا بچینه‌وه.
كاتیك به‌سه‌رهاتی ئه‌و گه‌وره عاقڵماندانه‌ی جیهان ده‌خوێنیته‌وه و به‌رواردێك له‌گه‌ڵ ده‌سترۆیشتوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ده‌كه‌یت، به‌زه‌ییت به خۆت و میله‌ته‌كه‌شدا دێته‌وه. نه‌گبه‌تیه‌كه‌ی له‌وه‌دا ده‌بینیت كه بچوكترینیان خۆی به عه‌بقه‌ریترین كه‌سی ئه‌م دونیایه ناگۆرێته‌وه و له خۆباییبون بۆته پیشه‌ی زۆرینه‌یان كه نازانێت به هۆكاری بنه‌ماڵه‌یی یان حزبی یان رێكه‌وت یان بازرگانی و پله‌و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئیستغلال كردنی باری ناهه‌مواری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی كوردستان ئه‌و چانسه‌ی پێ به‌خشیوه و ئێستا نه‌ك حاكمی ره‌های كوردستانه به‌ڵكو خۆی به سوقرات و فۆڵتیر و مۆنتسكیۆ و ته‌نانه‌ت ماركس و بژارده بلیمه‌ته‌كانی بنیتانانی ده‌وڵه‌ته‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش ناگۆرێته‌وه.
خه‌یاڵكردن و ده‌رچون له قاوغی راسته‌قینه‌ی خۆت و راكردن به‌دوای تراویلكه و هه‌ڵمبینی و خیاڵپڵاوی بینین به حه‌قیقه‌تی ره‌ها و خۆجیاكردنه‌وه له خه‌ڵكی ئاسایی كۆمه‌ڵكه، ئه‌و نه‌رێنیه‌ت پیشان ده‌دات كه له ده‌ردانی ئه‌م حۆره فكرانه هه‌ڵده‌قۆڵن كه به رۆیشتن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته ئاراوه.
جا به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی وه‌زعی كوردستان به‌خۆمانین پێش هه‌ر هۆكارێكی تر و ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره له‌به‌ر هۆكاری تایبه‌تی كه‌سی و حزبی و به‌ناوی شۆرش و ئاینده‌ی میله‌ت و قوربانیدان جڵه‌وی حوكمی گرتۆته ده‌ست و به‌م شێوه‌یه‌ش به‌رێیده‌كات. كه‌وابێت چاره‌سه‌ر لای میله‌ته كه بارودۆخی تایبه‌تی خۆی فه‌راهه‌م بێت و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی نوخبه و بوێر و به بیروكرده‌وه‌ی رێكخراوه‌یی و عه‌قڵمه‌ندانه‌وه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بكات، نه‌ك ئه‌م سه‌ركردایه‌تی و حزبانه‌ی ئێستا وا له‌سه‌ر ساحه‌ی كوردستانن و ئه‌وانه‌ی خۆیان پێداهه‌ڵواسیوه بتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵی به نوخبه‌یه‌كی زۆر كه‌می عه‌قڵمه‌ند و دڵسۆز و به‌توانا و به پشتیوانی میله‌ت ده‌كرێت، بێگومان ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م و دوا چاره‌سه‌ره، ئه‌گینا هۆكاره‌كان ئه‌وه‌نده تێكچرژاون و له‌ملی ئه‌مانه ئاڵاون و به‌ده‌ستی خۆیان دروستیان كردووه و، وایلێهاتووه كه ئه‌وه‌ی هه‌یه ناتوانێت خۆی چاك بكاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست