کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


رایه‌ك له‌سه‌ر (به‌لێ)ی (گشتپرسی) یه‌كه‌ی توركیا

Wednesday, 19/04/2017, 22:57


به‌ده‌ر له‌ ره‌شبینانی له‌مه‌ر خۆمان له‌ سه‌ر سه‌ركه‌وتنی (به‌ڵێ) ی گه‌لانی توركیا له‌ گشتپرسی یه‌كه‌ی كه‌ له‌سه‌ر گۆرینی ماده‌كانی ده‌ستوره‌كه‌یان ئه‌نجامدرا . به‌ پێی لێكه‌وته‌كانی، وای ده‌بینم كه‌ له‌ زۆر رووه‌وه‌ به‌ ئه‌رێنی ده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆ پرسی گه‌لی كورد به‌ گشتی و بۆ كوردستانی باكوور به‌تایبه‌تی .
له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌كیه‌كانی توركیاوه‌، به‌م گۆرینه‌ زۆر شتی شاراوه‌ی بن به‌ڕه‌ی ناكۆكیه‌كانی توركیا و رۆژئاوا ده‌رده‌خات و توركیا توشی قه‌یران گه‌لێك ده‌كات كه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێت به‌تایبه‌تی له‌ رووی ئابووریه‌وه‌ وئه‌مه‌ش وای لێبكات ئاراسته‌ سایسی و ئابووریه‌كانی زیاتر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات خلبێته‌وه . واته‌ له‌ له‌ ده‌رئه‌نجانی دابرانی له‌ مه‌یلی چونه‌ نێو یه‌كێتی ئۆرپا به‌ یه‌كجاری  وای لێبكات  له‌ دواجاردا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكه‌ونه‌ مه‌ترسیه‌وه و وڵاتانی ئۆرپا  فشاریكی زۆری بۆ بهێنن و ئه‌ویش نه‌توانێت مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جێ بكات و له‌ نێوان دوو به‌ره‌دا گیربخوات و بۆ دواجار ناچار ه‌بێت رۆژهه‌ڵات هه‌ڵبژێرێت . له‌م به‌ینه‌شدا مه‌یل و نه‌رجسیه‌تی ئۆردوگان به‌ربه‌ستێكی زیاتر دروست ده‌كات و ناتوانێت به‌ری گشتپرسیه‌كه‌ به‌ ئاسانی و هێمنی بخوات و گه‌له‌كه‌شی توشی نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره‌ده‌كات و هه‌وڵی گه‌رانه‌وه‌ بۆ زه‌مانی عوسمانی و ته‌نانه‌ت دروستكردنی ولایه‌ته‌كان وای لێده‌كات هه‌وڵی قازانج سه‌ری بنمایه‌كه‌شی بخوات نه‌ك قازانج بكات و به‌مه‌ش له‌ (عه‌لی و له‌ وه‌لی) شی بكاته‌وه‌ .
توركیا له‌م قۆناغه‌ی پاش گشتپرسیه‌كه‌ تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به‌ هه‌وراز و نشێوێكی یه‌كجار سه‌خت دا ده‌روات و وا ی لێده‌كات كه‌ به‌ یه‌كجاری خۆی بهاوێته‌ باوه‌شی روسیاوه‌ به‌ تایبه‌تی و به‌ڵام مه‌یلی له‌ ئه‌مریكاش نابرێت و، بۆ یه‌كه‌مجار به‌ ناچاری ده‌رگای به‌ره‌ی رۆژئاوایبه‌ تایبه‌تی وڵاتانی ئۆرپا له‌ خۆی دابخات . ئه‌مه‌ش فشارێكی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی گه‌وره‌ی  له‌سه‌ر دروست ده‌كات و له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی دووری ده‌خاته‌وه‌، كه‌ له‌ دژی كورد و ئامانجه‌كانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ توشبونی به‌ ده‌رهاویشته‌ی ورده‌كاریه‌كانی قورسایی ئابووری و سیاسی فشاری وڵاتانی رۆژئاوا له‌ پێویستیه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه له‌ رووی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شتوگوزار و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانه‌وه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ .
له‌لایه‌نی نێوخۆییه‌وه‌. له‌ وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، تا كێرڤی دیكتاتۆریه‌ت باڵاتر بێت و سته‌م و ره‌گه‌زپه‌رستی و زوڵم و زۆر زیاتربن و خۆسه‌پێنتر و خوێنرێژتر بن، ئه‌وه‌نده‌ روخانی ئه‌و وڵاتانه‌ خێراتر ده‌بێت و ڕزگاری دوو به‌قه‌د ئه‌وه‌ بۆ گه‌لی كوردستان و پرسه‌كه‌ی ره‌واتر و سه‌ربه‌خۆیی و بریاردانی مافی چاره‌نوس و ئاسانتر و نزیكتر ده‌بێته‌وه‌. روخانی سه‌دام و ئه‌م پشێویه‌ی سوریا و وه‌زعی گه‌لی كوردستان له‌و دووڵاته‌دا، ئه‌گه‌ر به‌راوردیان بكه‌ین له‌گه‌ڵ توركیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی پێشوودا جیاوازیه‌كانمان بۆ ه‌رده‌كه‌وێت .
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، ئه‌م به‌ڵێ یه‌ ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی لێكترازانی گه‌لانی توركیا، جگه‌ له‌وه‌ی ئێستا به‌هۆی جیاوازی ئیتنی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و تایفیه‌وه‌ جیاوازی و ناكۆكی زۆر له‌ ئارایه‌" به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ به‌دواوه‌ بارودۆخه‌ نوێ كه‌ جیاوازی ئایدیۆلوۆجی سه‌خت دێنێته‌ ئاراوه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ نێوخۆی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان خۆیشی ( حزبی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پێدان ) ئه‌گه‌ری ململانێی سه‌خت و جیابونه‌وه‌ و ناكۆكی گه‌وره‌ دێته‌ ئاراوه‌ و گه‌لانی توركیاش توشی نه‌هامه‌تی ده‌كات .
به‌ تایبه‌تی ئه‌م گشتپرسیه‌، ئۆردوگانی له‌ هه‌وادارن و لایه‌نگران و پشتگیری كه‌رانی خۆی له‌ دوو پارێزگای گه‌وره‌ دابری، كه‌ هه‌ر ئه‌وان بوون گه‌یاندیانه‌ ئه‌م پێگه‌یه‌، ئه‌وانیش ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبوڵن، كه‌ له‌وێدا ده‌نگی نه‌خێر زیاتر بوو له‌ به‌ڵێ . له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌ردۆگان ببێت به‌ سه‌رۆكی وڵات رووده‌كاته‌ هه‌نگاونان بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئاواته‌ له‌مێژینه‌كه‌ی خۆی، كه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانه‌ و، له‌و به‌ینه‌شدا دروستكردنی ویلایه‌ته‌كان خۆی ده‌سه‌پێنێت و، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی فیدراڵیزمی ئیداری هه‌نگاوێكه‌ بۆ پێشه‌وه‌، له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌لی كورد و ده‌توانن له‌وێوه‌ خه‌باتی زیاتر بكه‌ن بۆ مافه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی تر .  ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌نده‌ ده‌ستوریه‌كان چه‌ند ئۆردوگان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی زیاتر وبه‌هێزتر بكه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌ لێكه‌وته‌كانی لاوازی ده‌كه‌ن و ناچار ده‌بێت ده‌ست بۆ ئاشته‌وایی ببات، له‌ ده‌رئه‌نجامی زۆربونی نه‌یاره‌كانی ته‌نانه‌ت له‌ هاورێ و هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی خۆیشیدا . له‌وباوه‌ره‌دام، كه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانیش پشتی لێبكه‌ن و له‌وێدا به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ فراوانه‌كانی، ئه‌ویش ده‌توانێت  به‌ هه‌نگاو هه‌نگاوی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد خۆی راگرێت و به‌ره‌نگاری نه‌یاره‌كانی بێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی هێزه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌ توندره‌وه‌كان، له‌وێشدا عاقڵمه‌ندی و زانایی كورد له‌ به‌كارهێنانی ئه‌م فاكته‌رانه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و پێشهاته‌  ئه‌رێیانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و، له‌و باره‌وه‌ گومان له‌ توانای كوردانی كوردستانی باكوور ناكه‌م . بۆیه‌ ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ (به‌ڵێ ) كه‌ی گه‌لانی توركیا به‌ قازنج و ئه‌رێنی بۆ پرسی كورد بكه‌وێته‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە