کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەشێت ئابڵوقە بخەیتە سەر خۆت

Monday, 05/12/2016, 21:37


هەر کە گوێم لەوە بوو، یەکسەر وتم ئەگەر کیمیاویشمان هەبوایە لەدژی خۆمان بەکارمان دەهێنا . بەڵێ، رێکخراوی هیومان رایتس ۆچ لەسەر زاری لوما فەقیە جێگری بەرێوەبەری رێکخراوەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ( لەودەڤەرە پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتی رەهای بەدەستە و سەرجەم بازگەکان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەودایە )  بەوە تاوانبارکرد کە ئابڵوقەیەکی هەمەلایەنی بە تایبەتی ئابووری توندی خستۆتە سەر خەڵکی مەدەنی شارۆچکەی شەنگال، ئەم کردەوەش بەوە دەژمێرێت کە لێدانێکی هاوشێوەی رەفتارەکانی بەعس و داعشە لەو خەڵکە دەدرێت، بەڵام بەدەستی خودی کوردەکە خۆی . 
ئەمە هەواڵە، روداوێکی ئەوکاتەی دکتاتۆرەکەی بەغدای هێناوە یادم لە بازگەیەکی نێوان هەرێم و عیراقدا، کە لە کاتی قەیرانی ئابوری و ئابڵوقە خستنەسەر خەڵکی کوردستان لە نەوەتەکانی سەدەی رابردوو، چۆن لە بازگەیەکدا ژنێکی بە چەند لیترە بەنزینێکەوە گرت و هەر بە بەنزینەکەی خۆی سوتاندی . 
لێرەدا جگە لە رەفتاری سیاسی نابەجێ و بەکارهێنانی هەموو ئامرازێکی نایاسای و نا مرۆڤایەتی و لە گرتن و کوشتن و برین و تیرۆر و سنور بەزاندن لە دوژمنکاری لە ملاملانێی نێوخۆیی تەنانەت لەگەڵ هاوزمان و هاونەتەوە و هاووڵاتی خۆتدا چیت بۆ دەمێنێتەوە، لە رقوکینەو دژایەتیدا بەکارت نەهێنابێت . 
ئەگەر تۆ لە، زیندانی کردن، کوشتن و برین و شەری خۆخۆیی و براکوژی، تیرۆر، نانبرین و رێگە گرتن لە پەیداکردنی بژێوی ژیان، ئازاری سایکۆلۆجی و جەسەدیش، راونان و دەرکردن لە شوێن و وڵاتی خۆت، دەرکردن لە کاری ئاسایی، بە هەموو شێوەیەک موحارەبە کردن و دژایەتی سیاسی ئابووری و تەنانەت لە رووی رۆشنبیری و وەرزشیشەوە، چی دەمێنێتەوە لە بەرامبەر هاوزمان و هاونەتەوەکەی خۆتدا نەتکردبێت جگە لە بەکارهێنانی کیمیاوی و ئەنفال کردن، کە ئەوەش لەبەردەستدا نەبووە و بەکارت نەهێناوە نەک بە هۆی سڵکردنەوە لە بەکارهێنانی و شەرم کردن لە میلەت .
بۆیە، ئەو قسە زلانەی لەمەر خۆشەویستی میلەت و نەتەوەپەرستی و قوربانیدان بە بەرژەوەندی لە لایەن ئەمانەوە دەکرێت، جگە لە خۆڵ کردنە چاوی خەڵک هیچ شتێکی تر نیە . کە توشی دەسەڵات و خەڵکێکی لەم جۆرە بیت و دەستبەجێ توانای گۆرینت نەبیت،  ئەی چارەسەر  ؟
دیارە کۆمەڵێک حزبی سەرەکی و دەتوانین بڵێن حساب بۆکراو لە نێو خەڵکدا هەن و، هەریەکەو گیرۆدەی دەستی بارێک بووە و بارودۆخە بابەتیەکە رێگەی پێ نەداون لە بەرامبەر تاکە لایەنێکی دەسترۆیشوی دەسکەلای دەستی دەرەکی و ئیستغلالکردنی ئاستی هۆشیاری گشتی و  رۆشنبیری خەڵک و بەرژەوەندخوازان، توانای گۆرینی ریشەییان هەبێت، کام رێگە گونجاوە بکریتەبەر بۆ هەر هیچ نەبێت کەم کردنەوەی زیانی ئەم تاکەلایەنە بوغرابووە تووشبوەی دەستی نەزانی خۆی .
ئابڵوقە خستنە سەر میلەتی خۆت بە هۆکاری فشاری دەرەکی و وابەستەیی و گیرۆدەی نەزانی هەڵە و نەرجسیەت و بەرژەوەنخوازی تەسک و ملکەچ بون بۆ لایەنی دەرکی بە دەستی خۆت، ئەم رەفتارە تا چ رادەیەک بە موڵکی خۆت هێشتویتەوە و تا چەند بریارەکانت زادەی دەست و بیرکردنەوەی خۆتن و بەدەستی خۆت جێبەجێی دەکەیت، ئەگەر ئەمە بەکرێگیراوی بە شێوەیەک لە شێوەکان نەبێت، ئەی چی دەگەیەنێت . بەڵام سەرسورمان لەوەجایە کە رووقایمی ئەم جۆرە لایەنانە تا رادیەکە کە رۆژ نیە باسی وڵات و سەربەخۆیی و ئازادی و مافەکانی خەڵک نەکەن، ئەم ئاستە نزم و لە قورگیراوەی لایەنی دسەڵاتدار ، جگە لە شۆرش و گۆرینی ریشەیی بە چی چارەسەر دەکرێت . ئەمەش لە توانای خەڵک نەبێت و بەخۆی کۆشک تەلاری ئەمانە تێک بدات، ئەم حزبە بەرژوەنخوازانە، لە بەرامبەر ئەم شێوە دەسەڵاتە گەندەڵانەدا کە بە خۆیان بەشێکن لە پرۆسەکە، ناتوانن بوەستنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە