واشنتۆن یاری بە ( کارتی کورد ) دژ بە دیمەشق و( هاوکێشەی هەمەدان) و ئۆردوگان دەکات
Thursday, 25/08/2016, 0:36
خلۆربونەوەی ئەمریکا بەرەو لێکەندنەوەی ( کوردستانی سوریا ) ؟
خلیل حرب
و: عیماد عەلی
شەری حەسەکە بە توندی چووە نێوەخنی ململانێ نێودەوڵەتیەکەوە و، ئەو وچانگرتنە (برایانەی) کە خۆی بەسەر پەیوەندی دیمەشق و جەنگاوەرە کوردەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی دووری سوریادا، کە هاوشانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باشوری رۆژهەڵاتی ناوخۆی تورکیا و قەڵاکەیان لە شاخەکانی قەندیل ی عیراقی پەیوەند بە خاکی ئێران فەرزکردبوو، لەناوبرد .
بەوەوە نەوەستاوە، کە ناکۆکیەک لە نێوان هێزەکانی سوریا و تیمە کوردە چەکدارەکان لە سەر شوێنێک لێرەوە و پێگەیەک لەوێی نێو شارەکە بێت، کە لە نێوان خۆیاندا دابەشیان کردبوو، هەواڵەکانی ئەم دواییە وامان پێ رادەگەیەنن و ئاماژە بەوەدەکەن کە هێرشێکی گەورەی جەنگاوەرانە بۆ سەر پاشماوەکانی سوپای سوریا لە پێگەکانی شارەکەدا کە زۆرینەی عەشیرەتی عەرەبی تێدایە، لە ئارادایە .
فرۆکەوانی سوپای ئەمریکا بە کتوپری گەیشتە ئاسمانی حەسەکە، کەچی فرۆکە جەنگیەکانی سوریا بوردومانی پێگەکانی جەنگاوەرانی کوردیان لەشارەکە کردبوو... موسکۆ هەندێک هەواڵی دزە پێکرد کە ئامادەیە بۆ ئۆپراسیۆنی عەسکەری گەورە لە سوریادا.. پەیامەکە چیە ؟
مەولود چاوش ئۆغلو لە سەردانێکی رانەگەیەنراودا، پێرێ لە تاران بوو، کەچی بۆ رۆژی دواتر باسیان کرد، بەیاننامەیەکی سوپای سوریا جەنگاوەرانی ئاسایشی حەسەکە بە ( باڵی عەسکەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەقەڵەم دا) . ئەنقەرەش گوێی لە بەیاننامەکە بوو . رێکخراوی پەژاکیش لای خۆیەوە بە پێی گەورەکردنی راگەیاندنەکانی کەنداو، چالاکیەکانیان لەو شوێنە سنوریانە زیاتر کردووە کە کۆمەڵگەی کوردی ئیرانی تێدایە . سالح موسلم، سەرۆکی یەکێتی دیموکراسی کورد، لە کوردستانی عیراق بوو بۆ کفتوگۆ لەگەڵ بریکار و پێخەسوی جیابونەوەی کورد مەسعود بارزانی، لە کاتێکدا کە باس لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ جەنەراڵی ئەمریکی شون ماکفرلاند فەرماندەی( هاوپەیمانی ئەمریکا ) دا دەکەن .
پێکدادانی ئێستای حەسەکە بەدەرە لە پێوەر و هاوکێشەکانی پەیوەندی نێوان دیمەشق و هەندێک لایەنی کورد لە حەسەکەدا، روداوێکی لاتەریک نیە لەوانی تر . چەند رۆژێک بەسەر ئەو ( بۆند ) ەدا تێدەپەرێت کە ( داعش ) ی لە شارۆچکەی مەنبەج دەرکرد، کێ کردی و کێ سەرپەرستی کرد و چی بەدوادا دێت ؟ هەمووی تا ئێستا دیار نیە، بەڵام ئەوەی روون و دیارە کە یەکینەکانی کوردی هاوبەش لە ( هێزەکانی سوریای دیموکرات )، لایەنێکی سەرەکی ئەم ( بۆند )ە یە . ئێستا پێشبینیەکان دەربارەی رێرەوێکی ئارامی تر بۆ ( داعش) لە جەرابلس هەیە . سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن باس لەوە دەکەن کە( فەیلەقی شام )هێزەکانی لە خاکی تورکیا لە نزیک گوزەری مەرزی نێوان قەزای ( قرقمیش )ی تورکی و شارۆچکەی جەرابلوس کۆکردۆتەوە ، وەک رێخۆشکردنێک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چونە نێو شارەکە و کۆنترۆڵ کردنی . ئەمە لە کاتێکدا دێت کە داعش هەوڵی دووبارەکرنەوەی بەرەی فرۆکەخانەی کویرس دەدات دژ بە سوپای سوریا .
ئەو تفەنگانەی کە وادانرابوو لە مەنبەج و کۆبانی( عین العرب ) و شوێنی تر شەری دژ بەیەکتری پێ بکرێت، ئێستا، بەیەک دەگەن، هەرچەند لە شوێنە جیاوازەکان، دژ بە نەیارەکانی بونی سوپای ئەمریکا، چ دژ بە هێزی مارینز بێت، کە پێش دوو رۆژ باسی بونیان لە حەسەکە کرا، یان لە بنکەی رمیلان و کۆبانی، بە پشتی هێزەکانی فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئەڵمان، کە نوێنەری ئەو حکومەتانەن کە پێشتر بۆ پشتگیری داوەتی کورد جوڵەیان پێکراوە لە باکووری عیراق و سوریا، ئەمەش بە خلۆربونەوەی ئامادەباشی ئەمریکا و هاوپەیمانی ئەتڵەسی لە سوریادا لەقەڵەم دەدرێت، وەک خلۆربونەوەی لە عیراق لە سەرەتای نەوەتەکان و سەپاندنی پرۆفایت کۆمفرد، دادەنرێت، کە بە زەمینە خۆشکردن دادەنرێت بۆ لێکردنەوەی بۆ هەتاهەتایی .
ئەگەر رۆژئاوا لەو کاتەدا بە یاسا نێودەوڵەتیەکان چەکدار بوو، رێگەی پێدرا کە رێگە لە هێزی ئاسمانی عیراقی بگرێت لە باکوری وڵاتەکە، روداوی دوێنێی حەسەکە بۆ یەکەم جار راگەیاندنی پینتاگۆن بە سورانەوەی فرۆکەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی وڵاتەکە بە ناوی پاراستنی سەربازانی مارینز باسکرا، کە ئەوانیش ناچار بوون بۆ خودپارێزی بەرەو سنورکانای تورکیا بگەرێنەوە، ئەمەش گۆرانێک لە ئامرازی کاری ئەمریکا دەردەخات کە هیچ یاسایەکی نێودەڵەتی پشتگیری ناکات، لەکاتیکدا پێکدادان لە نێوان کورد و دەوڵەتی سوریادا لە ئارادایە .
بەڵام پەیامەکانی حەسەکە ناوەرۆکی تر لەخۆ دەگرێت، کە ترسناکیەکەی کەمتر نیە . پێکدادانی کورد و دەوڵەتی سوریا، لە کاتێکدا دێت کە دەوڵەت لە لوتکەی روبەروبونەوەدایە لەگەڵ سوپای فەتح لە گوندەکانی حەلەب، کەچی کوردەکانی حەلەب لە گەرەکی شێخ مەقسود بۆ نمونە، شانبەشانی سوپای تورکیا بەرگری لە شارەکەدەکەن کە پێش چەند رۆژێک ناوقەدی خواروی رۆژئاوای بەزێنرا، بەچەند رۆژێک پێش بەیەک گەیشتنی کۆبونەوەی لوتکەی ئەردۆغان و پۆتین، کە یەکێک لە ناونیشانەکانی کۆبونەوەکە مەلەفی پەیوەندەیکانی روسیا و پرسی کورد بوو و، ئەنقەرە دوای کۆبونەوەکەی سان بترسبۆرگ چەندین جار رایگەیاندووە ، کە خۆی و مۆسکۆ و تاران، پەرۆشی ( یەکێتی و سەلامەتی خاکی وڵاتی سوریا ) ن . پێکدادانەکەی حەسەکە، لە پاش ئەو تورەبونەی تورکیا کە بەروونی لە دژی هەڵوێستی ئەمریکا لە مەر کودەتا شکستخواردوەکەی تەموزی تورکیا دێت .
ئەنقەرە بە ترسەوە چاودێری پێشرەویەکانی کورد بە درێژایی سنوری حەسەکە بە تێپەربون بە شارۆچکەی کۆبانی و بەستنەوەی بە عەفرین لە رۆژئاوا و بە تێپەربون بە رۆژاوای فورات پاش کۆنترۆڵ کردنی مەنبەج و، دواتر پێکهێنانی پشتێنەیەکی کورد بەسەکبەستراوی کوردیەوە، دەکات .
واشنتۆن ئێستا بریاری داوە یاری بە ( کارتی کورد)ەوە بکات . خۆهەڵقورتانی روسیا لە دیمەنی سوریا لە رێگەی (بنکەی هەمەدان) ی ئیرانەوە، لەگەڵ قسەکانی تورکیا لەسەر حەتمیەتی نزیکبونەوەی موسکۆ و تاران و، رەتکردنەوەی هەر شتێکی زەلیلکاریانەی روسیا، وادەکات ئەمریکا ئامادەباشی بکات بۆ وەڵامێکی روون لەو بارەوە و کوردانی باکوری سوریا بە کاردێنێت بۆ تێکەڵکردنی کارتەکانی کاری روسیا – سوریا – ئێران .
یەکەمین پەیامی ئاسایی لە سورانەوەی فرۆکەکانی ( پینتاگۆن ) : بۆ وەستاندنی بوردومانەکانە لەدژی جەنگاوەرانی کورد لە حەسەکە .
بەڵام ناوەخنی دووری ئەم دیمەنە، وەک چاودێران دەیبینن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەوڵدانە بۆ ریشەکێشکردنی بونی دەوڵەتی سوریایە لە رۆژهەڵات و باکوری سوریا لەو سێ پێگەیەی ماوە؛ دێر ئەلزۆر ، حەسەکە و قامشلی، ئەمەش هەرەشە لە چارەنوسی عەشیرەتە عەرەبیەکانی دەکات لە شەرێکی دیموغرافی و هەڵکەندیان لە شوێنەکانیان و، روبەروبونەوەی کردەوەی رەگەزیدان، کە لەم داویانەدا لە ئاگربەردانە دۆکیومێنت و فایلی موڵکداری شاری مەنبەج کرا لە پاش چونە ناوەوەی جەنگاوەرانی کورد بۆ شارەکە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار تێبینی ئەمە دەکات :
1-واشنتۆن بە ئەردۆگان دەڵێت پۆتین ناتوانێت دەستەبەرت بکات لە بابەتی کورد دا .
2-لە توانای ئەردۆگان دا هەیە کە بەدواداچون بۆ ئەوە بکات لە حەسەکە روودەدات و، بزانێت کە هیچ لایەنێک لە شەرعیەتی حوکم لە دیمەشق پەرۆشتر نیە لە نەهێشتن و لێکەندنەوەی کورد و ئاگرە ئیقلیمیە سورەکەی .
4- ئێمە لەبەرامبەر دوو مانگی زۆر پرین لە لوتکەی ترسی سوری . چاوپێکەوتنی لافرۆف و جون کیری لە هەفتەی داهاتوو و، پێشتر بینی کیری و کەنداویە هاوکارەکانی لە جەدە چیمان پێ دەڵێن .
5- کلپەسەندنی هێڵی پێکدادان : ئەلکاستیلۆ – راموسە، مەنبەج --- حەسەکە. تورکیا روگیرە لە نێوان هەردوو هێلەَکە و بەرژەوەندیە ناکۆکەکانی لە هەردوو شەرەکەدا . بەیاننمانەکەی سوپای سوریا دەربارەی ئاسایش ختکەی شوێنێکی سەرکردایەتی تورکیا دەدات، کە دوێنی دانی بەوەدا نا کە لە سیاسەتی سوریادا تاوەکو ئێستا شکستی هێناوە . پێرێ ئەردۆغان بەراشکاوی هەرەشەی لێدانی لە جەنگاوەرانی کوردی لە باکووری سوریا کرد ، ( ئەگەر زەروری بێت ) .
6- بەیاننامەی سوپای سوریا، خیتابێکی رووە و دەرەوەش بوو و، بە تایبەتی بۆ ئەمریکا ، بەوەی پەیامەکانتان لە لە دیمەشقەوە تێگەیشتوین .
روسیا
دەریاوانی روسیا دوێنێ لە دوو کەشتیەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراستەوە، جەبهەی نوسرەی لە دار عیزە لە رۆژئاوای حەلەب بە سێ موشەکی باڵدار لە جۆری (کالیبەر) بوردۆمان کرد .
ئاژانسی ئینتەرفاکس لە سەرچاوە عەسکەریە روسیەکانەوە گواستیەوە ،کە کەشتیەکانی ئەستوڵی دەریای قەزوین لە پرۆسە عەسکەریەکان بەشداری دەکەن، لەگەڵ ئەوەدا ئەوەشی روون کردەوە، کە فرۆکە ئیستراتیجیەکانی لە هەمەدانی ئیرانەوە دەرچوون ، ( ئەمەش ئاماژەیە بۆ پرۆسەیەکی گەورە لە سوریادا ) .
واشنتۆن
پنتاگۆن دەڵێت فرۆکە جەنگیەکانی بۆ پاراستنی ( راوێژکارە ) ئەمریکیەکان ناردووە کە راهێنان بە هێزە کوردیەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری حەسەکە دەکەن .
جیف دیفیس گوتەبێژ بە ناوی پنتاگۆنەوە باسی لەوە کرد کە فرۆکە جەنگیەکانی وەک کردەوەیەک بۆ پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانی هاتوون، ئەوەشی وت کە پاراستنی سەلامەتیان دەستەبەر دەکەین . لەسەر رژێمی سوریایە کە کاریکی وا نەکات توشی زەرەر بن، ، بە جدیەتەوە تەماشای ئەوە دەکەین کە هاوپەیمانی توشی خەتەر بێت ، مافی جێگیری خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین .
ئەوەشی خستە روو(( ئەمە بە هیچ شێوەیەک کارێکی ئاسایی نیە، رژێمی سوریامان نەبینیوە کە بەم شێوەیە دژ بە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد بجوڵێتەوە )) کە وڵاتە یەکگرتوەکان پشتکیری دەکات، ئەوەشی رونکردەوە کە هێزە ئەمریکیەکانیان بۆ شوێنێکی تری دەروەی ئەو ناوچەیە گواستۆتەوە .
بە قسەی دیفیس، لە دەستپێکردنی بوردومانەکەوە، هێزەکانیان لەسەر زەوی پەیوەندیان بە فرۆکەوانە سوریەکانەوە بە بێ تەل کردووە بۆ ئەوەی داویان لێ بکەن بوردۆمانەکانیان بوەستێنن، بەڵام بێ دەرئەنجام بووە، دواجار پەیوەندیمان بە روسیاوە کرد، ئەویش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە فرۆکەکانی ئەوان نیە و هی هێزی ئاسمانی سوریایە .
ئاماژەی بەوەش کرد کە فرۆکەی هاوپەیمانی نێردراوە بۆ ناوچەکە، بەڵام کە گەیشتنە ئەوێ فرۆکە سوریەکان لەوێ نەمابوون، ئەوەشی راگەیاند کە فرۆکەکانی هاوپەیمانان لەمەودوا خولی جەنگی ئاسمانی زیاتر دەخۆن لە ناوچەکەدا .دیفیس بەوەشدا گەیشت بڵێت ( وەک پێشتر باسمان کرد، وا باشترە بۆ رژێمی سوریا کە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی یان هاوبەشەکانمان بەریەک نەکەون .
دواتر بەرێوەبەری (روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ) رامی عەبدولرەحمان، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە بۆ پاڵپشتی عەسکەری لە هەلیکۆپتەری زیاتر گەیشتۆتە بنکە ئەمریکیەکان، شەش کیلۆمەتر لە باکوری حەسەکەوە دوورن، ئەوەی رەتکردەوە کە سەربازی (هێزی تایبەت) ی ئەمریکی لەو شارەدا هەبێت . پێشتر چەند هەواڵێک لەئارادا بوو کە واسنتۆن 45 جەنگاوەری لە هێزی پیادەی ئەمریکی ( مارینز )ی ناردوە بۆ گوندی مەبروکە، لە گوندەکانی رۆژئاوای حەسەکەیە، بەبەهانەی هەڵگرتنەوەی لوغم (بۆمبی ژێر زەوی ) لەوێ بن .
جریدە السفیر
20 -8 -2016
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست