ملهوری سیاسی و عینادی کردن
Monday, 27/06/2016, 17:43
نووسینی: حجاج الحسینی
ملهور لە زمانەوانیدا واتە خۆ بە گەورەزان و ناکۆک لەگەڵ حەقدا، سەرەرای ئەوەی لەگەڵ خۆیدا حەقیانەتی بابەتەکە بزانێت، عیناد ئەو کەسەیە کە دەیەوێت نەرجسیەت و کاری دوژمنایەتی و نەزوەی خۆی تێر بکات و گوێ لە ئامۆژگاری هیچ کەسێک نەگرێت و حەقیقەت رەت بکاتەوە. ئێمە زۆر جار باجی گەورەی ملهوری و عینادی و وەڵام نەدانەوەی بچوکترین داواکاری هاوڵاتیانمان داوەتەوە و، بەڵگەش بۆ ئەوە عینادی سەرۆکی وڵات(میسر) و بژاردەی حوکمران، پاش رەتکردنەوەی داواکاریەکانی گەنجان لە شۆرشی 23ی جەنیوەر بۆ وازهێنانی وەزیری ناوخۆ و، دوبارە هەڵبژاردنی پەرلەمان، لەگەڵ بەرزبونەوەی رووداوەکان و دواکەوتنی وەڵامدانەوەی سەرکردایەتی سیاسی، لەگەڵ هەر تەنازولێکدا، سەقفی داواکاریەکان زۆرتر بوون و خەڵکانی توندرەو ئەم قەیرانەیان بەهەلزانی لە ململانێکانیان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات تاوەکو شیعاری( برۆ ) یان بەرزکردەوە و موبارەک کەوت، بەڵام سیاسەتی عینادی و ملهوری لە فکر و عەقڵیەتی سەرکردایەتیدا لەهەر پێگەدا بن وەک خۆی مایەوە .
ئەو پرسیارانەی دەمانەوێت وەڵامی بدەینەوە ئەوەیە؛بۆچی بەرپرس پەنا بۆ عینادی دەبات لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ هاوڵاتیدا ؟ بۆچی موکورە لەسەر وروژاندنی خەڵک و خەڵکە گومانلێکراوەکان لە جێگە و پێگەی خۆیان دەهێڵرێتەوە؟ ئایا عینادی و ملهوری بۆتە خەسڵەتێکی تایبەتی بەرپرسەکان لە مسردا، بە گەروە و بچوکیانەوە ؟ ئایا بەرپرس وا مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا دەکات کە خەڵک ژێردەستەی ئەون و تەنها بە فەرمانی ئەو حوکم دەکرێن و قسە و بریارەکانی رەتناکرێنەوە ئەگەر راستیش نەبن؟ ئایا وڵات گۆراوە بۆ موڵکیەتی تایبەتی بەرپرسەکان بە بێ هیچ چاودێری و لێپرسینەوە لەسەر هەرچیەک بکات؟
کەس وەڵامی پرسیارەکان ناداتەوە جگە لەو کەسانەی لە پێگەی بەرپرسیارێتیدان، بۆ ئەوەی بەهانەی نهێنی عینادی و ستەمەکانیانمان بۆ دەربخەن . کەسێک هەیە وەڵاممان بداتەوە ؟
تاقیکردنەوەی پاش شۆرشی 23 ی جەنیوەری و 30ی یولیۆ بۆی دەرخستین کە رۆشنبیریی عینادی و ملهوری لە عەقڵیەتی سەرکردایەتیدا نەگۆراوە . بۆنمونە پارێزگار لە شوێنی خۆیدا ماوەتە، سەرەرای ئەوەی دانی بەوەدا ناوە کە باوکی پارەی وەزارەتێکی دزیوە و ئاڵنگەری و تەحەدای هەمووان دەکات بەوەی پشتگیری لە لایەن بەرپرسانی ئاسایشی باڵای وڵاتەوە هەیە، ئەوەی دەکرێت بۆ جوانکردنی رووی پارێزگار لە نێو خەڵکدا سەرەرای دەموقۆپزی ئەو کەسانەی کە شیعاری پاکژی و شەفافیەت و دەستپاکی و شەر لە دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران هەڵگرتووە . (لەکوردستانیش کتومت هەمان باس نیە - و - ) .
وەرگێرانی عیماد عەلی
سەرچاوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست