کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەبادی لەبارەی کوردەوە قسەی خۆی کرد

Sunday, 03/04/2016, 21:20


ئەوەی ئەمرۆ بۆ هەمووان روون بووە، کە هەڵوێستی ناوەندی عیراق و بەرپرسان و بەتایبەتی عەبادی لە ئاست کورد و دید و بۆچون و مامەڵە کردن لەگەڵ پرسەکەیاندا، بە جوانی بۆ هەمووانی دەرخست، کە قورسایی کورد لە سەرجەم ئاستەکاندا بە کوێ گەیشتووە و، ئەوان  چەند بێ منەتن لە هەرێمی کوردستان . ئەمە بۆ دووەم جارە عەبادی قسەی خۆی بکات، بەڵام ناکۆکی و نەزانی دەسەڵاتی کورد خۆی وای کردووە کە لەوبارەوەهیچی پێنەکرێتو تەنانەت نەتوانێت هەگاوێک بنێت؛ یەکەم جار لە کاتی راگەیاندنی کابینەکەیدالەیەکەم جاردا، چۆن ناوی وەزیرەکانی خستە بەردەم پەرلەمان، کە هێشتا لەو کاتەدا لایەنە کوردیەکان لە کۆبونەوەدابوون بۆ تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە، لەو بارەوە هیچ ئاورێکی لێنەدانەوە و نەوەستا گوێی لەوەڵامی کورد بێت، ئەمرۆش دووبارەی کردەوە وهیچ گوێی بەوهاشوهوش و هەرەشانەی نەدا کە لە هەولێرەوە دوێنی و پێری دەکران و، زۆر شتیان بە هێڵی سور ناوبرد، کەچی ئەمرۆ لەدیاریکردنی ناوی وەزیرەکان چۆن بە کردەوە نەک بە قسەی پوچ وەڵام درانەوە و، بەهیچ شێوەیەک ئەو لێدوانانەی دوێنیی خۆ بەباڵاترین دەسەلاتی هەرێم بەهەند وەرنەگیران و جگە لە بێ بەهاکردنی دەسەڵاتی کوردی هیچ شتێکی لێدەرنەچوو . ئەم هەنگاوەی عەبادی ئەوەی دەرخست؛ با دەسەڵاتدارانی کورد سیر بخۆن و زورنا لێدەن .
  ئەوەی بە خێن بەدەست هات بە پارە لەدەستیان دا، ئەم دەسەڵاتە هیچ لەبار نەبووەی کورد بۆ هەموو کەس دەریخست کە ناتوانێت لەئاست هاوکێشە ناوخۆییەکانی عیراق و، دەرەکیەکانی ناوچەکە و جیهان بجوڵێتەوە  و، ئەوەی جێگەی گرنگیدانی ئەوانە تەنها پۆست و پارە و بەرژەوەندی تەسکی بنەماڵە و ئەڵقە تەسکە حزبیەکانی خۆیانە بەتەنها .
 1- لە ئاستی ناوخۆ، یەک زەرە پەیوەندی و هاوکاری و بەیەکەوەبەستنی گەل و حزب و دەسەڵات بەیەکەوە نەماوە و، تەنانەت وەک خەڵکی عیراق ئەگەر لە رووی مەزهەبیەوە رایەڵەی توند بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ بە حزب و مەرجەعیەت و سەرکردەکانیانەوە مابێت بەلام لە هەرێمی کوردستان هیچ شتێَََکی پیرۆز لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا نەماوە و، تەنانەت لە نێوان خەڵک و خاکی کوردستاندا بە هۆی ئەم وەزعە تا دوا هەناسە کز بووە و ئەو پەیوەندیە توندوتۆڵەی خەڵک و خاک و خەڵک و دوارۆژی کورد وەک ئامانج و خەڵک و ئامانجە نەتەوایەتیەکانیان وا سراوەتەوە کە نەک دەیانەوێت عەبادی ئاوریان لێنەداتەوە بەڵکو تا رادەیەکی زۆر خەڵکانێک خۆزگە بە زەمانی دکتاتۆرەکەی بەغدا دەخوازن .
2- لەسەر ئاستی عیراق، نەمانی قورسایی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەردەوامی کێشە و بێشەکانی لایەنەکانی کوردستان کاریگەریی تەواوی کردۆتە سەر پێگە و پەیوەندیەکان و تادێت پەتی پەیوەندی و هاوکێشەی سروشتی نێوان بەغدا و هەرێم بەرەو پچرانێک دەچێت و، گوێنەدان بە دید و بۆچونی کورد و ئاورنەدانەوە لە هەڵوێستەکانیان لە زیانی کورد دەکەوێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بێ ئەوەی هیچ ئامانجێکی ترمان بەدیهێنابێت . ئەوەتا بە رۆژی رووناک دەڵێن ئێوە شەو و رۆژ ئیدعای سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و هیچ شتێک بە عیراقتان نابەستێتەوە، بۆیە هیچ مافێکتان نیە کە پێشتر هەتانبوو نامێنێت و، ئەوەتا سەرۆکەکەتان رۆژنارۆژێک تەپڵی سەربەخۆیی لێدەدات و بۆی بکرێت لێمان جیا دەبێتەوە کەچی لە پلەوپایەکان لەپێناو بەرژەوەندیە مادیە تەسکەکانی هەرەشەمان لێدەکات .
3- لە سەر ئاستی جیهانی، تا رۆژی ئەمرۆش هیچ لەو ستراتیجە گرنگانەمان بەدەستنەهێناوە لە پەیوەندەیکان و سەرجەم وڵاتانی جیهان بەو چاوەوە سەیرمان دەکەن کە بەشێک بین لە عیراق و هەر قسەیەک بۆ هەرهەنگاوێکی ستراتیجی بە سەرەرۆیی و ملهوری لەقەڵەم دەدەن، کەچی کاکی سەرۆکی ناشەرعی بێ ئەوەی تاکە بنەمایەک و بناغەیەکی بریاردانی چارەنوسی فەراهەم کردبێت تەنها لەبەر نەرجسیەت و تموحی شەخسی بێ بەهای خۆی و بەم بێ تواناییەی بەرێوەبەریەی خۆی کاروباری خەڵک بەرێدەکات، بۆ موزایەدە باسریفراندۆم و  سەربەخۆیی دەکات . وڵاتانی خاوەن توانا و کاریگەری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراست هیچ گوێیەک بە دسەڵاتە لە جێی مردووانەکەی کورد نادات . 
بۆیە بە روونی و راشکاوی، پێناسەکردنو دەرخستنی شکستی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکەی لەم رەفتارەی عەبادیەوە دەرکەوت، کە چۆن وەڵامی دەسەڵاتە فسفس پالەوانەکی ناوخۆی هەرێم و بێتواناکەی دەرەوەی دایەوە . بێ چارەیی کورد لەوەدایە کە بەرێوەبردنەکەی بەدەست کۆمەڵێک خەڵکی خاوەن عەقڵیەتی خێڵەکی و دواکەوتووەیە و بە بەرژەوەندی تەسک بەری چاوی گیرتون و لە ئاست خۆقوربانی گەنجانی کورد و یەک دڵپە خوێنی شەهیدان نین . 
ئەوەی دڵتەنگی دڵسۆزانی گەل و نیشتیمان دەکات ئەوەیە کە ئەم گەندەڵانە خوێنی گەنجانی دڵسۆز و خۆبەختکردووی ئەم میلەتەیان بەفیرۆدا و، هۆکاری بێ بەهابون و نەمانی قورسایی کورد لە نێوخۆ و دەرەوەی  لەلایەن خودی دەسەڵاتە بێ توانا و نەزانەکەیەوەیە .
رۆژ بە رۆژ ئەوەشمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەگەر سەدام بە ملهوری و شەر و کوشتن میلەتی کوردی خستبووە ژێر رکێفی خۆیەوە ئەوە دەسەڵاتی ئێستای عیراق نەازنی و بێ تاوانیی جەسڵاتی کوردسیان لەبر چاوە و ئیتغلالیان کردووە، بۆیە تادێت رۆڵی کوردی کوردستانی باشوور  لە عیراق و ناوچەکە و جیهانیش خۆی لەکەمی دەدات .
ئەوەی جێی باسە، ئەگەر ئەم گۆرانکاریەی لە وەزیرەکانی عیراقدا دەکرێت، ئەگەر سەربکەوێت یان نا و، لە پەرلەمان رەتنەبێت، ئەوەی شتێکی ترە بەڵام ئەم رەفتار و هەنگاوەی عەبادی بۆ هەمووانی دەرخست تەماشاکردنی رۆڵی کورد لەعیراق چۆنە و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و چۆن بەرەو حکومەتی یەک پێکهاتە دەرۆن و، کوردیش هیچی پێ ناکرێت .
ئەوەی جێگەی تێرامانە، کە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە هەموویان و تاک بە تاکیانەوە، کە بینیان ئەم هەنگاوەی عەبادی لە بەرژەوەندی تەسکی خۆیان دەدات، بینیمان چۆن لە هەڵوێستیاندا یەک رەنگ و یەک دەنگن، بەڵام لە کوردستاندا بە خۆیان بزانن یان نا رەفتاری ئەوانە وایکردووە قورسایی کوردی بەم ئاستە نزمە گەیاندووە و بەچاوی نزم لە بەغدا و ناوچەکە و جیهانیشدا تەماشای دەکەن .  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە