کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ هۆکاری پەراوێزبونی هەرێمی کوردستانە

Tuesday, 01/03/2016, 19:03


دەبێت بزانین لەم قەیرانە قوڵە دارایی و سیاسیەی هەرێمدا، ئەم دەسەڵاتە چۆن بیر دەکاتەوە و بۆچی لە دواکەوتنی رۆژانەی لەرۆڵ و قورسایی و پاشەکشەی وەزعی خەڵکەکە کەمتەرخەم و بێمنەتە . زۆر پرسیار لە مێشکی خەڵکی سادەی کوردستاندا دەخولێتەوە :
1- بۆچی هیچ قسەیەکی راستەقینە لەسەر هۆکارە سەرەکیەکانی گەیشتن بەم وەزعە ناکەن و بەردەوام خەریکی چەواشەکارین و، بە راشکاوی پسپۆران لێی ئاگادار ناکەنەوە، بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی زانستی بۆ ئەوەی زیاتر خەڵکەکە لە قوراوی نەزانینی ئەواندا نەچەقێن ؟
2- بۆچی هەرنەبێت لە کۆبونەوەیەکی تەسکدا باس لە هۆکارە راستەفینەکانی نەمانی داهات ناکەن و تاوانباران دیاری ناکەن لە ئاست ناوخۆ و ناوچەکەش ؟
3- بۆچی راوبۆچونی خەڵک لەبەرچاوناگرن بۆ پێداچونەوە بە رێرەوی حوکمدارێَََََََتی هەرێمی کوردستان و، حەقیقەتی کێشەکان دەشارنەوە ؟
4- چاوەرێی راپەرینێکی سەرتاسەری ناکەن؟ لەوەئاگادارن خەڵک کە راپەری بەری ناگیرێت و، ئەوە دەزانن کە زەمینەسازی شۆرش رەخساوە و ناتوانن خۆیان بگرنلە بەرامبەریدا ئەگەر ئەم حاڵە بێ چارەسەری ریشەیی بمێنێتەوە ؟
5- بۆچی بەقەد بەخێوکەری خێزانێک بیریان لە دوارۆژی کوردستان نەکردۆتەوە و خەمیان لە ئەگەری هاتنی رۆژگاری سەختی وەک ئەمرۆ  نەکردۆتەوە ؟
6- بۆچی تا ئێستاش پەندیان لە هیچ وەرنەگرتووە و ،هەموو کوردستان بە بەرژەوەندیەکی بچوک و تەسکی شەخسی و بنەماڵەیی و ئەڵقەی دەسترۆیشتۆی مافیایی  و حزبی ناگۆرنەوە ؟
7- ئەوەی جێگەی سەرسورمانە؛ بۆچی بەدوای چارەسەری ریشەییدا ناگەرێن و لە حاڵەتی متبوندان ؟  بۆچی هەڵەکانیان دیاری ناکەن بۆ ئەوەی دووبارەی نەکەنەوە ؟
ئەوەی هەستی پێدەکرێت رۆژ لە دوای رۆژ هەرێمی کوردستان لە ئاستی ناوچەکە و تەنانەت ناوخۆی عیراقیشدا کەوتۆتە پەراوێزێکی خنکێنەرەوە و تادێت، قورسایی و رۆڵی لە ئاست هاوکێشەکانی ناوچەکە کەمتر دەبێتەوە . ئەم پاشەکشە ترسناکەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، دەرئەنجامێکی ئاسایی نەزانی و کەمئەزمونی و بوغرایی دەستو تاقمی دەسەڵاتداری کوردستانن و، هیچ خەمێکیان لە بارودۆخی گشتی نەخواردووە و، بەردەوام بیریان لە ململانێی حزبی کردۆتەوە و هەرەمەکیانە حوکمی کوردستانیان کردووە، بێ ئەوەی هاوکێشەو ماجەرای ناوخۆی کوردستان و عیراق و  ناوچەکە بخوێننەوە و، تەنانەت پێشبینی دوو رۆژی دواتریان نەکردووە، چی روودەدات و، ئەو پێویتسیانە چین کە دەبێت بیگرنە بەر . 
کەس لەوباوەرەدا نەبوو کە دەسەڵاتی کوردستان بەقەد منداڵێک حسابی بۆ خۆی و میلەتەکە نەکات و، بێخەم هەموو ئەو دەستکەوتانەی بە خوێنی ئاڵی شەهیدان بەدەست هاتوون بە نەزانین یان بەمەبەست یان بە تەنها لەبەرچاو کرتنی بەرژەو ەندی تایبەتی و کەمتەرخەمی لە بەرژەوەندی گشتی  بە فیرۆی بدەن و، دوارۆژی گەل و نیشتمان فەرامۆش بکەن  و،  بێ منەت لەو هەموو دەرهاویشتە و دەردانە ترسناکانەی  بەسەریاندا تێپەریوە، خەمی چارەسەری نەخۆن تاوەکو گیشت بە بنبەست، وا قسەیتن دەکرد وەک ئەوەی نە بایان دیبێت و نە باران .
ئەگەر بە وردی رەفتاری ئەم دەسەڵاتە لەماوەی ئەم بیست ساڵەدا بخوێنینەوە هەر لە شەری ناوخۆی نێوانیان  و ئەو زەرەر و زیانە  مادی و مەعنەویانەی بەر میلەت کەوت و، لە بەفیرۆداین ئەو هەلانەی کە بە رێکەوت هاتنە بۆ  بەرەوپێشچون هاتنە ئاراوە و کەوتنی سەدام و رژانی داهاتێکی زۆری بێ شومار بۆبەردەستی ئەم دەستو تاقمەی دەسەلاتی  هەرێم و، دابینبونی هەموو شتێک بۆ  ئەم ئەڵقە دەسترۆیشتوانە بێ ئەوەی هیچ ئازایەتیەکی ئەوانیان تێدا بێت و، لەبەرچاو نەگرتنی وەزعەکە و بەفیرۆدانی و بێمنەتی بە میلەت لە هەموو هەڵەکان، بەو نەزانیەی کە سەری ئەزمونەکەی تا رێژەیەکی گەورە خوارد، ئەمرۆ هیچ متمانەیەک نیە کە ئەگەر بەرەو پاشتر نەگەرێینەوە، وەزعە گشتیەکە چاکتر ببێت و، هەروا بە پاشکۆیەتی وڵاتان نەمێنینەوە، هەرچەند رۆژ نارۆژێک موزایەدەی زل زل بە ئامانجە گەورەکانی وەک سەربەخۆیی بەسەر میلەتەکەدا دەکەن . 
بۆیە دەبێت بزانین تا ئەم دەسەڵاتە و بەم پێکهاتەوە بمێنێتەوە، بەردەوام دەبێت ئێمە چاورەوانی کەمبونەوەی قورسایی زیاتری هەرێم لە ئاست سەرجەم پرسەکان بکەین و، بەرەبەرە تا بە رۆژێک دەگەین کە خەڵک هەمووی خۆزگە بە زەمانی دکتاتۆرەکە بخوازێت و دەسەڵاتیش ئە ئەمری واقیع ملکەچی دوژمنان دەبێت، وەک ئەمرۆ دەیبینین، ناچارە و هیچ رێگەیەکی تری لەبەردەمدا نەماوە، کە بە هەموو شتێکی دەسەڵاتی عیراقی و ناوچەکە و و جیهانیش رازیە، بەڵام ئەوان لای لێناکەنەوە   . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە