کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو پرسیارانەی وەڵام نادرێنەوە !

Friday, 29/01/2016, 21:21


هەرێمی کوردستانیان توشی ئەم قەیرانە قووڵە کرد و، بە خۆیشیان متیان کردووە و، هیچ شتێک ناڵێن کە بەرپرسیارێتی خۆیان لەم شکستە دەرخەن، وەک ئەوە وایە کە میلەت بە خۆی کوردی بەم دەردە بردبێت . ئەگینا بۆ وەلامی کەس نادەنەوە، بۆ دان بە شکستی خۆیان نانێن و بگەرێن و بجوڵێنەوە دۆشداماو نەوەستن، بزانن کێ ئەڵتەرناتیڤی هەیە. ئەوەی گرنگە کە متمانەی خەڵک بە خۆی بگەرێتەوە لەگەڵ دەسەڵاتدا ئاشتبونەوەیەکی راستەقینە رووبدات، کە ئەمەش هەروا  بە ئاسانی روونادات  پێش ئەوەی دان بە هەڵەکاندا نەنرێت و راستیەکان دەرنەخرێت و میلەتی باوەر بە دەسەلات وحزبەکان نەکات، بۆیە هەرکەس لە ئێمە ئەم پرسیارانە دەکات، بەڵام کەس وەڵامی ناداتەوە :
1-بەرپرسانی کورد خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە پارەی کاشیان لە بانقەکانی دەرەوە هەیە یان نا و، بۆچی وەڵامی ئەو راپورتانە نادەنەوە کە باس لە سەروەت و سامانیان و ناردنی پارەی هەرێم بۆ دەروە دەکات و،  هیچ وەڵامێکیان نیە ؟
2- بۆچی شێوەی مامەڵەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا و بەندە نهێنیەکانی نێوانیان لە دۆسێی نەوت و غاز و شێوەی گۆرینەوەی پارە و مەرجەکانی تورکیا باس ناکەن ؟
3- بۆچی وڵاتانی هاورێی هەرێَمی کوردستان یارمەتی دارایی هەرێم نادەن لەم تەنگژە داراییەدا، بەتایبەتی لەبری هەمووان شەری داعش دەکات و بە کرێگرتە سەیری دەکەن و دەسەڵاتیش هیچ قسەیەک لەوبارەوە ناکات ؟
4- بۆچی حکومەتی هەرێم هەمیشە ملکەچی تورکیایە سەرەرای ئەوەی هیچ منەتێکیان بەسەر گەلی کوردەوە نیە( باسی حزبی دەسەڵات ناکەم) بە تایبەتی لە کاتی تەنگانەدا نابەرپرسیارێتی خۆی سەلماند و هیچ هەڵوێستێکی لە نزیکبونەوەی داعش لەهەولێر نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا لەم کاتەدا کە لە تەنگژی داراییداین، لەدوورە بە دەسەڵاتی هەرێم پیدەکەنێت، تا ئێستاش حکومەتی هەرێم خۆی بە هاوپەیمانی دەزانێت  ؟
5- رێکەوتنە پەنجا ساڵیەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا چی بەسەرهات و، مەرجە سەختەکانی تا ئێستا جێبەجێ دەکرێن، ئایا راستە کە بەو پارانە دەبێت تورکیا وبەرهێنان بکات بۆ ماوەی هەشت ساڵ ؟
6- بۆچی ئێستا حکومەتی هەرێم بێکەسە، لە کاتێکدا پێشتر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تورکیای بە برا گەورە و فریادرەست دانا و سەردانە مەکوکیەکانیان  چیی بۆ کردن؟
7- کێ بەرپرسە لە گەندەڵی هەرێم و، بۆ هەنگاوی ریشەیی نانرێت و بە رووکەش مامەڵە لەگەڵ ئەم دوسێیە دەکرێت و، کوا ئەرکی نیشتمانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی حزبەکان لەم کاتەدا ؟
8- کێ بەرپرسیاری یەکەمە  لەم قەیرانەدا و، بۆچی پێشبینی ئەم بارودۆخە نەکراوە و، بۆچی دەسەڵات ناوێرێت دان بە شکستی خۆی لەحوکمرانی هەرێمدا بنێت و، بوێرانە لەبەردەم خەڵکی کوردستان  حەقیقەت دەربخات ؟
9- کام کەسایەتی، کام حزب، کام بەرپرس ، دەتوانێت حەقیقەت و هۆکاری بارودۆخەکە وەک خۆی بۆ خەڵک دەربخات و کێ خەمی ئایندە و بارودۆخی لەمە خرابپتر دەخوات ؟
10- بۆچی کەسە دەسترۆیشتوەکان نوتقیان لە خۆیان بریوە و، ناوەخنی وەزعەکە و هۆکاری هەڵەکانیان و نەزانینی سیاسەت و ساویلکانە هەنگاونانیان ناخەنە روو و، دان بە هەڵەی خۆیاندا نانێن و داوای لێبوردن ناکەن ؟
11- یەکێتی و پارتی مەبەستیان چیە لەم رەفتارانەیاندا، کە بەخەمساردیەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا دەکات و بەرژەوەندی حزبی زیاتر لەم کاتەدا لەبەرچاودەگرن . بۆچی گۆران تا ئێستا چاوەروانی چاکسازیە و خۆی یەکلایی ناکاتەوە و ئەویش لەبەرژەوەندیە حزبیەکەی خۆی نەکەوتووە ؟
12- بۆچی ئەمریکا لەم قەیرانەدا بۆچونی راست و دروستی نیە و وەک کرێگرتەی شەر مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەکات ؟
13- بۆچی هەرێم لە  بواری یاری سیاسیی ناوچەکەدا ناتوانێت ئەرکەکانی بە جوانی بەرێوەببات، بە تایبەتی لەم کاتەدا کە روسیا بە قورسی هاتۆتە خەتەوە  و بواری یاریکردن و تەکتیک بەجۆرێک رەخساوە عەقڵی زانستیانەی سیاسەت بە ئاسانی دەتوانێت بەرژوەندیەکانی میلەت دابین بکات ؟
14- بۆچی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ هەڵپەرسێردراوەکانیان یەکلایی ناکەنەوە، کە ئەم دوورەپەرێزیەجگە لە قازانجی تورکیا بۆ هیچ کەس ناکەوێتەوە و ، بۆچی خۆیان ساغ ناکەنەوە ؟
15- بۆچی چارەنوسی رێککەوتنەکانیان بۆ خەڵک باس ناکەن و بەرواردێک لە نێوان مامەڵە لە گەڵ بەغدا و ئەنقەرە ناکەن و باشترینیان هەڵنابژێرن ؟
16- بۆچی هێزە کوردستانیەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان لەم کاتە هەستیارەدا پشتی یەکتر ناگرن و کۆنابنەوە و هێزی خۆیان بەرامبەر سەرجەم نەیاران و دوژمنان دەرناخەن و هەنگاوی گرنگ نانێن، بۆ ئەوەی بارکە سوکتر کەن لەسەر میلەت ؟
17- بۆچی هەر پێنج حزبە سەرەکیەکەی هەرێمی کوردستان حزبایەتی تەسکیان خستۆتە پێش هەموو شتێکەوە و لە سەروی باڵاترین بەرژەوەندیان داناوە و هەنگاوەکانیان جێگەی گومانی هەمووانە ؟
18- بۆچی گۆران هەنگاوی ریشەیی نانێت و تا ئێستا چاوەرێی دەستی پارتیە کە هەڵەکانی راست بکاتەوە ؟ تۆ بڵێیت هەروەک کاتی هاوپەیمانێتیەکەی بۆ دامەزراندنی حکومەت تا ئێستا پارتی نەناسێت و چاوەرێی خێری لێبکات ؟
19- بۆچی پەیوەندی رەسمی هەرێم و ئێران پێشکەوتنی بەخۆوە نەبینیوە،جگە لە دابەشبون بەسەر  دوو جەمسەریەکەی ناوچەکەدا  نەبێت و، هەرێم لە نێوان تورکیا و ئێران نەیتوانیبێت ناکۆکیەکانیان بۆ خۆی وەبەر بهێنێت ؟
20- هەرێم و روسیا چی دەکەن و پێویستە چی بکەن و بۆچی هەرێم ئەو ناکۆکیەی روسیا و تورکیا لە حساباتدا لەبەرچاونەگرتووە و دەسەڵاتی هەرێم بەهەمان سیاسەتی تورکیا مامەڵە لەگەڵ روسیادا دەکات ؟!
21- پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و سەربەخۆیی کوردستان چی بەسەرهات و چون مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و بۆچی موجامەلە و مەرایی حزبی و بێ توانایی حزبە بچوکە پاشکۆکان بەردەوامە و کۆبەنەوەی یەکخستنی هەڵوێستەکانیان ناکەن ؟ 
پێویستە ئەم پرسیارانە و دەیان پرسیاری تر کە لە دەروونی خەڵکدا خولدەخواتەوە لە لایەن دەسترۆیشتوان وەڵام بدرێنەوە و، هۆکاری گەیشتن بەم وەزعە ئاشکرا بکرێت، بۆ ئەوەی رێگەچارەی بۆ بدۆزرێتەوە، ئەگینا بە نهێنی مانەوەی، پرسەکان وەک خۆیان دەهێڵێتەوە و تەنها خەڵک زەرەر دەکات .  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە