کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتی دروستبونی مەفرەزەی چەکداری شۆرشی سەردەم هاتووە ؟

Wednesday, 30/12/2015, 1:37


دیارە ئەم واقعەی کوردستان و مامەڵەی دەسەڵاتی هەرێم لەگەڵ پێشهاتەکاندا، وا فەرز دەکات بیر لە زۆر رێگەی شیاو بکرێتەوە، کە بێمنەتی ئەم حکومەتە و  بێخەمێ لەئاست قەیرانە هەمە چەشنەکانی خەڵکی کوردستان  لە گۆر بنێت . بە هەموو شێوەیەک وەزعەکە ئاڵۆز بووە و هۆکارەکەشی جگە لە شکستهێنانی حکومەت لە هیچی تری لە هیچ کەس و لایەکەوە دیار نیە . سەروەت و سامان زۆرە، نەوت هاەناردە دەکرێت، بەڵام کەس نازانێت پارەکەی بۆ کوێ دەچێت و، دەسەڵاتیش بێ ئەوەی نوقەی لێوەبێت خۆی لە باسکردنی دەبورێت و سەرۆکی حکومەت و ئاشتی هەروامیش نە بایان دیوە نە باران . قەرزەکان کۆ دەبنەوە و موچەی خەڵک نادرێت، پرۆژەکان وەستاون و حکومەت مایەپوچ دەرچووە، چۆن لەگەڵ ئەم واقعە ئابوریە مامەڵە بکەیت.
 باری سیاسی چەقی بەستووە، پەیوەندیە نێوخۆییەکان لە پلەی سفردایە و یەکبونی ئیرادەی خەڵک و حزبەکان لە هیچ شوێنێکەوە دیار نیە . دوو جەمسەری باڵی بەسەر هەرێمدا کێشاوە ، پاشکۆیەتی بۆ وڵاتانی دراوسێ گەیشتۆتە لوتکە و، وڵاتان وەک والیەکی زەمانی عوسمانی و سەفەوی مامەڵەت لەگەڵ دەکەن، تۆش بێ هیچ مەرجێک ملکەچی هەموو فەرمانێکیانیت . چۆن وەزعە سیاسیەکە چارەسەر دەکەیت . 
باری کۆمەلایەتی لە ژێر کاریگەری قەیرانە ئابوری و سیاسیەکە دەناڵێنێت و رۆژانە هەزارەها کێشە و گیروگرفت توشی تاکەکانی کۆمەڵ دەبێت و ، پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان رۆژ لەدوای ئاڵۆزتر دەبن و باری نائاسیی باڵی بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکدا کێشاوە . چۆن چارەسەری بکەیت .
باری سایکۆلۆجی خەڵک لە  دارمانێکی سەیردایە، رۆژانە گوێبیستی خۆکوشتن و تێکچونی بیرکردنەوە و باری سایکۆلۆجی خەڵک دەبیت و خەمۆکی باڵی بەسەر زۆرینەی رەهای خەڵکدا بە تایبەتی گەنجانداا کێشاوە و هیچ چارەسەرێکی گشتیت نیە، چی بکەیت . 
لە کاتێکدا ئەوانەی پاشکۆی دەسترۆیشتوان و بنەماڵە و ئەڵقەی تەسک و ئەڵقە لەگوێ کانی دەسەڵات و سەرکردە گەندەڵ و شکستخواردوەکانن، لە ژیانێکی ئاساییدا دەژین . چینەکان دابەشبون بە سەر دەوڵەمەندی بێ سنوری  کەم و هە ژارێکی زۆردا و، تا دێت بۆشایی نێوان ئەو دوو چینە زیاتر دەبێت و، وایلێهاتووە خەڵک بیر لە زۆر شتی تر بکاتەوە کە رێگەی رزگاری بگرێتە بەر و دەگاکان قوتاربون بکاتەوە .
لە وەزعێکی ئاوهادا و لە بارێکدا، کە دەسەڵات باوەری بە یاسا نەبێت و بە زۆرداری خۆی بە سەر خەڵکدا سەپاندبێت تا حەدی دیکتاتۆریەت و، بە گرتن و کوشتن و چاوسورکردنەوە و، تەرهیب و تەرغیب خەڵکی تۆقاندبێت و، زۆریشی لەخشتەبردیبێت . هیچ گوێ بە بەرژەوەندی خەڵک نەدات و تەنها بە هێز مانەوەی خۆی پاراستبێت و، رێگەی نارەزایەتی مەدەنیت لێ گرتبێت و، خەڵکی لە خۆپیشاندان و مانگرتن بی هودە کردبێت، دوا چارەسەر چیە؟
لە پاش خوێندنەوەی ئەم بارودۆخە، بیرمەندان و چاودێران و خەڵکی دڵسۆزی ئەم وڵاتە گەیشتۆتە ئەو باوەرەی، کە کاتی شۆرشی چەکداری هاتووە، نەک سوپایەکی مشەخۆر کە هەندێک کەس داوای دەکەن، لەم کاتەدا وا پێویست دەکات کە شانەی سەرەتایی چەکداری دروست بێت و، هەرچی بەرژەوەندی گەندەڵکاران و بنەماڵە و ئەڵقە حزبیە بەرژەوەندخوازەکەی دەسەڵات بکرێتە ئامانج و بەردی بناغەی شۆرشێکی چەکداریی سەردەم دەست پێبکات ، زەمینەش لەبارە بۆ ئەو جۆرە ئامرازە لە پێناو  بەدەستهێنانی مافی گشتی هاوڵاتیان و رزگار کردنی وڵات لە دکتاتۆر و مشەخۆران . چاورەێ بن .  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە