کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا عەقڵیەتی سەرانی کوردستان لەئاست کارلێکەکانی ناوچەکەدایە ؟

Tuesday, 10/11/2015, 20:20


هیچ کاتێک وەک ئەم قۆناغە لەم ناوچەیەی ئێمەدا کاریگەری کارلێکی هاوکیشەکان وا لەسەر خەڵکی ناوچەکەو کوردیش نەبووە و،لە رابوردودا، چارەنوسی گەلانیان وا بەخێرایی ،نەخستۆتە دوو ریانی هات و نەهات و ئەرێنی و نەرێنی و پەرینەوە و بەجێهێشتنی قۆناغێک و دەستپێکردنی ئەویتر . ئەمرۆ بەزەقی چاوەرێی گۆرانکاری گەورە دەکرێت و، هەریەکە و  بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی گەورەی کەوتۆتە سەرشان . مامەڵە تایبەت و ژیرانە و  پلان و بیرکردنەوە ی زۆر گەورەی دەوێت و،  زۆر پێویستە عەقڵیەتێکی فراوان  ئەگەر و پێشهاتی چاوەرونکراو  بخوێنێتە تاوەکو بتوانێت زۆرترین قازانیج لێبکات . ئەگەر بیرو مامەڵە و سەرکردایەتێکی حەکیم بۆ وڵاتانی ناوچەکە لەم قۆناغەدا زۆر پێویست بێت، بۆ گەلێکی وەک کوردی بێ وڵات و خاوەن مێژوویەکی ئاڵۆز و ابەستە بوانی تر کە چەندان هەوراز و نشێوی لەخۆ گرتووە، عەقڵ و سەرکردایەتی و  بلیمەتی گەورەی وای دەوێت کە بزانیت بە جوانی  واقع و گۆرانکاریەکان بە باشی بخوێنێتەوە  چوی لەسەر ناوچەکە و جیهان و نێوخۆی کوردستان بێت پێشبینیەکان لەبەرچاو بکرێت و، هەنگاوی پێویست لە ئاستیدا  بنێت  و، بە دلسۆزیەوە بەرپرسیارێتیەکان لەسەر شان بگرێت، بێ ئەوەی بەرژەوەندی تەسکی شەخسی و حزبی کاری لەسەربکات، لە دەرەنجامدا سەرکەوتو دەبێت 
 هەمووان دەزانین لەپاش سەد ساڵ ئەمرۆ چاورەێی تاکە هەلی زێرینین بۆ کورد و، بە رێژەیەکی گەورە  و بۆ یەکەمجار بەدیهێنانی ئامانجە گەورەکەی گەلی کوردستان لەسەر بارودۆخە خودیەکە و عەقڵیەت و زانین و لەخۆبوردوویی و دڵسۆزی سەرکردایەتیەکەی وەستاوە، بەتایبەتی لە کوردستانی باشووردا .
ئێمەیەک لەم کاتەدا گیرۆدەی دەستی دەیان قەیران و کێشەی نێوخۆیی بین، دەشێت گەشبینانە وەزعی کورد لەقۆناغی داهاتوو بخوێنینەوە ؟ ئەگەر ئێمە بەم پێکهاتە و  کەرەستانەوە بنوارینە پرسەکەمان، چواەروانی مامەڵەی راست نەکەین لەگەڵ گۆرانکاری ناوچەکە دا، دەتوانین وەڵاممان دەست کەوێت :
1- نەبونی سەرکردایەتیەکی شارەزا و ژیر و دڵسۆز و لەخۆبوردوو، کە باوەری بە پرسە گەورەکە بێت و نەیکاتە قوربانی ململانێ و کێشە نێوخۆییەکان، بەداخەوە .
2- بارودۆخی ئابووری و رۆشنبیری و سیاسی خۆمان لە ئاستێکدا نەبێت بەرگەی شەپۆلێکی قورسی دەستوەردانەکانی ئەم و ئەو بگرێت .
3- سیاسەت و بەرێوەبردنی کاروباری کوردستان بێ متمانەی و بیهودەیی هیانبێتە ئاراوە و خەڵک باورەی بە سەرکردایەتی خۆیشی نەمابێت .
4- گەندەڵی تاب ینا قاقای دەسەڵاتی کوردستان هاتبێت و دەست بۆ چاکسازی نەبەیت و پرسەکە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندیە حزبیە شەخسیە تەسکەکە .
5- سیستمێکی سیاسی مۆدێرن و بارودۆخێکی جێگیر  و دامودەزگای پێویستت نەبێت بۆ مامەڵەی گونجاو لەگەڵ پێشهاتە خێراکان .
6- رەفتار و هەنگاوی لایەنەکان دوور لە یاسا و، بێرێزی لە ویستی خەڵک و دژی بۆچون و ئامانجەکانیان بێت .
بەم شێوەیە کوردستان بچێت بەرێوە  کە دەیبینین لە سایەی دەسەڵات و حزبە دەسترۆیشتوەکاندا، بێگومان، گومانێکی گەورەت دەبێت لە عەقڵمەندی کورد لە ئاست گۆرانکاریەکاندا، بۆیە رەشبینم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە