ئەو میرەی کە سڵ لە هیچ شتێک ناکاتەوە
Monday, 02/11/2015, 18:37
لە لوس ئەنجلیس لەگەڵ سێ کچە خزمەتچی و چەندین کەنیزەک و چەند کورێکی هاوشێوەی خۆی و تەنانەت لەگەڵ خەڵکی هەژار و داماوی بێچارە خەریکی فیعلی خراپن . بەڵێ لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکەی، کچە کەنیزەک و خزمەتچیەکانی ناچار دەکات کە بە رۆژی نیوەرۆ تەماشای پاڵەوانیەتە نێربازیەکەی بکەن و ئەوانیش ملکەچی ئەو داواکاریەی دەبن، ئەمە و چەندین رەفتاری دیکەی سادی و زیانبەخش بە بەرامبەرەکەی، کاکی میر دەڵێت من میرم و ئێوەش خزمەتکار، هەر شتێکم بوێت دەبێت جێبەجێی بکەن و ئێوەش مەمنون . ئەمە داستانی میر ماجدی کوری عەبدوڵای کوری عەبدولعەزیز ی پاشای پێشوی سعودیەیە، بەم شێوە رەفتارانەی لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا ژیان بەسەر دەبات و ولاتەکەشی بەو شێوەیە دەچێت بەرێوە کە دەیبینین، پارەی بترۆدۆلار و حەجکردنی ساڵانەی حەجکەرانی موسڵمانانی جیهان *. ئەویش دەڵێت کە میربم سڵ لە هیچ ناکەمەوە .
میرێک ئەمە رەفتاری بێت و روانینی بۆ ژیان بەو شێوەیە بێت، زادەی دەست و پەروەردەی شایەکی وەهابی و سیستمێکی وەک سعودەی پاشایەتی بێت و ساڵانە چەندین خەڵکی موسڵمانی ئەم جیهانی ئیسلامیە، وەک فەریزەیەکی خوداییی بە ملیارەها دولار لەو وڵاتە خەرج بکەن و کوری پاشاش بەو شێوەیە رەفتار بکات، چی ناودەنێیت . ئەگەر هەر بەهانەیەک بۆ ئەم کردەوانە بهێنینەوە جگە لە رسوایی هیچ ناونیشانێکی تر هەڵدەگرێت؟ ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەم رەفتارانە و چەندین هاوشێوەی ئەمەش لەلایەن زۆر خەڵکی تریش، لە وڵاتە بەناو ئیسلامیانە و پاشاو سەرۆک و کورەکانیانەوە دەکرێت، بەڵام کەسێکمان نەبینی لەم وڵاتە ئیسلامیانە و سەرمایەدارە بەرژەوەنخوازەکانیش کە ئەم رەفتارانە لە قازانجیان دەکەوێتەوە، جگە لە راگەیاندنە سەربەخۆکان، تەنانەت باسی بکەن نەک رەخنەی لێ بگرن . هیوادارم میر و کورە پاشاکانی لای خۆمان تەنها پارەی خەڵکە خێر لەخۆنەدیوەکەی وڵاتەکەمان لە کرینی فیلا و سەیارەی گرانبەها و مێبازیدا خەرج کردبێت، نەک رەفتاری ئابروبەرانەی تری هاوشێوەی کردەوەکانی میر ماجید ی عەبدولعەزیزی تێکەوتبێت . پرسیارەکە لەوێدایە، کێ رێگری لەمە دەکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست