كە بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی هەرێمم خوێندەوە شەرم دایگرتم
Sunday, 02/08/2015, 3:11
لە كاتێكدا كە دەبوو ئێستا بە هەموو شێوەیەك دەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێم و خەلَك ئاوا بەرز بوایەتە بگەیشتایەتە كەلَكەلَەی ئاسمان و پرۆتیستۆی ئەم كردەوە قێزەونەی توركیایان بە توندترین شێوە بكردایە، و ابینیمان ئەم دەسەڵاتە هیچ لەبارنەبووە بە شەرمێكی ملشۆرانەوە بەیاننامەیەكی لاواز و پر شەرمەزاری بڵاوكردەوە كە لە ئاست ئەم سەرشۆریەی سەرانی دەسەڵاتی حكومی وحزبی لە هەرێم زیاتر لە هیچ شوێنێكی دونیا نابینرێتەوە و لەدواجاریشدا دەبینین كە مێژوو چۆن رەحمیان پێ ناكات و رۆژێك دێت ببنە پەندی زەمانە و، بێگومان خوێنی سەرجەم شەهیدان بە فیرۆ ناچن و ئەگەر بێگومان حەقیان لە دەسەڵاتی فاشی تورك بە شێوەیەكی قورس وەربگیرێتەوە ئەوە دەبێت بەهەمان شێوە و زیاتریش دەسەڵاتی تاكرەو و ملهوری هەرێمی كوردستان شەمەزار بكرێت . دیارە هیچ كەسێك لەگەلَ ئەوەدا نیە كە هیچ لایەنێكی كورد رەفتارێك بنوێنێت زەرەر لە خەلَكی هەر پارچەیەكی كوردستان بدات، لەهەمان كاتدا جێگەی رسواییە لە ئاست ئەم تەعەدا و دەست درێژیە بێ شەرمانەی تورك ئاوا وەڵامێك بدرێنەوە، كە زەلیلی ئەم ئەلَقە لە گوێیانەی كۆیلەی دوژمنان و داگیركەران دەردەخەن . ئەوەی ئەم رستەیەی بەیانامەكەی سەرۆكایەتی هەرێم بخوێنێتەوە دەزانێت كە چەند كۆیلەیی حوكمرانی هەرێمی كوردستان دەردەخات و چەند بە ترس و دلَەراوكێ و زەلیلیەوە نوسراوە (داوا لە توركیا دەكەین بۆردومانكردنی خەلَكی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە و شەهیدكردنی هاوڵاتی مەدەنی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەلَناگرێت) وەك ئەوەی شەهید كردنی هەر كەسێكی تری كوردی غەیرە هاوڵاتی هەرێم پاساوی هەبێت، تۆ لە مالَو حالَی خۆتدا و لە قوڵایی خەودا بیت و ئاگات لە هیچ شتێك نەبێت و بەو شێوەیە شەهید بكرێیت و ئەم ترسنۆك و گەندەڵانە فەرمانرەوایی كوردستان بكەن و بەم شێوەیە بەرگریت لێ بكەن . داوا لە هێزەكانی پەكەكە دەكات كە شەرەكە لە هەرێمی كوردستان دوربخەنەوە وەك ئەوەی فرۆكە جەنگیەكان هی پەكەكە بن و ئەوان بوردومانیان كردبێت، تەنانەت داوا لە هەردوو لا پێكەوە ناكات شەرەكە دوور بخەنەوە . كە بەیانامەكەم خوێندەوە بەراستی شەرمێكی زۆر دایگرتم و لەخۆم دامام و نەمتوانی بەهیچ شێوەیەك پاساو بۆ ئەم ملشۆریەی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بێنمەوە، بە راستی راگەیەنراوێك بوو كە ناتوانرێت هیچ پێناسەیەكی بكەیت و هیچ ناوێكی لێ بنێیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست