کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رەفتاری لایەنەكان لە قۆناغی پاش 23 ی حوزەیران

Wednesday, 24/06/2015, 22:52


تیپەراندنی كۆبونەوەی 23 ی حوزەیرانی پەرلەمان تەنها بە خویندنەوەی پرۆژەكان كۆتایی نەهات، بەڵكو قۆناغیكی نویی لە یاری سیاسی و بۆچونی جیاوازو فرەئەگەری  خستە بەردەست چاودیران، وا پیشبینی دەكریت كەلایەنەكان لەمەودواو  رەفتار و هاوپەیمانیتی و تەنانەت چاوەری دەكریت كردەوەشیان بگۆریت و هاوكیشە نیوخۆیی و تەوەربەندیەكانیش تا بیت وەك خۆی لەسەر پابەندبون و دابەشبونی لایەنەكانی كوردستان بەسەریاندا بچەسپیت و گۆرِانكاریەكی  ریشەیی ئەوتۆی بەسەردا نەیەت.
بۆ دیاریكردنی ریرەوی سیاسەتی لایەنەكان لە هەریم دەكریت لە دوو دیدگا و تیروانینەوە شرۆڤە بكریت:
1 – لە تەوەربەندی ناوچەیی و هاوپەیمانیتی و خۆ گریدانی لاینەكانی كوردستان بە وڵاتانی ناوچەكەوە.
2- لە خۆفەرەزكردنی پیویستیەكانی سیاسەتی لایەنە كوردستانیەكان لە ململانی ناخۆییەكان هەریمی كوردستان لە لایەك و پارچەكانی تری كوردستانیش لە لایەكی ترەوە.
پەیوەندیەكانی لایەنەكان تا ماوەیەك بە پیی رەفتاری پارتی هەر یەكە وبە جیا شڵەژانیكی دیاری تیدەكەویت . پارتی و یەكیتی خواحافیزیان لە ریكەوتنی ستراتیجی نیوانیان كرد . گۆران و پارتی غەزەل و لیكنزیكبونەوەكەی پاش ریكەوتنی پیكهاتنی حكومەت كۆتاییهات . پارتی و لایەنە ئیسلامیەكان هەر یەكە و بەجیا رایەڵەی پیكەوە گریدانیان توشی بەربەست دەبیت كاریگەری وڵاتانی دەوروبەر رۆڵی خۆی دەبینیت  . لە بەرامبەردا، گۆران و یەكیتی هەلیكی زیرینیان هاتۆتە پیش بە خودویستی بیت یان رەمەكی  ئەگەر بە ناراستەوخۆش بیت هەڵویستەكانیان نزیك دەبیتەوە، هەرچەند تا ئیستا لەو هەوڵەدان كە جیاوازی لە تیروانینیان لەسەر مەسەلەكان هەبیت، بۆیە لە پرۆژەكانیان بایی ئەوەیان تی هیشتۆتەوە كە بڵین لە دیدگای جیاوازی خۆیانەوە مامەڵە دەكەن، بەڵام واقیع زۆری گۆریوە و  خۆی سەپاندوەە بەسەر رەفتار و بۆچونەكانیاندا.
فشاری پارتی لە ئەمرۆوە دەست پیدەكات و وەك لەوباوەرەدایە كە  یەك كورسی و دوو كورسی پەرلەمان بە هیز و ترس و تۆقاندن بیت یان بە شیرینی پیدان (ترهیب و ترغیب) بە ئاسانی خەڵكانیك رازی دەكات و زۆرینە بۆ خۆی مەیسەر دەكات، بۆ پیداگری لەسەر  دراو بۆچونی خۆی لە نەهیشتنی تیپەراندنی ئەو پرۆژانەی لایەنەكان، ئەگەر ئەو سازانەی ئیدیعای دەكات بەدڵی نەبیت . ئەمرۆ نیشانەی فشارەكان بە هەڵویستی بەپرسانی بادینانی یەكگرتوو و دەست لەكاركیشانەوەی ئەندام مەكتەب سیاسیەكیان بۆ هەمووان دەركەوت، ئەمەش لە روانینی پارتیەوە كە لە سەرەتادا بەم كردەوەیە دەیەویـَت چاوسوركردنەوە و هەرەشەكانی پراكتیزەبكات. بە خۆرسكانە  دوو بەرە دروست دەبیت و هەر لایەك بە پیی بەرژەوەندیە جیاوازەكان جموجوڵی خۆی دەكات و لەونیوەندەشدا دەكریت قۆناغی فیفتی فیفتی بە شیوازیكی ترەوە ببینین و هەوڵی راكیشانی لایەنیكی بەرەیەك بۆ لای ئەوی تر وەك سەنگەر گۆرینەوەی سەركردەكانی پارتی و یەكیتی ئەوسای لی دیت . لەم بوارەشد، پارتی مانۆر و یاری باش دەزانیت و هەموو توانایەكی خۆی دەخاتە گەر، بەڵام جیاوازی قۆناغە سیاسیەكە و ئامادەباشی وڵاتان بە شیوەیەكی ئەكتیڤ لە چاودیری مەسەلە نیوحۆییەكانی كوردستان  كارتیكی زۆر لەدەست پارتی دەردینیت و، زۆریك لەو بروایەدایە كە پارتی ئەوەندەی پی بكریت ریگری بكات لە هەنگاوەكان نەك بتوانیت ریگەسازی بكات و  خۆی  هەنگاوی سیاسی تایبەتی بە خۆی مەیسەر بكات.
بۆیە، لوباوەرەدام هاوكیشەكان بەم جۆرە دەبیت:
1- پارتی و هەندیك لایەنی زۆر بچوك و بەشیك لە سەركردایەتی حزبەكان لیرەو لەوی + بۆچوون و رەفتاری ریگری یەكیتی و گۆران و ئیسلامیەكان + پرۆژە و پشت بەستن بە پەرلەمان.
2- تەوەری ئیران و زۆنی سەوز و عیراق لە بەرامبەر تەوەری توركیا زۆنی زەرد ، لەو نیوەندەشدا ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا حساباتی گەورەی تایبەت بە ناوچەكە و وڵاتان دەكەن نەك تایبەت بە كوردستان.
3- سەركردایەتی پارتی و بەتایبەتی مەسعود بەرزانی و بنەماڵە لە بەرامبەر سەركردایەتی گۆران و بەتایبەتی نەوشیروان مستەفا و سەركردایەتی یەكیتی تا رادەیەك بنەماڵە و هیرۆ لەگەڵ سەركوتلەكانی كۆسرەت و مەلا بەختیار و بەرهەم دا لە ململانیی بەرژەوەندخوازانەی خۆیان دەبن .
4- بۆچونی موحافزكارانەی حوكمی تاكەكەسی  لە بەرامبەر هەوڵی تازەگەری و ریخۆشكەری بۆ دیموكراسیەت و ژیانی سیاسی ئاسایی و سیستمی پەرلەمانی فرەیی و كراوەیی كە لەگەڵ واقعی كوردستاندا بگونجیت لە بەرامبەر یەكتر دەوەستن.
5- قەیرانی ئابووری و شەری داعش و تۆكمەیی سەنگەرەكانی پیشمەرگە خەتی سورن لە بەرامبەر هەر یاریەكی سەرجەم لایەنەكان و بە بەكارهینانی ئەم بابەتە خەتەرناكە ئەگەری لەناوچونی تاقیكردنەوەی حوكمی خودی ئەمانە و و شەرعیەت و لەناوبردنی ئەزمونەكە دیتە ئاراوە، ئەمەش كەس لییان قبوڵی ناكات چ لەدەروە بیت یان ناوەوەی كوردستان، بەڵام ئەگەر بارودۆخی عیراق ریگە بدات ئەمریكا ریگا لە گەرانەوەی زیاتری كورد بۆ باوەشی بەغدا ناگریت لە دوا ساتدا.
6- پشتگیری و هەماهەنگی و زیاتر نزیكبونەوەی پارتی لە ئاكەپە و ئەردۆگان لە بەرامبەر نزیكبونەوەی لایەنەكانی تر لە هەدەپە و سەركردایەتی پەكەكە.
بۆیە بە لەیەكدانی ئەم خاڵانە و لەبەرچاوگرتنی فاكتەری بەرژەوەندی حزبی و شەخسی سەركردەكانی كوردستان ئاسۆی دوارۆژی كوردستانی باشوور بە لیڵی دەردەكەویت و بەدیهینانی هیچ ئامانجیك مسۆگەر نییە و دوا رۆژمان بەدەست قەدەرەوەیە سیاسەتی هەریم بە تیروانینی سەركردەو بەرژەوەندیە حزبی و شەخسیەكان بەریوە دەچیت نەك هەنگاوی زانستیانەی لایەنەكانی كوردستان، لەم وەزعەی تیی كەوتون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە