کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زامنكردنی زۆرینە و سازانی پارتی

Tuesday, 16/06/2015, 18:29


زۆر بە كورتی و راشكاوی، وەك لە میژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و رەفتار و مامەڵەی لەگەڵ واقیع و لایەنەكاندا دەردەكەویت و زۆر بە روونی دیارە، بە پشتبەستن بە بوغرایی و پشتخانی فیكری بنەماڵەیی و خیڵگەراییدا واخۆی نواندووە، هەمیشە لە سۆنگەی بەرزەفری و خۆبە دەسەڵاتزانی و دەسەڵاتداریەوە خۆی تمایش كردووە و راوبۆچونەكنای فەرز كردووە، بە تایبەتی پاش كزبونی وەزعی یەكیتی و لاربونی باری سیاسی و پارسەنگی هیزی لەگەڵ پارتیدا . پارتی وا كاری كردووە كە هیچ بەهایەكی بۆ سازان و پیكەوەژیانی دانەناوە،  تا ئەو كاتەی زانیبیتی دەتوانیت چەمكی یاسایەك بگریت و بەری نەدات ولەو پییە مەرجەكانی فەرز بكات . كەس هەیە لە پیكهینانی حكومەتی خۆجیی هەولیر و دهۆك و تا بۆی كرابیت حكومەتی هەریمی كوردستانیش پارتی نەناسیبیت، كە چۆن لایەنەكانی تری پشتگویخست . ئەمەیە ناخی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوبۆچون و تیروانینی بۆ سەرجەم مەسەلەكان بە چارەنوسساز و ئاساییانەوە، بەڵام لایەنەكانی تر یان ئەڵتەرناتیڤی تریان لەبەردەمدا نەبووە، یان لە نیو خۆی خۆیاندا ئەوەندە ناكۆك بوون سازشی گەورەیان بۆ پارتی كردووە و ئەویش لە دوورەوە و بە بەرزكی بانانەوە لە ساحەكەدا یاری بەرژەوەندخوازانەی حزبی خۆی كردووە و ئامانجە تەسكە شەخسی و حزبیەكانی پیكاوە . 
ئەمرۆ بە نزیكبونەوەی راوبۆچونی لایەنەكانی تر لە زۆر مەسەلەی چارەنوسسازی هەنوكەیی، پارتی تا رادەیەكی باش هەست بە لاتەركی دەكات و لەوبارەوە دەیەویت تا بۆی بكریت بە چاوسوركردنەوە و فشار و پیداگرتن لەسەر مامەڵەكردن بە بەرژەوەندی لایەنەكانی ترەوە، یان بەكارهینانی چەمكی سازش بۆ مەبەستی تایبەت، كۆمەڵیك بابەتی گرنگ بەری بكات و قۆناغەكە تیپەرینیت . بۆیە تا بۆی كرابیت و ئەگەر زانیبیتی زۆرینە زامن ناكات هەمیشە بە ریگە و بەهانەی سازانەوە خۆی بە شیوەیەكی خۆویستانە و بە كەمترین تەنازول ئامانجەكانی بەدیهیناوە .
ئەمرۆش پرسی هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی هەریم و سیستمی سیاسی و دەستوری كوردستان لە ئارادایە و پارتی باش دەزانیت كە زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستەوە نیە، وا وردە وردە دەیەویت بەكات بەسەربردن تاوەكو ئیستا بە بەهانەی هاتنی داعشەوە زۆر شتی بۆی چوەتە سەر و رەوشەكە وا كەوتۆتەوە كە بەردەوام بیت لە تەكتیكەكانی خۆی و بە هەر شیوەیەك تاوەكو خولی داهاتووی پەرلەمان ئەم قۆناغە بەریبكات .
پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بە وردی لەسەر ئەم مەسەلانە لەگەڵ لایەنەكان یاری دەكات، بەڵام ئەوەی بە جوانی دەردەكەویت كە ئەم جارە هەر لایەنە و راو بۆچون و هەڵویستی حزبیی خۆی دوور لە تەنگژەی ناوخۆیی خۆییدا یاریەكە لەگەڵ پارتیدا بەریدەكات و بواریان نەهیشتۆتەوە بۆ موناوەرەكانی پارتی ، بۆیە جگە لە رەش و سپی هیچ رەنگیكی تر لە چارەسەركردنی مەسەلە گرنكەكان لەبەردەم لایەنەكاندا نیە، یان سیستمی سەرۆكایەتی یان پەرلەمانی ، یان لە لایەن خەڵكەوە هەڵبژیریت یان لە نیو پەرلەماندا، یان بە پیی یاسا دەرۆن و مەسعود بارزانی بۆی نییە خۆی هەڵبژیریتەوە یان پیشیلكردنی یاسا و خۆی هەڵدەبژیریتەوە، یان دەستور بە شیوەیەكی سەردەمانە و بەند و مادەی بنەرەتی چارەسەركەری سەرجەم پرسە سەرەكیەكان لە خۆ دەگریت  یان رازیكردنی پارتی مەرجەكانی یان نەبونی دەستور . واتە لەم ماوە كورتەدا هەموو پرسەكان دەكەونە بەر رەحمەتی ئەم پینج لایەنە و بیركردنەوە و هەڵویستیان و راستگۆییان لە گەڵ خەڵك و خۆیان و كوردستاندا .
تا ئیستا پارتی پیداگری لەسەر كۆمەڵیك بابەت دەكات كە تەنها لە بەرەژەوەندی حیزبی خۆیدایە و بەس، وەك تا بۆی بكریت لەسەر ئەم واقیعە یاسایی و سیاسیەی ئیستا تیدایە بەردەوام بیت و مەسعود بەرزانی سەرۆكی هەریمی پر دەسەڵاتی بێ بەرپرسیار بیت، سیستمیكی نە پەرلەمانی نە سەرۆكایەتی بیت ، كوردستان بە بی دەستور لە قازانجی پارتی و ئامانجە تەسكەكانی بیت و هیچ پرسیكی چارەنوسساز یەكلایی نەبیتەوە . بۆیە باش دەزانیت ئیستا زۆرینەی لا نیە و بە تەكتیك و بەریكردنی كات ئەم قۆناغەش دەبریت و ئەوەی بۆ یەكلایی پرسەكە پیویستە دەكەویتە ئەستۆی لایەنەكانی تر . ئەگینا پارتی گەر زامنی زۆرینەی كردبیت و بارودۆخەكە لەقازانجی بیت رۆژیك پەنای بۆ سازان نەبردووە، بەڵام رەوشی ئەمرۆی كوردستان لە هەموو لایەكەوە پر بە قازانجی پارتی نییە و وا فەرز دەكات ملكەچی زۆر شت بیت بە مەرجیك یەكگرتویی لایەنەكانی تر لە ئارادابیت، پیویستە ترس نەبیت لە هیچ هەرەشەیەكی پارتی چ سیاسی بیت یان عەسكەری ،بەراستەوخۆ بیت یان ناراستەخۆ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە