کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی تاجاكیستان ریش و حیجاب و ناوی عەرەبی قەدەغە كرد ؟

Tuesday, 12/05/2015, 16:52



دیارە وڵاتیكی وەك تاجاكیستان ی شاخاوی هاوشیوەی كوردستان،  كە دەكەویتە ناوجەرگەی رۆژهەڵاتیكی پر كیشە و لە كیشوەری ئاسیای ئاڵۆزدا،  كە بە ئۆزبەكستان و ئەفغانستان و چین و قیزغستان دەورە دراوە و 90% دانیشتوانی موسڵمانی عادەتین و لە سەردەمی غەزوی ئیسڵامدا بەدەستی قوتەیبەی كوری موسلم دەستی داگیركاری و غەزوە گەیشتۆتە ئەویش،  پایتەختەكەی دوشەنبە یە.

 لە ساڵی 1991 پاش هەڵوەشانەوەی یەكیتی سۆڤیت،  تاجاكیستان سەربەخۆیی خۆی راگەیاند و بۆ ماوەی پینج ساڵ توشی شەری ناوخۆ یی و سەرهەڵدانی ئیسڵامی نوی بوو،  لەویشدا قەسابخانەیەكیان بۆ هەرچی ژن و پیر و پەككەوتەو منداڵی بە رەچەڵەك روسی و غەیرە ئیسڵامە بەرپا كرد و،  پاش سەركەوتنی عەلمانیەت و چەندین بریاری بویر و گونجاو،  تاجاكیستان گەیشتە قەراغی ئارامی و،  تا ئەمرۆ ژیانی خەڵك لە ژیر سایەی حوكمی كۆماریدا بە ئاسودەیی بەریوەدەچیت و ئاڵۆزیەكی ئەوتۆی تینەكەوتووە كە ببیتە مایەی ترس و دڵەراوكی بۆ خەڵكەكەی،  ئەویش لەدەرئەنجامی گرتنەبەری كۆمەڵیك ریوشوینی پیویست لەوانەش جیاكردنەوەی ئاین لە دەوڵەت .

تاجاكیستان،  خاوەن شارستانیەتیكی میژویی هەمەچەشنی وەك زەردەشتی و مانۆیی و كرستیانی و ئۆكسۆسی و بوزی خۆیەتی،  لەو كاتەوە دەستی ئیسڵام گەیشتە ئەم وڵاتە جگە لەو سەردەمەی لە ژیر چەتری یەكیتی سۆڤیتدا بوو،  هەوڵی ئەوە دراوە كە لەكاریگەری ئەو شارستانیانە كەم بكریتەوە و كەلتور و رەفتاری ئیسڵامی بەسەر خەڵكەكەیدا زاڵ بیت . بەڵام رەسەنایەتی خەڵكەكەی هەمیشە ریگر بووە لە هاوردەكردنی سەرجەم دابو نە ریتەكانی بیگانە بۆ نیو وڵاتەكەیان .

پاش سەربەخۆیی،  پاش دەستوەردانی زۆریك لە وڵاتەبەرژەوەندخوازەكان، خەریك بوو وڵات دوبارە بەرەو رەفتار و كەلتوری ئیسڵامی توند بروات و بەزۆر رەفتار و گوفتاری هاوردە فەرز بكریت بەسەر دانیشتوانیدا،  بەڵام پاش سەركەوتنی رەوتی عەلمانیەت و دەركردنی چەندین بریاری هەمەجۆری تایبەت بە باری سیاسی و كۆمەڵایەتی،  حكومەتی تاجاكیستان توانی ریگری لە دەستوەردانی دەرەكی بگریت و لە پاشماوەی رۆشنبیری سەردەمی سۆڤیت قازانج بكات و سیستمیكی عەلمانی تایبەت بە خۆی فەرز بكات و لە نیو ئەو گڵۆڵە ئاگرەی رۆژهەڵاتدا خۆی بپاریزیت .

ئەمرۆش،  كە ئەو سیستمە بە هەموو شیوەیەك خۆی پاراستووە،  بەڵام بە هەوڵ و دەستی ئەم و ئەو لەریگەی كۆمەڵیك رەفتار و دەستوەردانەوە،  دەیانەویت ئەم وڵاتە توشی قەیران و ئاڵۆزیەكانی ئیسڵام گەرای سیاسی بكەن،  بۆیە ریگە گرتنی پیشوەخت بە چارەسەری ریشەیی دەبینریت و لەو بارەوە چەندین بریاری بویر و گونجاو دراوە  .

بۆ ریگرتن لە هەر ئاڵۆزیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی حكومەتی كۆماری پشتبەستوو بە سیستمی عەلمانی بە پشتگیریكردنی هەمەجۆری دانیشتوانی وڵاتەكە و بە تایبەتی رۆشنبیرانیان و پاش خویندنەوەی ئەرینی و نەرینی هەر بریاریك،  كۆمەڵیك بریاری ریشەییان داوە كە ریگر بیت لە جیاكاری ئیسڵامی سیاسی و جیاوازی كاری لە نیو دانیشتواندا وەك،  قەدەغەكردنی ریش و حیجاب و وا ئەمرۆش وەك گەرِانەوە بۆ رەسەنایەتی و خودپاریزی خۆیان،  ناولینانی عەرەبی و هاوردەی دەستی ئیسڵامیان قەدەغەكرد و هەموو ڵایەكیش پابەندن پیوەی و بە بەهانەی ئازادی تاك رەتی ناكەنەوە و بە بەرتەسك كردنی ریگەی پیشكەوتنی لەقەڵەم نادەن . 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە