کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەرس و پەندی رەفتاری ژاپۆنیەكان

Friday, 04/01/2013, 12:00


هەڵسوكەوتی هەر میللەتێك لەجیهاندا نیشانەی شێوەی كەلتور و ئەخلاق و هۆشیاری و دەربڕی رێژەی باوەربونیەتی بە وڵات و گەلەكەی خۆی . ئەگەر تەماشای گەلی ژاپۆن و رەفتاریان بكەین بە تایبەتی لە كاتی كارەساتی فۆكۆشیمادا دەیان دەرس و پەندمان پیشان دەدەن و، پێویستە سەریان بۆ دانوێنین .
یەكەم : هیچ شڵەژان و گریان و سنگ كوتان باوەرۆیەكمان نەبینی جگە لە خەمباربون بۆ لەدەستدانی كەس و كار و دۆست و دەر و دراوسێیان، ئەمەش نیشانەی هێمنی و قوڵ بینینی ژیان و بەرز بیركردنەوەیانە.
دووەم : بە رێكوپێكی ریزیان دەگرت بۆ ئاو و خواردەمەنی بێ هیچ قسەیەكی رەق یان تێكدان یان پاڵپێوەنانێك یان دزی و فزی و گزیەك، ئەمەش نیشانەی رێزگرتنە لە خۆیان و ئەوانیتریش .
سێیەم : تەلارەكان دەلەرینەوە بەڵام هیچیان بەرنەبونەوە و دانەڕمان لە كارەساتێكی وادا كە ئەمەش نیشانەی توانا و دڵسۆزی و پێشكەوتن و بێ فرت و فێڵیانە لە ئەندازیاری و هونەری بیناسازیدا .
چوارەم : خەڵك رۆژانە ئەو برە پێویستیانەیان دەكری كە لەو رۆژەدا بەكاری دێنن بێ زیادوكەم و بواریان بە یەكتر دەدا كە خواردن و پێویستیە بنەرەتیەكانیان دەست كەوێت، ئەمەش نیشانەی رەحمەت و بەزەیی و بەرز بیركردنەوە و نەبونی چاوچنۆكیە .
پێمجەم : نە شڵژانێك، نە رێگە گرتنێك نە هۆرن لێدانێك لەم حاڵەتەدا و بە روحێكی فراوانەوە مامەڵەیان دەكرد كە ئەمەش نیشانەی پیادەكردنی سیستمی گشتیە تەنانەت لە كاتی تێكچونی رەوشی وڵات و قۆناغێكی هەستیاردا .
شەشەم : پەنجا كرێكار بە ویست و ئارەزوی خۆیان لە كوورەئەتۆمیەكاندا مانەوە و جێگەی خۆیان چۆڵ نەكرد بۆ ئەوەی پرژێنی كوورەكان بكەن سەرەرای ئاگاداركردنەوەیان لە ترسناكی ئەركەكانیان لەو شوێنەدا، ئەمەش نیشانەی قوربانیدانی راستەقینەیە لە پێناو ئەویتردا .
حەوتەم :چێشتخانەكان نرخی خواردنیان كەم كردەوە لەم كاتەدا و،خەڵكە بە هێز وتواناكان یارمەتی و پاڵپشتی لاواز و پیرو پەككەوتەیان دەكرد وەك بەزەیی هاتنەوە لە كاتێكی زۆر پێویستدا .
هەشتەم: گەورە و بچوك لە كاتێكی هەستیاری وادا لای خۆیانەوە ئەركی خۆیان بە جوانی دیاری دەكرد و جێبەجێ دەكرد كەئەمەش نیشانەی راهاتنە لەسەر خۆشەویستی كار و ژیان و وڵات .
نۆیەم :راگەیاندن؛ راپۆرت و ریپۆرتاجی بە هێمنی بڵاودەكردەوە بێ هیچ هاندان و زێدەرۆییەك یان بەكارهێنانێك لە لایەن هیچ لایەكەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەت .
دەیەم : لەهەموو گرنگتر؛ لە كاتێكدا كە خەڵك لە دوكان و سوپەرماركێتەكان دەبون و كارەبا دەبڕا، بە هێمنی و لەسەر خۆ ئەوەی كە كۆیان كردبووەوە و دیاننابو بۆ كرین بە هێمنی دەیانگەراندەوە بۆ سەر رەفەكان و بەدەستی بەتاڵ دەهاتنە دەرەوە تا كارەبا دەهاتەوە .
ئەمانە هەمووی مشتێكن لە خەروارێك لە هۆشیاری ئەم میلەتە و نیشانەی ئەخلاق و ویژدانی مرۆڤی باڵا و پێشكەوتنخوازن و دەبێت هەموومان دەرس و پەندی لێوەر بگرین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە