هه‌ماهه‌نگیی یه‌كێتی‌و گۆڕان زه‌روره‌تێكی قۆناغه‌كه‌یه
Thursday, 31/10/2013, 12:00
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پارتی ژماره‌یه‌كی له‌قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌رێتی خۆی گه‌وره‌تری ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد، گۆڕان پێشكه‌وتنێكی به‌خۆیه‌وه بینی‌و یه‌كێتیش تاڕاده‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی كرد. له‌م باره‌شدا واقعی سیاسیی كوردستان پێویستی به‌عه‌قڵ‌و ره‌فتارو كرده‌وه‌ی گونجاوی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانه.
ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان‌و یه‌كێتی ستراتیجیانه بێت نه‌ك رق‌و كینه‌ی شه‌خسی‌و تۆڵه‌كردنه‌وه، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا حه‌كیمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا بكه‌ن‌و له‌ئامانجه پیرۆزه گه‌وره دووره‌كه‌ی گه‌لی كورد بڕوانن، نه‌ك شتی شه‌خسی، هه‌چه‌نده ده‌زانم ئه‌مه قسه‌ی تێۆری‌و نموونه‌ییه‌و له‌وانه‌یه كه‌س كاری پێنه‌كات‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان زاڵ‌بن. به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانیش بێت، چ شه‌خسی یان حزبی یان گرووپ گرووپێنه‌و به‌وردی‌و دوور له‌هه‌ڵچوون مامه‌ڵه‌ی كوردستانی پاش هه‌ڵبژاردنی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌ركی گرنگ ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی زۆرێك له‌حزبه‌كان‌و به‌تایبه‌تی گۆڕان‌و یه‌كێتی، به‌تایبه‌تی تریش سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و دوولایه‌نه.
به‌بێ گۆڕان حكومه‌ت شه‌ل ده‌بێت، بێ یه‌كێتیش حكومه‌ت ئیفلیجه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر پایه‌ی گرنگی راییكردنی كاروباری حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، بێ پارتیش حكومه‌ت تاسنووری دێگه‌ڵه بڕده‌كات. ئه‌مانه هه‌مووی وا ده‌خوازن كه حكومه‌تێكی بنكه فراوان دروستبكه‌ن. جا له‌م كاته‌دا هه‌وڵی قۆرخكاریی پارتی‌و زاڵبون به‌سه‌ر كوردستاندا رێگریی لێده‌كرێت‌و به‌سیاسه‌تی راست‌و دروستی یه‌كێتی‌و گۆڕان سنوورێك بۆ هه‌موو ره‌فتارێكی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی پارتی داده‌نرێت‌و له‌م چوار ساڵه‌ی دادێت هه‌مووان ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ده‌ن‌و هه‌وڵی سه‌پاندنی ئه‌و بۆچوونانه ده‌ده‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی‌و جه‌ماوه‌ریی خۆیانه‌و كۆنه ئۆپۆزسیۆنی تازه ده‌سه‌ڵاتداریش له‌خه‌می جه‌ماوه‌رێتی خۆیدا ده‌بێت كه له‌كاتی حكومدارێتی خۆیدا نه‌یدۆرێنێت‌و جه‌ماوه‌ره ناڕازییه‌كه له‌خۆی رازیبكات.
یه‌كێتیش ئه‌ركێكی زۆر قورسی له‌سه‌ره‌و ده‌بێت زۆر زانسییتانه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا مامه‌ڵه بكات‌و بۆ چوار ساڵی داهاتوو و پلانێكی ستراتیجیی نوێ دابڕێژێت‌و له‌زۆر بواردا خۆی ساغبكاته‌وه‌و له‌سفره‌وه ده‌ست پێبكات، به‌تایبه‌تی له‌ناوخۆی خۆیدا رێگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بگرێته‌به‌ر كه شكستێكی گه‌وره‌ی تری به‌سه‌ردا نه‌هێنێت. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كارلێكی لێكی بده‌ینه‌وه؛ هاوپه‌یمانیی ستراتیجی خۆی‌و پارتی به‌م ده‌ره‌نجامه‌ی له‌هه‌ڵبژاردندا به‌دیهات، ئیكسپایه‌ربووه. ده‌بێت بیر ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بكاته‌وه، یان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو دوور له‌هاوپه‌یمانی ره‌فتاری سیاسی خۆی بكات‌و كاروباری خۆی رایی بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری وه‌زعه نوێكه‌ی بێت كه كه‌س ئیستغلالی نه‌كات.
گۆڕانیش به‌م هه‌موو دوژمنانه‌ی ده‌وریانی داوه به‌بێ یه‌كێتی كارێكی گه‌وره‌ی پێ ناكرێت كه له‌قازانجی خۆی‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‌و خه‌ڵكی كوردستاندا بێت به‌گشتی . بێگومان پارتیش له‌هه‌وڵی دابڕاندنی یه‌كێتی‌و گۆڕاندایه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجی چوارساڵی داهاتووی خۆیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی بچێته‌سه‌ر كه تائێستا سه‌ركه‌وتوو بووه تێیدا.
بۆیه، له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌وڵی هه‌ماهه‌گی یه‌كێتی‌و گۆڕان له‌ڕووی سیاسی‌و مه‌بده‌ئییه‌وه خۆی فه‌رزده‌كات‌و وه‌ك زه‌رووره‌تێكی مێژوویی قۆناغه‌كه‌ی لێهاتووه‌و خۆی فه‌رزكردووه به‌سه‌ر عاقڵه‌كانی هه‌ردوولادا.
له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌كرێت سلبییه‌تێكی گه‌وره بێته‌كایه‌وه كه ئه‌ویپش نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی واقعییه‌و ئه‌مه‌ش بۆ ره‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی كورد له‌م قۆناغه‌دا زه‌ره‌ری خۆی ده‌بێت‌و ده‌شێت حكومه‌تی نوێ ده‌ستكراوه بێت‌و سڵ له‌زۆر شتی خراپ نه‌كاته‌وه. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی‌و گۆڕان زیانه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت‌و پارتی به‌بێ سڵه‌مینه‌وه هه‌موو ره‌فتارێك ده‌كات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌و قازانجی تایبه‌تی حزبه‌كه‌ی خۆی بێت.
لێره‌دا ده‌كرێت بڵێین هه‌ماهه‌نگی تا راده‌ی یه‌كگرتنی یه‌كێتی‌و گۆڕان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا قازانجێكی وای ده‌بێت كه باری لاری ره‌وتی سیاسیی راسته‌قینه‌ی قازانجبه‌خشی كوردستان راست ببێته‌وه‌و هێزی محافزكارو ماوه به‌سه‌رچوو پاشه‌كشه بكه‌ن‌و ره‌وتی سیاسیی پێشكه‌وتنخوازانه جێگه‌یان بگرێته‌وه. به‌هه‌ماهه‌نگیی راسته‌قینه‌ی درێژخایه‌نی یه‌كێتی‌و گۆڕان تا راده‌ی یه‌كگرتن‌و به‌مه‌ش له‌ڕاده‌ی له‌خۆبایی بوونی پارتی كه‌م ده‌كاته‌وه كه خۆی به‌حزبی یه‌كه‌م‌و پێشره‌و له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
بۆیه ئه‌ندامان‌و لایه‌نگران‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی‌و گۆڕان ئامرازی راسته‌قینه‌ی نه‌هێشتنی ره‌فتاری كۆنه‌پارێزانه‌ن‌و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م نیازی خه‌ته‌رناك‌و دوورمه‌ودی له‌وجۆره بگرن‌و نه‌هێڵن هیچ لایه‌نێكی كۆنه‌پارێز یاریی به‌چاره‌نووسی خه‌ڵكه‌وه بكات. بۆیه تاكه كرداری به‌هێزكردنی به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخوازی، هه‌ماهه‌نگی تاڕاده‌ی یه‌كگرتنی یه‌كێتی‌و گۆڕانه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا . كه به‌قازانج ده‌شكێته‌وه بۆ هه‌مووان به‌گشتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست