کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی كەس باسی ملیارەكانی بەرپرسانی كورد ناكات؟

Wednesday, 12/11/2014, 12:00






لم ماوەیەی پێشودا هەواڵێكی هەستیار و ترسناك دزەی كردە نێو میدیاكانەوە . سەبارەت بە پارەی ئەو دە بەرپرسەی كە سەروەتەكەیان گەیشتۆتە سێ سەد ملیار دۆلار .
لێرەداباس لە چۆنێتی دزە كردنی ئەو هەواڵە تایبەتە و هەڵبژاردنی كاتەكەی و ئەوەی دەگوزەرێت لە عێراق و كوردستان ناكەین، باسیش لە ئەم چوار ساڵ ئارامیەی ئۆپۆزسیۆن ناكەین، ئەگەر ئەم هەواڵە ئەو كاتە بوایە دونیایان پێ دەهەژاند، ئێستا نوتقیان لەخۆیان بریوە و تەنانەت ئەو برداەرەی بە كۆمپیوتەر ناسرابوو، باسی دینارێكی كونوقوشبنێكی دایرەیەكی داماوی لاپەری كوردستانی دەكرد، لەم مەسەلەیە قروقپی لێكردوە و تا دوێنی باسی لە گەندەڵی ئەم و ئەوی دەكرد، ئێستا فزەی لەخۆی بریوە .
ئایا هەڵەی هەزار دینارێكی فەرمانگەیەكی لاچەپی كوردستان لە سەدان ملیار دۆلار گرنگترە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی گەلەكەمان، یان ئەم ماستە مویەكی تێدایە و خەڵكی زەبەلاحی تێدایە و فەرمانیان پێ كراوە دەمیان داخەن .
بۆیە ئەمە پرسێكی گشتیە، لە كاتێكدا كە فەرمانبەر بۆ سێ مانگە مەعاشی وەرنەگرتبێت و پارەیەكی قەبەی ئاوها كە بەشی زیاتر لە بیست ساڵی مەعاشەكەی لای كەسانێك بن و لە بانقەكانی جیهان حەشاریان دابێت، جێگای تێرامان و لێكۆڵینەوەی سەرجەم تاكی كوردە لە كوردستاندا .
بۆچی كەس كاردانەوەی نەبوو، ئەوانەی كە تۆمەتبارن بەو دزیەی كە ماڵی میلەتە بۆ قسە ناكەن، بۆ رەتی ناكەنەوە . بۆچی هەڵوێستی كورد ئەوەندە لاواز بێت لەمەر پرسە سەرەكیەكەی كە پەیوەستە بە خودی هاولاتیەوە لەبەر ئەوەی سەركردایەتیەكەی ئەم خاڵە لاوازانەی هەیە لای دونیا، بۆچی هەڵوێست و راست و دروستی ئەم پرسە یەكلاناكەنەوە .
سەركردایەتیەك، لەلایەكەوە بە سیاسەتێكی هەڵە توشی ئەم شەرەت بكات و خوێنی رۆڵەكانت لە پێناو پاراستنی كوردستان برژێت و خۆیشی بازرگانی لەگەڵ داعشدا بكات و، لەولاشەوە بەرپرسان خاوەن ئەو برە پارە زەبەلاحە بن و میلەتیش برسی و فەرمانبەریش بێ مەعاش . كێ دەرئەنجامی ئەم هاوكێشەیە دەدۆزێتەوە، با خەڵك لێی تێبگەیەنن و هەموو مەسەلەكان روون بكەنەوە . كوا ئەو حزب و كەسانەی كە ئیدعای پاراستنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەكرد، سەرەرای هەستیاری بارودۆخی شەر لەگەڵ داعشدا، بەڵام هاوڵاتی حەقی خۆیەتی لەمەسەلەیەكی هەستیار و گرنگی ئاوها كە پەیوەستە بە ژیانی خۆیەوە هەڵوێست و رای خۆی هەبێت .
پێویستە هەموو كەسێك لەبەرسان و ئەوانەی كە خاوەن ئەو برە پارەیەن بپرسن، ئەم هەموو بڕە پارە زەبەلاحەتان لە كوێ بوو، لەكوێتان داناوە، بۆ لەم كاتە هەستیار و زەرورەتەی بێمەعاشیەدا بەكاریناهێنن ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە